❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌كنۆلۆژیای‌ په‌یوه‌ستكردنی‌ مێشكی‌ مرۆڤ به‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-17 14:30:15

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

ته‌كنۆلۆژیای‌ په‌یوه‌ستكردنی‌ مێشكی‌ مرۆڤ به‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-fbd95e6c74.jpgله‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچوونی‌ ئامێری‌ كۆمپیوته‌ر و پتربوونی‌ تێگه‌یشتنمان بۆ مێشكی‌ مرۆڤ زیاتر نزیك ده‌بینه‌وه‌ له‌ گۆڕینی‌ خه‌یاڵی‌ (ئه‌ندێشه‌ی‌) زانستی‌ بۆ ڕاستی‌.

خه‌یاڵی‌ ئه‌وه‌بكه‌ن كاتێك نیشانه‌ و ڕێنمایی‌ كۆمپیوته‌ر ده‌نێریت بۆ مێشكی‌ كه‌سێك یاخود هه‌ڵساندنت به‌ ئیشپێكردنی‌ كۆمپیوته‌ر و چاپكردنی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ته‌وێت و گه‌ڕان و ماڵپه‌ره‌كانی‌ ئینته‌رنێت و هه‌ڵسان به‌كردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ پێویستیان ته‌نیا به‌بیركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌، كۆمپیوته‌ریش لای‌ خۆیه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ بیرۆكه‌كانت و بێ‌ دوودڵی‌ بۆت جێبه‌جێ‌ ده‌كات. به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌ خه‌ونێكه‌ كه‌ له‌ هزری‌ زۆربه‌ماندایه‌ و هه‌ر پێشڕه‌وییه‌كیش له‌و بواره‌دا بێته‌ ئاراوه‌ به‌بیستنی‌ خۆشحاڵ ده‌بن، له‌كاتێكدا هه‌ندێك هه‌ن ته‌نیا به‌بیركردنه‌وه‌ له‌م وه‌رچه‌رخانه‌ خه‌مبار ده‌بن، چونكه‌ ته‌نیا به‌بیستنی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كۆمپیوته‌ر مێشكمان ده‌خوێنێته‌وه‌ و له‌فیكرمان تێده‌گات مانای‌ وایه‌ ده‌كه‌وینه‌ ژێر چاودێرییه‌كی‌ شاراوه‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌نی‌ ته‌ندروستیه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ تووشی‌ نه‌خۆشیه‌ك و كه‌موكوڕییه‌ك بوون ئه‌م هه‌واڵه‌ وه‌ك خه‌ونێك مه‌زنده‌ ده‌كه‌ن.

له‌م باسه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر مه‌زنترین ته‌كنۆلۆژیا كه‌ ڕه‌نگه‌ ئاده‌میزاد به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت كه‌ ئه‌ویش بیرۆكه‌ی‌ په‌یوه‌ستكردنی‌ مێشكی‌ مرۆڤه‌ به‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌ (Brain-computer interface) كه‌ كورتكراوه‌كه‌ی‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌ (C). هه‌روه‌ها باسی‌ ئه‌و كۆسپانه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ له‌داهاتوودا ڕووبه‌ڕووی‌ زاناكان ده‌بێته‌وه‌ له‌و بواره‌دا.

كاره‌بایی‌ مێشك:
هۆكاری‌ توانستی‌ گۆڕینی‌ بیرۆكه‌ی‌ په‌یوه‌ستكردنی‌ مێشك به‌كۆمپیوته‌ره‌وه‌ له‌ خه‌یاڵی‌ زانستیه‌وه‌ بۆ ڕاسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مێشك نیشانه‌ی‌ كاره‌بایی‌ به‌كارده‌هێنێت بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ و ڕێنماییه‌كان له‌ مێشكه‌وه‌ بۆ له‌ش له‌ڕێگه‌ی‌ تۆڕێكی‌ ده‌ماره‌وه‌، كاتێك هه‌ڵده‌ستین به‌ بیركردنه‌وه‌ یان جوڵه‌ یاخود هه‌ستكردن یان بیرهاتنه‌وه‌ له‌وێدا نیشانه‌ی‌ (سیگناڵی‌) كاره‌بایی‌ هه‌ن كه‌ به‌مێشكدا تێپه‌ڕده‌بن و خێرایی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نیشانه‌ی‌ كاره‌بایش له‌ خانه‌كانی‌ ده‌ماردا به‌ 250 میل له‌ كاتژمێرێكدا ده‌خه‌مڵێندرێت. نیشانه‌ی‌ كاره‌بایش به‌هۆی‌ جیاوازی‌ ڤۆڵتیه‌ی‌ كاره‌باییه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ له‌ خانه‌كانی‌ ده‌ماردا به‌رهه‌م دێت.

