.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





"نێت فلیكس" رایگه‌یاندووه، ئاماده‌یه كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ زه‌نجیره‌ی ته‌له‌فزیونی " House of Cards" له ده‌رهێنانی "دێیڤید فینچه‌ر" بكات كه برِیار وایه له (26) ئیپیزۆد به‌رهه‌م بێنرێت.
زه‌نجیره‌ی ته‌له‌فزیونی " House of Cards" له سه‌ر بنه‌مای زه‌نجیره‌یه‌كی كورت به هه‌مان ناو به‌رهه‌می كه‌ناڵی "بی. بی. سی" به‌رهه‌م دێنرێت. "كه‌یڤین سپه‌یسی" له‌و زهنجیرهیه رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێرێت و "دێیڤید فینچه‌ر"یش كاری ده‌رهێنان بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌كات.
برِیار وایه ئه‌و زهنجیرهیه له كۆتاییه‌كانی ساڵی (2012) نمایش بكرێت. ئه‌و زهنجیرهیه كه له سه‌ر بنه‌مای رۆمانێك به هه‌مان ناو له نووسینی "مایكل دۆبز" به‌رهه‌م بێنرێت، چیرۆكی سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌ریتانی به ناوی "فرانسیس ئاركات" له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی "مارگارێت تاتچێر" ده‌گێرێته‌وه كه به‌نیازی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتێكی باڵا له وڵاته.
"بو ویلمهن" شانۆنامه‌نووسی ناودار برِیار وایه سیناریۆی ئیپزۆدی یه‌كه‌می ئه‌و به‌رهه‌مه ئاماده بكات. "ویلمهن" یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوداری برادوییه و شانۆنامه‌ی ناوداری "كۆنترۆلی رووحه‌كان" یه‌كێك له ناودارترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شانۆنامهنووسهیه.
"دێیڤید فینچه‌ر" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، له رێگای نوێترین به‌رهه‌می خۆی به ناونیشانی "كه‌ناڵی كۆمه‌ڵایه‌تی" له هه‌شتا و سێیه‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین ده‌رهێنه‌ر كاندید كرابوو. له به‌رهه‌مه‌كانی ناوداری ئه‌و سینه‌ماكاره ده‌توانین ئاماژه به "حه‌وت"، "كه‌یسی سهرسۆرهێنهری بێنجامین باتێن" و "یاری" بده‌ین


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ست خۆش به رێز
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
