.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






دڵتەنگ مەبە: خۆت مەدە دەست دڵتەنگیەوە، لە ڕێگاى چۆڵى و بێ ئیشیەوە، ویرد بكە، بێگەردى بۆ خودا بكە، بخوێنەوە، كار بكە، سەردانى خزمەكانت بكە، بیر لە شتى بەسوود بكەرەوە.
دڵتەنگ مەبە، چونكە دڵ تەنگى سستت دەكات لە پەرستنى خودا،دوات دەخات لە هەوڵ و تێكۆشان، بێ هیواییت بۆ دەهێڵێیتەوە، فڕێت دەداتە ناو شاڵاوى ڕەشبین و بەدبینى یەوە.
دڵتەنگ مەبە: چونكە ئەوە ناگونجێ لە گەڵ كەسێكدا كە هەڵگر و خاوەنى قورئان و یادى خوا و پاڕانەوە و نوێژ و ڕۆژو و خێركردن بێت.
دڵتەنگ مەبە، چونكە ئەوەى خواى گەورە فەرمانى پێدابێت لێبووەتەوە و دەبێت ڕووبدات، پێنووسەكان بەرزكراونەتەوە و تیانووسەكانیش وشك بوونەتەوە و هەموو كارەكان جێگیر بوون، كەواتە پەژارەى تۆ نە ڕووداوەكان پێش دەخات و نە دوایشیان دەخات.
دڵتەنگ مەبە، چونكە بە ڕاستى نە چارەسەرى پزیشكەكان و نە دەرمانى دەرمانخانەكان سوودیان بۆت نابێت و بەختەوەرت ناكەن، ئەگەر تۆ خەمت لە دڵى خۆتدا چەسپاندبێت، چاوت كردبێ بە ڕایەخ بۆى، ئەندامەكانى جەستەت خستبێتە خزمەت پەژارەكان و پێستى خۆت كردبێت بە بالیف بۆى.
ئەگەر دڵتەنگ بوویت، زیكر بكە و قورئان بخوێنە چونكە بەڕاستى تەنها بە زیكرى خوا دلەكان ئارام دەگرن و ئاسوودە دەبن، چونكە مرۆڤ لە ڕۆح و جەستە پێكهاتووە، خۆراكى جەستە بریتى یە لە خواردن و خواردنەوە، بەڵام خۆراكى ڕۆح بریتى یە لە زیكر و عیبادەت.
وتراویشە: هەركەس هیواى باش بە خودا بەرێ
دەیچێنىَ شیرینى لـــــــــــە دڕكى دارێ
***************************
نووسينى:شوان رةواندوزى

لهسهر هێڵ نییه