.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












مریشک
پێویستیه‌کان
قه‌لێک له پێنچ تا حه‌وت کیلۆ
3 گلاس برنجی به‌سمه‌تی
3 گلاس ئاو
1 کیلۆ په‌تاته
بیبه‌ری سورو و سه‌وز
یارکۆکی یا گێزه‌ر
2 سه‌لک سیر
موڕه‌بای شاتوو یان هه‌ر موڕهبایهکی سور
خوێ
بیبه‌ری ڕه‌ش
پاپریکا
3 که‌وچک چێشت ڕۆنی زه‌یتون
چیلی ساوس شیرین
نیو که‌وچک چا ڕۆنی کونجی
نیو که‌وچک چا زه‌نجه‌فیل
یه‌ک که‌وچک جا کوزبهره
چۆنیه‌تی دروست کردنی
سه‌ره‌تا قه‌له‌که دوای شوشتنه‌وه‌ی جوان به کاغه‌زی مه‌تبه‌خ یان قوماشێکی پاک ووشکی ده‌که‌ینه‌وه که ته‌ڕایی پێوه نه‌مێنێت ، پاشان سیره‌کان له ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌که‌ین به دوو که‌رته‌وه وه هه‌ڵ ده‌ستین به ساوینی سیره‌که به قهلهکادا به شێوه‌یه‌ک که به‌ته‌واوه‌تی هه‌ست بکه‌یت که تامی سیره‌که‌ی گرتووه، پاشان هه‌موو به‌هارات و خوێ و ڕۆنی زه‌یتون وڕۆنی کونجی چیلی شیرینه‌که تێکه‌ڵ ده‌که‌ین
وه پاشان هه‌موو له‌شی قه‌له‌که به‌و گیراوه‌یه چه‌ور ده‌که‌ین هه‌روه‌ها ناو سکی قهلهکهش، هه‌ندێک له په‌تاته‌و بیبه‌ره‌کان به ورد کراوی ده‌که‌ینه نیو سکی قهلهکهوه له گه‌ڵ دوو پارچه له سیرهکهدا هه‌روه‌ها دوو پارچه لهسیرهکه ده‌خه‌ینه نێوان ڕانی قهلهکهوه،
پاشماوه‌ی په‌تاته‌و بیبه‌ره‌کان له‌ناو فۆرمێکدا ریزدهکهین وه هه‌ندێک خوێ ی پیوه ده‌که‌ین پاشان قه‌له‌که‌ی ده‌خه‌ینه سه‌ر وه پێش ئه‌وه‌ی بیخه‌ینه نێو فڕنه‌که‌وه هه‌ردوو قاچی قه‌له‌که ده‌به‌ستین به په‌تێک که له‌ناو فڕنهکدا نه‌سوتێت پاشان فڕنه‌که ده‌خه‌ینه سه‌ر 150 سه‌دو په‌نجا ده‌ره‌جه و قه‌له‌که‌ی تێ ده‌خه‌ین بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات و نیوو ئه‌گه‌ر کێشی قه‌له‌که حه‌وت کیلۆ بوو واته نیوو سه‌عات بۆ هه‌ر کیلۆیه‌ک،
یه‌ک سه‌عات پێش ته‌واو بونی قه‌له‌که ده‌ست ده‌که‌ین به ئاماده کردنی برنجه‌که
برنجه‌که ده‌که‌ینه ئاوێکی شله‌تێن بۆ ماوه‌ی بیست ده‌قیقه
پاشان ڕۆنی بۆ داخ ده‌که‌ین وه که‌مێک که‌ره‌ی زه‌ردی تێ ده‌که‌ین پاشان دوو گڵاس ئاوی گه‌رمی تێ ده‌که‌ین ، برنجه‌که دهپاڵیوین و ده‌یکه‌ینه نێو ئاوه‌که‌وه پاشان به گوێره‌ی حه‌ز خوی ی تێ ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئاگرێکی به هێز جار جار به هێواشی تێکی ده‌ده‌ین تا بن نه گرێت وه نه‌هێڵیین ده‌نکی برنجه‌کان بشکێن، که ئاوه‌که‌ی هه‌ڵمژی ئاگره‌که‌ی ته‌واو کز ده‌که‌ین و بانی ده‌ده‌ین بۆ ماوه‌ی بیست ده‌قیقه
سه‌رچاوه: خه‌ندان

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dest xosh bet hawre har serkewtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه






هاوده‌نگ نووسی:
dest xosh bet hawre har serkewtw bit
سوپاست ده‌که‌م داده هاوده‌نگ
له‌سه‌ر هێڵ نییه