❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکی من له‌ 17ی شوباتدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-03 07:40:06

ARAMOV
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-14
دواترین سه‌ردان: 2014-02-10
په‌یامه‌كان: 401
ویبگه‌
WindowsXPOpera

چیرۆکی من له‌ 17ی شوباتدا

ئه‌و ڕۆژه‌ 5 شه‌ممه‌ بوو من  و چه‌ند هاوڕێیه‌کم پاش ئه‌وه‌ی 4 ده‌رسمان خوێند له‌مه‌کته‌ب و ده‌رسمان نه‌ما

وتمان ئه‌چین تا بازاڕ وه‌ک زۆر ڕۆژانی تر ، که‌ چووینه‌ به‌رده‌رکی سه‌را بینیمان خۆپیشاندانه‌

ئێمه‌ش نزیکه‌ی کاتژمێرێک ماینه‌وه‌ و پاشان به‌ره‌و جاده‌ی مه‌وله‌وی به‌ڕێکه‌وتین تا گه‌یشتینه‌

فه‌لافلی بنار و وتمان له‌فه‌ ده‌به‌ین بۆ باخی گشتی و که‌مێک ئیسراحه‌ت ده‌که‌ین و له‌فه‌کانمان ده‌خۆین

پاشان چه‌ن له‌فه‌یه‌کی سه‌فه‌ریمان برد و به‌ره‌و باخی گشتی به‌ڕێکه‌وتین

که‌ گه‌یشتینه‌ ناو باخی گشتی ئه‌ونه‌مان نه‌زانی بو به‌ ته‌قه , ته‌قه‌ کان یه‌ک و دوو نه‌بوو به‌ سه‌دان ته‌قه‌ بوو

وه‌ وامان ئه‌زانی ئیتر ئه‌مه‌ دوا ڕۆژی ژیانمانه‌ چونکه‌ باخی گشتی له‌ ته‌نیشت رووداوه‌که‌دایه‌

ئێمه‌ش ڕامان کرد به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بۆ لای پارکی ئازادی له‌ڕێگا زۆر سه‌یاره‌مان ئه‌بینی که‌ برینداری ئه‌و ڕووداوه‌ی

پێبوو هه‌رگیز بروامان نه‌ده‌کرد که‌ ئاوای لێبێت ئه‌و ڕۆژه‌ ، که‌ سلێمانی خوێناوی بکرێت به‌ ده‌ستی کورد!


له‌دوای ئه‌‌و ڕۆژه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌موو ڕۆژێک چوینه‌وه‌ بۆ به‌رده‌رکی سه‌را که‌ ناوی گۆڕا بۆ(مه‌یدانی ئازادی) بۆ داواکردنی مافه‌کانمان بۆ یه‌کسانی و ئاشتی و دژی توندوتیژی وه‌ وتمان له‌وانه‌یه‌ ته‌نها ئه‌وکه‌سانه‌ وا‌بن که‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپیشاندان ئه‌که‌ن

و ناوی وڵاته‌که‌شیان ناو ناوه‌ دیموکراتی و ده‌ڵێن به‌ هه‌موو دنیا له‌ وڵاتی ئێمه‌دا ئازادییه‌ به‌ڵام زۆربه‌ی ڕۆژه‌کانی تر ته‌قایان ده‌کرد به‌ سه‌رمانا و ڕاویان ده‌ناین

و لێیان ده‌داین ئه‌مه‌ش پێی ده‌ڵێن ئازادی! ئێمه‌ ته‌نها ده‌ستمان  هه‌بوو که‌ خودا پێی  دابوین به‌ڵام ئه‌وان به‌ گوله‌یه‌ک ته‌قه‌یان ده‌کرد که‌ مرۆڤ دروستی

کردووه‌ ئه‌مه‌ش خودا قبوڵی ناکات  که‌ من به‌ده‌ست ئه‌و به‌ سیلاح که‌ من به‌ به‌رد ئه‌و به‌ گوله‌ که‌ من به‌ قسه‌ی جوان ئه‌و به‌ جنێو و قسه‌ی ناشرین .
  وه‌ زۆر هاوڕێیان گرتم ...ئێمه‌ هه‌موو مان کوردین ته‌نها یه‌کسانیمان ده‌وێت له‌ هه‌موو مافێکدا که‌ هه‌یه‌
.

نوسینی:ARAMOV     

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ARAMOV (2011-03-03 12:31:49)

Kurdzhin
ئامۆژگاری خۆت بکه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری خه‌ڵک بکه‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net