هه‌روه‌كو زانراوه‌ نیشانه‌ كاره‌باییه‌كان له‌ڕێی‌ تۆڕی‌ ده‌ماره‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ به‌ڵام زاناكان توانیویانه‌ هه‌ندێك له‌ نیشانه‌ كاره‌باییه‌ دزه‌كردووه‌كان به‌رده‌ستخه‌ن، هه‌ر ئه‌م نیشانانه‌شن كه‌ له‌ كۆنترۆڵكردنی‌ ئامێری‌ كۆمپیوته‌ردا به‌كارده‌برێن. هه‌روه‌ها زاناكان بیریان له‌ ڕێگه‌ی‌ دیكه‌ كردۆته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌ك بخه‌نه‌ مێشكه‌وه‌ كه‌ له‌و نیشانانه‌ ده‌چن كه‌ ده‌ماره‌كانی‌ بینین بۆ مێشك ده‌یانگوازێته‌وه‌ بۆ ده‌ركپێكردنی‌ وێنه‌كان.

به‌م جۆره‌ زاناكان پێشبینی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كامێرا بۆ بینینی‌ شته‌كان به‌كاربێت و له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ش كه‌ له‌سه‌ر فلیم یان میمۆری‌ خه‌زن بكرێن ئه‌وا ئه‌و كامێرایه‌ توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نیشانه‌ی‌ كاره‌بایی‌ هه‌یه‌ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ ڕیشاڵه‌كانی‌ بینیندا به‌رهه‌م دێت و ئه‌م نیشانه‌یه‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مێشك و به‌مه‌ش یاریده‌ی‌ مرۆڤ ده‌دات له‌ بینیندا بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ چاوی‌ به‌كاربهێنێت.

هاتنه‌ناوه‌وه‌ و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ستبوونی‌ نێوان مێشك و كۆمپیوته‌ردا:
گه‌وره‌ترین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌و بواره‌دا پرۆسه‌ی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌نێوان به‌شه‌كانی‌ كۆمپیوته‌ر و مێشكدا. ساده‌ترین و ئاسانترین ئامڕازێكیش كه‌ بیری‌ لێبكرێته‌وه‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌لیكترۆده‌ له‌ كه‌ره‌سه‌یه‌كی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ و ناوه‌ زانستیه‌كه‌شی‌ (electroencephalograph) و كورتكراوه‌كه‌ی‌ بریتیه‌ له‌ (EEG) و ئه‌م ئه‌لیكترۆده‌ له‌ توانایدایه‌ نیشانه‌كانی‌ مێشك بخوێنێته‌وه‌. زاناكان له‌بیری‌ ئه‌وه‌دان كه‌ ئه‌م ئه‌لیكترۆده‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بكه‌ن به‌ مێشكه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ ئاڵۆزه‌وه‌ كه‌ تیایدا ڕاسته‌وخۆ ئه‌لیكترۆده‌كه‌ ده‌خرێته‌ خوارووی‌ مێشكه‌وه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ چه‌ندان كێشه‌ی‌ هه‌یه‌ گرنگترینیان چینێك له‌ ڕیشاڵی‌ خوێنینه‌ له‌سه‌ر ئه‌لیكترۆده‌كه‌ كه‌ وای‌ لێده‌كات نه‌گه‌یه‌نه‌ر بێت و دوای‌ ماوه‌یه‌ك له‌ زه‌مه‌ن فرمانه‌كانی‌ له‌ده‌ست بدات.

سه‌ره‌ڕای‌ بابه‌تی‌ وردی‌ ئه‌لیكترۆد سه‌باره‌ت به‌ مێشك ئه‌وا بیرۆكه‌ی‌ كاره‌كه‌ی‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێوانه‌ی‌ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی‌ كه‌ له‌ جیاوازی‌ په‌ستان ڕووده‌دات
له‌نێوان خانه‌ ده‌مارییه‌كاندا. ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ش بریتین له‌ نیشانه‌ی‌ كاره‌بایی‌ كه‌ گه‌وره‌ ده‌كرێن و هه‌روه‌ها وه‌رده‌گێڕدرێن و تێیانده‌گه‌ین به‌هۆی‌ به‌رنامه‌ی‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕێگه‌یه‌كی‌ دیكه‌ش هه‌یه‌ بۆ پێوانه‌ی‌ چالاكی‌ مێشك ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ له‌رینه‌وه‌ی‌ موگناتیسیه‌وه‌ (Magnetic resonance image) (MRI). له‌رینه‌وه‌ی‌ موگناتیسیش به‌كارهاتووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ وێنه‌یه‌كی‌ ڕوون و وردی‌ مێشك و پشت به‌م ته‌كنیكه‌ش ده‌به‌سترێت بۆ دیاریكردنی‌ باشترین شوێن بۆ جێگیركردنی‌ ئه‌لیكترۆد له‌ ده‌ماغدا (مێشكدا) به‌ئامانجی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ كاریگه‌ریی‌ پێویست به‌و مانایه‌ی‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كه‌سێك كۆنترۆڵی‌ باڵێكی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ بكات ئه‌وا ده‌بێت كه‌سه‌كه‌ بدرێته‌ به‌ر ئامێری‌ له‌رینه‌وه‌ی‌ موگناتیسی‌ و داوای‌ لێده‌كرێت كه‌ باڵه‌كه‌ی‌ بجوڵێنێت ئه‌و كاته‌ش ئامێری‌ له‌رینه‌وه‌ی‌ موگناتیسیه‌كه‌ وێنه‌ی‌ مێشك ده‌گرێت و ئه‌و به‌شه‌ له‌ مێشك ده‌رده‌خات كه‌ نیشانه‌ داواكراوه‌كه‌ی‌ بۆ جوڵاندنی‌ باڵه‌كه‌ لێوه‌ ده‌رچووه‌ ئه‌م به‌شه‌ش له‌هه‌موویان گونجاوتره‌ بۆ جێگیركردنی‌ ئه‌لیكترۆده‌كه‌.

