❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مریشک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-30 20:46:56

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPFirefox

مریشک

مریشک

پێویستیه‌کان

قه‌لێک له‌ پێنچ تا حه‌وت کیلۆ
3 گلاس برنجی به‌سمه‌تی
3 گلاس ئاو
1 کیلۆ په‌تاته‌
بیبه‌ری سورو و سه‌وز
یارکۆکی یا گێزه‌ر
2 سه‌لک سیر
موڕه‌بای شاتوو یان هه‌ر موڕه‌بایه‌کی سور
خوێ
بیبه‌ری ڕه‌ش
پاپریکا
3 که‌وچک چێشت ڕۆنی زه‌یتون
چیلی ساوس شیرین
نیو که‌وچک چا ڕۆنی کونجی
نیو که‌وچک چا زه‌نجه‌فیل
یه‌ک که‌وچک جا کوزبه‌ره‌

چۆنیه‌تی دروست کردنی

سه‌ره‌تا قه‌له‌که‌ دوای شوشتنه‌وه‌ی جوان به‌ کاغه‌زی مه‌تبه‌خ یان قوماشێکی پاک ووشکی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ته‌ڕایی پێوه‌ نه‌مێنێت ، پاشان سیره‌کان له‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ده‌که‌ین به‌ دوو که‌رته‌وه‌ وه‌ هه‌ڵ ده‌ستین به‌ ساوینی سیره‌که‌ به‌ قه‌له‌کادا به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ به‌ته‌واوه‌تی هه‌ست بکه‌یت که‌ تامی سیره‌که‌ی گرتووه‌، پاشان هه‌موو به‌هارات و خوێ و ڕۆنی زه‌یتون وڕۆنی کونجی چیلی شیرینه‌که‌ تێکه‌ڵ ده‌که‌ین
وه‌ پاشان هه‌موو له‌شی قه‌له‌که‌ به‌و گیراوه‌یه‌ چه‌ور ده‌که‌ین هه‌روه‌ها ناو سکی قه‌له‌که‌ش، هه‌ندێک له‌ په‌تاته‌و بیبه‌ره‌کان به‌ ورد کراوی ده‌که‌ینه‌ نیو سکی قه‌له‌که‌وه‌ له‌ گه‌ڵ دوو پارچه‌ له‌ سیره‌که‌دا هه‌روه‌ها دوو پارچه‌ له‌سیره‌که‌ ده‌خه‌ینه‌ نێوان ڕانی قه‌له‌که‌وه‌،
پاشماوه‌ی په‌تاته‌و بیبه‌ره‌کان له‌ناو فۆرمێکدا ریزده‌که‌ین وه‌ هه‌ندێک خوێ ی پیوه‌ ده‌که‌ین پاشان قه‌له‌که‌ی ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر وه‌ پێش ئه‌وه‌ی بیخه‌ینه‌ نێو فڕنه‌که‌وه‌ هه‌ردوو قاچی قه‌له‌که‌ ده‌به‌ستین به‌ په‌تێک که‌ له‌ناو فڕنه‌کدا نه‌سوتێت پاشان فڕنه‌که‌ ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر 150 سه‌دو په‌نجا ده‌ره‌جه‌ و قه‌له‌که‌ی تێ ده‌خه‌ین بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات و نیوو ئه‌گه‌ر کێشی قه‌له‌که‌ حه‌وت کیلۆ بوو واته‌ نیوو سه‌عات بۆ هه‌ر کیلۆیه‌ک،
یه‌ک سه‌عات پێش ته‌واو بونی قه‌له‌که‌ ده‌ست ده‌که‌ین به‌ ئاماده‌ کردنی برنجه‌که‌
برنجه‌که‌ ده‌که‌ینه‌ ئاوێکی شله‌تێن بۆ ماوه‌ی بیست ده‌قیقه‌
پاشان ڕۆنی بۆ داخ ده‌که‌ین وه‌ که‌مێک که‌ره‌ی زه‌ردی تێ ده‌که‌ین پاشان دوو گڵاس ئاوی گه‌رمی تێ ده‌که‌ین ، برنجه‌که‌ ده‌پاڵیوین و ده‌یکه‌ینه‌ نێو ئاوه‌که‌وه‌ پاشان به‌ گوێره‌ی حه‌ز خوی ی تێ ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئاگرێکی به‌ هێز جار جار به‌ هێواشی تێکی ده‌ده‌ین تا بن نه‌ گرێت وه‌ نه‌هێڵیین ده‌نکی برنجه‌کان بشکێن، که‌ ئاوه‌که‌ی هه‌ڵمژی ئاگره‌که‌ی ته‌واو کز ده‌که‌ین و بانی ده‌ده‌ین بۆ ماوه‌ی بیست ده‌قیقه‌

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13015179891.jpg

Kurdzhin
ویســــــــــــتم ژیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم
چۆنـــــــــــــــم بوێ وا خۆم بژیێنم
که‌چی ژیان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تـــــــاندم
چۆنی ویســــــــــــت ئاوای ژیاندم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-30 21:33:01

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

Re: مریشک

dest xosh bet hawre har serkewtw bit58

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-31 09:52:05

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPFirefox

Re: مریشک

هاوده‌نگ نووسی:

dest xosh bet hawre har serkewtw bit58

سوپاست ده‌که‌م داده‌ هاوده‌نگ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net