❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌ربازبوون له‌ سزای خوا ته‌نها به‌ پارانه‌وه‌ و نزا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-18 07:52:05

★شـــوان★
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سؤران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2014-01-31
په‌یامه‌كان: 379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ده‌ربازبوون له‌ سزای خوا ته‌نها به‌ پارانه‌وه‌ و نزا

ده‌بيت له‌م رؤژگاره‌ ماددییه‌ی پر شه‌هه‌وات و ئاره‌زوو و زالبوونی بئ باوه‌ران به‌ زؤريك گؤره‌پانه‌كانی ژیاندا، هه‌میشه‌ ئيمانداران پيویستیان به‌وه‌یه‌ به‌كول و دليكی پر له‌ئوميد و هیممه‌ته‌وه‌ روو به‌ په‌روه‌ردگاریان بپارينه‌وه‌ و ده‌روونیان به‌ زیكر و یادی خودا و له‌ززه‌ت و چيژی پارانه‌وه‌ ئاو بده‌ن و هيمنی بكه‌نه‌وه‌ له‌و ‌كارانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ بؤی داناوین ‌و كردوویه‌تییه‌ هؤكاريك -به‌لكوو له‌ گه‌وره‌ترینی هؤكاره‌كانه‌- بؤ پاراستن له‌ سزا و تووره‌ییی خؤی، هاواركردن ‌و پارانه‌وه‌ی به‌كوره‌ له‌ خوای گه‌وره‌ هه‌روه‌ها ته‌وبه ‌و گه‌رانه‌وه ‌و په‌شیمانی له‌ تاوان ‌و خراپه‌كارییه‌كانه‌، به‌تایبه‌تی ئيمه‌ له‌م رؤژگارانه‌ی ئيسته‌ماندا پيویستیمان زؤر زیاتر به‌ ته‌وبه‌كردن‌ ‌و په‌شیمانی ‌و هاواركردنه‌ خوای گه‌وره‌یه‌ به‌ دليكی پر گریان ‌و كوره‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئيمه‌ له‌ هه‌موو كاتيكدا پيویستمان به‌وه‌یه‌ كه‌ هاوار له‌ خوا بكه‌ین‌ و ليی بپاريینه‌وه‌، به‌لاَم له‌م رؤژگاره‌دا كه‌ ئوممه‌تی ئیسلام یه‌ك له‌ دوای یه‌ك توشی به‌لاَو تاقیكردنه‌وه‌كان دين، زؤر زیاتر پيویستمان به‌وه‌یه‌ به‌شيوه‌یكی راست ‌و بؤ له‌كه‌ بگه‌ريینه‌وه‌ بؤ لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌مان ‌و هاواری لئ بكه‌ین ‌و له‌ بیرمان نه‌چيته‌وه‌. به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ش كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ زیاتر ئه‌یانگريته‌وه‌ كه‌سانيكن كه‌ شاره‌زاییان له‌ ئیسلامدا هه‌یه‌و له‌ سه‌رچینی شاره‌زایان‌و تيگه‌یشتووان رابونی ئیسلامی ده‌ژميررين، ئه‌وانه‌ی كه‌ خه‌لكی گويیان لئ ئه‌گرن‌و پيشواو پيشه‌نگی ئه‌م دینه‌ن، پيویسته‌ ئه‌وه‌ی بؤ خؤمان پيمان خؤشه‌ بؤ كه‌سانی دیكه‌ش پيمان خؤش بيت