به‌جێهێنانه‌ پێشبینیكراوه‌كانی‌ ته‌كنۆلۆژیای په‌یوه‌ستكردنی‌ مێشك به‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌:
له‌ گرنگترین به‌جهێنانه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی‌ ته‌كنۆلۆژیای‌ (BCI) به‌رهه‌مهێنانی‌ ئامێرێكه‌ كه‌ ده‌توانرێت كۆنترۆڵی‌ به‌سه‌ردا بكرێت به‌هۆی‌ كرداری‌ ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌مێشكدا ڕووده‌دات. ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك له‌م به‌جێهێنانه‌ نامۆ بن هه‌روه‌كو هه‌ڵسان به‌ كرده‌وه‌كردنی‌ یاری‌ ڤیدیۆیی‌ به‌ بیركردنه‌وه‌. هه‌روه‌ها یاخود هه‌ڵسیت به‌گۆڕینی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ ته‌له‌فیزیۆن به‌ به‌كارهێنانی‌ بیركردنه‌وه‌.

به‌جێهێنانی‌ گرنگتر له‌مه‌ش كه‌ ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه‌ له‌ توانایدایه‌ ده‌سته‌به‌ری‌ كات بۆ كه‌سێكی‌ كه‌مئه‌ندام ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ جوڵاندنی‌ باڵه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كه‌ یارمه‌تی‌ ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ چه‌ند كارێك یاخود ئیشپێكردنی‌ كۆمپیوته‌ر ئه‌ویش ته‌نیا به‌ بیركردنه‌وه‌ له‌و شته‌ی‌ كه‌ ده‌یه‌وێت بیكات.

كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی‌ سه‌ر ڕێگه‌:
سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ گه‌ورانه‌ی‌ زاناكان بڕیوویانه‌ له‌ ئاست تێگه‌یشتنی‌ پرنسیپی‌ بنچینه‌یی‌ له‌ په‌یوه‌ستكردنی‌ مێشك به‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ورد به‌ڕێوه‌ناچێت به‌پێی‌ پێشبینیه‌ گریمانییه‌كان ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵه‌ هۆیه‌ك بۆ نموونه‌ وه‌ك:

1.    مێشك زۆر ئاڵۆزه‌ به‌جۆرێك كه‌ هه‌موو كردار و بیركردنه‌وه‌كانمان بریتین له‌ نیشانه‌ی‌ كاره‌بایی‌ كه‌ مێشك به‌رهه‌میان ده‌هێنێت، به‌ڵام بوونی‌ 100 بلیۆن خانه‌ی‌ ده‌مار له‌مێشكی‌ ئاده‌میزاددا، هه‌موو خانه‌یه‌كیش نیشانه‌ی‌ كاره‌بایی‌ وه‌رده‌گرێت و ده‌بینێرێت له‌ڕێی‌ تۆڕێكی‌ ئاڵۆزی‌ گه‌یاندنه‌وه‌. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و كرداره‌ كیمیایانه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ كرداری‌ بیركردنه‌وه‌ و به‌بیرداهاتن و هه‌ست و سۆز هه‌موو ئه‌مانه‌ش وایان كردووه‌ كرداری‌ مێشك زۆر ئاڵۆز بێت.

2.    نیشانه‌ كاره‌باییه‌كان لاوازن و گۆڕانكاریش له‌ جیاوازی‌ په‌ستاندا زۆر بچووكه‌ به‌جۆرێك وایكردووه‌ چاودێریی‌ ئه‌و نیشانه‌ كاره‌باییانه‌ی‌ به‌هۆی‌ مێشكه‌وه‌ ده‌رده‌چن پێویستی‌ به‌ ئامێری‌ زۆر هه‌سته‌وه‌ر هه‌یه‌.

