❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دێیڤید فینچه‌ر زه‌نجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیونی بۆ نێت فلیكس به‌رهه‌م دێنێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-22 10:22:22

nabaz azadi
خونچەی نوێ
شوێن: karkuk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-17
دواترین سه‌ردان: 2011-04-12
په‌یامه‌كان: 147
WindowsXPMSIE7

دێیڤید فینچه‌ر زه‌نجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیونی بۆ نێت فلیكس به‌رهه‌م دێنێت

"نێت فلیكس" رایگه‌یاندووه‌، ئاماده‌یه‌ كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ زه‌نجیره‌ی ته‌له‌فزیونی " House of Cards" له‌ ده‌رهێنانی "دێیڤید فینچه‌ر" بكات كه‌ برِیار وایه‌ له‌ (26) ئیپیزۆد به‌رهه‌م بێنرێت.

زه‌نجیره‌ی ته‌له‌فزیونی " House of Cards" له‌ سه‌ر بنه‌مای زه‌نجیره‌یه‌كی كورت به‌ هه‌مان ناو به‌رهه‌می كه‌ناڵی "بی. بی. سی" به‌رهه‌م دێنرێت. "كه‌یڤین سپه‌یسی" له‌و زه‌نجیره‌یه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێرێت و "دێیڤید فینچه‌ر"یش كاری ده‌رهێنان بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ده‌كات.

برِیار وایه‌ ئه‌و زه‌نجیره‌یه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی (2012) نمایش بكرێت. ئه‌و زه‌نجیره‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای رۆمانێك به‌ هه‌مان ناو له‌ نووسینی "مایكل دۆبز" به‌رهه‌م بێنرێت، چیرۆكی سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌ریتانی به‌ ناوی "فرانسیس ئاركات" له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی "مارگارێت تاتچێر" ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ به‌نیازی گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵاتێكی باڵا له‌ وڵاته‌.

"بو ویلمه‌ن" شانۆنامه‌نووسی ناودار برِیار وایه‌ سیناریۆی ئیپزۆدی یه‌كه‌می ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ئاماده‌ بكات. "ویلمه‌ن" یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوداری برادوییه‌ و شانۆنامه‌ی ناوداری "كۆنترۆلی رووحه‌كان" یه‌كێك له‌ ناودارترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شانۆنامه‌نووسه‌یه‌.

"دێیڤید فینچه‌ر" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، له‌ رێگای نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ ناونیشانی "كه‌ناڵی كۆمه‌ڵایه‌تی" له‌ هه‌شتا و سێیه‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین ده‌رهێنه‌ر كاندید كرابوو. له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ناوداری ئه‌و سینه‌ماكاره‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ "حه‌وت"، "كه‌یسی سه‌رسۆرهێنه‌ری بێنجامین باتێن" و "یاری" بده‌ین

Kurdzhin
بو رويشتى ئيستا من جيبكةم بة تةنهايي
خوم بكوزم لة داخى دوورى تو!
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018426291.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-08 18:50:15

خۆزگه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-19
دواترین سه‌ردان: 2012-04-16
په‌یامه‌كان: 509
WindowsXPFirefox

Re: دێیڤید فینچه‌ر زه‌نجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیونی بۆ نێت فلیكس به‌رهه‌م دێنێت

ده ست خۆش به رێز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net