.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














چێڵسی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی کاکا ئامادە دەکات
چێڵسی ئامادەیە بۆ ئامادەکردنی بۆندێکی گەورە بۆ کڕینی ڕیکاردۆ کاکای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید.ڕۆمان ئەبراهیمۆڤیچ-ی خاوەنی یانە ئینگلیزییەکە لە گواستنەوەی زستانەی ڕابردوودا تیمەکەی نوێ کردەوە بە کڕینی فێرناندۆ تۆرێس و داڤید لویز،بەڵام ڕۆژنامەی بەریتانیی The Metro لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە سەرمایەدارە ڕوسییەکە بۆندێکی بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی کاکا ئامادە کردووە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئێستای چێڵسی لە میلان لەگەڵ کاکا کاری کردووە و هاندەرێکی گەورەی یاری دروستکەرە بەڕازیلییەکەیە.ئەنچیلۆتی زۆر باش یاریزانە تەمەن ٢٨ ساڵانە بەڕازیلییەکە دەناسێت و کاتێك هەردوو لە میلان پێکەوەبوون ساڵگەلێکی پڕ دەستکەوت و نازناوی تاکەکەسیی و کۆمەڵییان دەستخست،کە ئەوەش وایکرد لۆس بلانکۆس لە هاوینی ٢٠٠٩ بە بڕی ٦٥ ملیۆن یۆرۆ لە ڕۆسۆنێری بکڕێت.
کاکا نیوەی یەکەمی ئەم وەرزەی لە پێکان و دووبارە خۆئامادەکردنەوە بۆ یاریکردن بەسەربرد بە هۆی ئەو پێکانەی لە جامی جیهانییدا تووشی هات،بەڵام باشترین ئاستی خۆی لەم وەرزەدا بەرامبەر یانەی ڕیاڵ سۆسیداد پێشکەش کردووە لە هەفتەی ڕابردوو.
یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
لهسهر هێڵ نییه