3.    ئه‌و ئامێرانه‌ی‌ له‌كرداری‌ په‌یوه‌ستكردنی‌ نێوان كۆمپیوته‌ر و مێشكدا به‌كارده‌هێنرێن له‌ زۆركاتدا ئامێری‌ وه‌هان كه‌ گواستنه‌وه‌یان له‌شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی‌ دی‌ ئاسان نییه‌، چونكه‌ پێویستی‌ به‌ به‌كارهێنانی‌ كۆمپیوته‌ر و وایه‌ری‌ گه‌یاندنه‌.

ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ له‌ بواری‌ (BCI) كارده‌كه‌ن
ئه‌وانه‌ كۆمه‌ڵه‌ كۆمپانییه‌كی‌ كه‌من و هێشتا له‌ بواری‌ توێژینه‌وه‌ی‌ زانستیدان، له‌م توێژینه‌وانه‌شدا چه‌ند به‌رهه‌مێكی‌ زانستی‌ به‌ده‌ستهاتوون له‌وانه‌ش:

1.    كۆمپانیای‌ (Neural Signal) ته‌كنۆلۆژیایه‌كی‌ په‌ره‌پێداوه‌ كه‌ ده‌توانێت ئه‌وانه‌ی‌ لاڵ‌ بوون، توانای‌ قسه‌كردن په‌یدابكه‌نه‌وه‌.

پارچه‌یه‌كی‌ ته‌نكی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ له‌و شوێنه‌ی‌ كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ قسه‌كردن له‌مێشكدا ده‌ڕوێنن و ئه‌م ناوچه‌یه‌ش به‌ (Broca) ناسراوه‌، ئه‌م پارچه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ش هه‌ڵده‌ستێت به‌ناردنی‌ نیشانه‌كان بۆ كۆمپیوته‌ر و له‌وێوه‌شه‌وه‌ بۆ ئه‌و بیستۆكانه‌ی‌ كه‌ پێوه‌ی په‌یوه‌ستن، به‌ ڕاهێنانی‌ به‌رده‌وامی‌ كه‌سه‌كه‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی‌ ئه‌م جۆره‌ ته‌كنۆلۆژیایه‌ وا ده‌كات له‌ توانای‌ كه‌سه‌كه‌دا بێت بیر له‌و وشه‌یه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت بیڵێت به‌مجۆره‌ش كۆمپیوته‌ره‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و نیشانانه‌ی‌ كه‌ له‌مێشكه‌وه‌ ده‌رده‌چن و ده‌یانگۆڕێت بۆ وشه‌ی‌ بیستراو.

2.    ئاژانسی‌ ناسا بۆ توێژینه‌وه‌ی‌ فه‌زا به‌كارێكی‌ له‌و جۆره‌ هه‌ڵساوه‌، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و نیشانه‌ كاره‌باییانه‌ی‌ كه‌ له‌و ده‌مارانه‌وه‌ ده‌رده‌چن كه‌ له‌سه‌ر قوڕگ و ده‌م هه‌ن له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ ڕاسته‌وخۆ بكات به‌مێشكه‌وه‌. تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوویان به‌كارهێناوه‌ كه‌ تیایدا كه‌سێك خراوه‌ته‌ ژێر تاقیكردنه‌وه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ له‌ پرنتكردنی‌ (چاپكردنی‌) وشه‌ی‌ ناسا (NASA) له‌ مۆتۆڕی‌ گه‌ڕان له‌ گوگڵدا به‌كرده‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ وه‌ڵامی‌ داوه‌ته‌وه‌ و كه‌وتۆته‌ گه‌ڕان.

3.    كۆمپانیای‌ (Cyberkinetics Neurotechnology System)  ته‌كنۆلۆژیایه‌كی‌ په‌ره‌پێداوه‌ كه‌ به‌ (Brain Gate) ناسراوه‌ و یارمه‌تی‌ پارچه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كه‌مئه‌ندامه‌كان ده‌دات تا جوڵه‌ بكه‌ن ئه‌ویش له‌ڕێی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ كورسییه‌كی‌ بزۆكه‌وه‌ و ئاڕاسته‌كردنی‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ به‌ ته‌نها، هه‌روه‌ها كۆنترۆڵكردنی‌ قاچێكی ئامێریی‌ یاخود نیشانه‌ی‌ ماوس و جوڵاندنی‌ بۆ كردنی‌ چالاكی‌ دیاریكراو له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر به‌ته‌نها بیركردنه‌وه‌یه‌ك لێی‌.
سه‌رچاوه‌كان:

1.    The Brain-computerInterface project
    Wired: This is a computer on Your Brain      .2
Engaged: The Brain-computerInterface      .3


س.خه‌ندان

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13032183243.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net