ئه‌م حه‌ق‌و راستیانه‌ بلاَو بكه‌ینه‌وه‌، هه‌ول بده‌ین كه‌ به‌لاو ناره‌حه‌تیه‌كانی سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته‌ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ به‌رؤشنكردنه‌وه‌ی هؤكاره‌كانی‌ و چؤنیه‌تی خؤپاراستن لئ یان، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ گه‌وره‌ترینی ئه‌و كارانه‌ی كه‌ مرؤفی بانگخواز خؤشی و كه‌سانی دیكه‌شی پئ ئاگادار بكاته‌وه‌، به‌لكوو خوای گه‌و‌ره پارانه‌وه‌و لارانه‌وه‌ی كردؤته‌ مه‌به‌ست وه‌ك له‌و ئایه‌ته‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا باسمان كرد كه‌ فه‌رموی وَمَا أَرْسَلْنَا فِي قَرْيَةٍ مِنْ نَبِيٍّ إِلَّا أَخَذْنَا أَهْلَهَا بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَضَّرَّعُونَ ، الأعراف٩٤ یان كه‌ ئه‌فه‌رمويت وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَى أُمَمٍ مِنْ قَبْلِكَ فَأَخَذْنَاهُمْ بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ ، الأنعام٤٢
واته‌ به‌راستی‌و به‌ بئ گومان ئيمه‌ له‌ پيش تؤدا پيغه‌مبه‌رانی زؤرمان ره‌وانه‌كردووه‌ بؤ سه‌ر قه‌وم‌و گه‌لانی تر جا كاتيك سه‌ركه‌ش‌و یاخی بوون توشی تالاَوی جه‌نگ‌و به‌لاَو ته‌نگانه‌مان كردن بؤ ئه‌وه‌ی ليمان بپارينه‌وه‌و بلارينه‌وه‌. كه‌واته‌ توشبونی ته‌نگانه‌ بریتییه‌ له‌ شه‌روشؤرو نه‌خؤشی‌ و زه‌ره‌رو زیانه‌كان كه‌ له‌ ئه‌نجامی سه‌رپئ چی كردنی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌ توشی ديین، هه‌موو فیتنه‌و ئاژاوه‌و نه‌بونی ‌و بئ بارانی ‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه‌ كه‌ مرؤف توشی زه‌ره‌رو زیان ئه‌كه‌ن، كه‌ مه‌به‌سته‌كه‌ له‌مانه‌ هه‌مووی بریتییه‌ له‌ گه‌رانه‌وه‌ بؤ لای په‌روه‌ردگارو پارانه‌وه‌یه‌ لئ ی، به‌مانای بؤیه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م كارانه‌یان به‌ سه‌ر دينيت‌ و توشی چه‌نده‌ها ناخؤشییان ئه‌كات، تاكو بیر بكه‌نه‌وه‌و بگه‌رينه‌وه‌ بؤ لای خوای گه‌وره‌و له‌ سه‌رپئ چی كردنی فه‌رمانه‌كانی ئه‌و خؤیان به‌ دوور بگرن، چونكه‌ خه‌لكی ئه‌گه‌ر له‌ كاتی خؤشی‌و ئیسراحه‌تدا خوا نه‌ناسن‌و بیریان نه‌كه‌ويته‌وه‌، هه‌ر ئه‌بيت له‌ كاتی ناره‌حه‌تی‌و به‌لاو ته‌نگانه‌دا خوایان بیر بيته‌وه‌و هاواری لئ بكه‌ن ‌و بگه‌رينه‌وه‌ بؤ لای، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمويت فَلَوْلا إِذْ جَاءَهُمْ بَأْسُنَا تَضَرَّعُوا وَلَكِنْ قَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ * فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ * فَقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ، الأنعام٤٣-٤٥
واته‌ ئه‌وانه‌ كاتيك تؤله‌و سزای ئيمه‌یان بؤ هات، بؤ نزاو پارانه‌وه‌ی به‌كوریان نه‌كرد، به‌لاَم دلیان ره‌ق‌و ره‌ش بوو، شه‌یتانیش ئه‌و كارو كرده‌وه‌ ناپه‌سندانه‌ی بؤ رازاندبوونه‌وه‌ كه‌ ده‌یانكرد * جا كاتيك كه‌ ئه‌و به‌رنامه‌و ريبازه‌ی كه‌ یادیان خرابؤوه‌ فه‌رامؤشیان كرد، ئيمه‌ش ده‌روازه‌كانی هه‌موو شتيكمان بؤ ولاَ كردنه‌وه‌ نازو نیعمه‌تمان به‌ سه‌ردا رژاندن هه‌تا كاتيك دلخؤش‌و شادمان بوون به‌وه‌ی كه‌ پيیان درا، ئیتر له‌ ناكاو گرتمانن‌‌و هه‌مویانمان سه‌رگه‌ردان‌و ریسوا كرد ئینجا ئه‌وان بئ ئوميد بوون‌ و به‌ غه‌م‌ و په‌ژاره‌یه‌كی زؤره‌وه‌ تیاچوون
* ئینجا ئیتر ئه‌و گه‌له‌ی سته‌میان كردو بئ بروا بوون بن بركران جا ئه‌و كاته‌ بونه‌وه‌ر له‌ هاولئ له‌ گه‌ل باوه‌رداران‌ و فریشته‌كان ئه‌لين الحمد لله رب العالمین. سه‌یری ماوه‌و موله‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن بؤو گه‌لانه‌ی سه‌رپئ چیان كرد، له‌ سه‌ره‌تاو یه‌كه‌م جاردا به‌ ته‌نگانه‌و ناخؤشیه‌كان گرتنی‌و تووشی كردن تاكو بگه‌رينه‌وه‌ بؤ لای په‌روه‌ردگاریان‌ و په‌شیمان ببنه‌وه‌، جا كاتيك نه‌گه‌رانه‌وه‌و دله‌كانیان به‌ كور‌و په‌شیمانیه‌وه‌ به‌ره‌و خوا نه‌هات، به‌لكوو دلره‌ق بوون و سته‌م ‌و بئ باوه‌رییان زیاتر بوو، خوای گه‌وره‌ تؤله‌و سزای بؤ ناردن، وه‌ كاتيكیش گويیان نه‌دا به‌و یادواریانه‌ی خوای گه‌وره‌و پشت گويیان خست، خوای گه‌وره‌ ده‌روازه‌كانی هه‌مووشتيكی بؤ كردنه‌وه‌ تاكو رایانكيشيت به‌ره‌و تؤله‌ی به‌هيزی خؤی-خوا په‌نامان بدا -. جا ليره‌وه‌ خوای متعال به‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و باورداران ئه‌فه‌رمويت لا يَغُرَّنَّكَ تَقَلُّبُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي الْبِلادِ ، آل عمران١٩٦ واته‌ هه‌رگیز هيزو ده‌سه‌لاَتی بئ باوه‌ران له‌ ولاَتدا له‌ خشته‌ت نه‌به‌ن. چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌رگا كردنه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌رگاكانی هه‌موو شتيك یان بؤ ئه‌كاته‌وه‌، به‌لام سه‌ره‌نجامه‌كه‌یان له‌ كؤتاییدا إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ هود١٠٢ واته‌ به‌ راستی گرتنی خوا زؤر به‌ ئازارو ئيش‌و به‌هيزه‌. له‌ پريكا ئه‌یانگريت، چونكه‌ له‌وه‌و پيش ئاگاداری كردوون‌و ترساندونی به‌سزای خؤی، وه‌ هاو وينه‌كانیان له‌ پيش ئه‌واندا به‌ هه‌مان ده‌رد رؤشتوون، ترسينه‌ری بؤ ناردوون و ئاگاداری كردونه‌ته‌وه‌، به‌لام پشتیان هه‌لكردووه‌و ئه‌و هه‌موو یاداوه‌ریانه‌یان له‌ بیر خؤیان بردؤته‌وه‌، ئینجا به‌ سزای به‌ ئيش‌و به‌ ئازاری خؤی بن بؤیان ئه‌كات‌و له‌ ناویان ئه‌بات، داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ سه‌لامه‌تمان بكات

Kurdzhin
چـــێــژ لــه‌ ژیــانــی خـۆت بـبـینـه‌ ،، بـــێ ئـــه‌وه‌ی بیـــر لـه‌ ژیـانـی كـه‌سـێكـی دی بـكـه‌یـتـه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net