.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





گرووپی شانۆی "ئارارات" مۆنۆدرامای "ژنه‌كه‌ی ئه‌وماڵه" له ده‌رهێنانی "كارین كاریستراند" و نواندی ته‌لار هیرانی نمایش كرد.
ئه‌م نمایشه كاتژمێر ٧ی ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه (4 نیسان/ ئه‌پرێل 2011) له‌هۆڵی كۆمه‌ڵی هونه‌ره جوانه‌كان له شاری سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندان و بینه‌ران بهرِێوهچوو.
"خیانه‌ت له نێوان هاوسه‌ره‌كان" بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م مۆنۆدرامایه بوو، ئازاره‌كانی ژنێكی دهگێرِایهوه، ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ماڵه‌كه‌یدا زیندانی ده‌كات.
ته‌لار هیرانی خانمه شانۆكاری دووره وڵات لهلێدوانكيدا گوتی "له‌سه‌ر بنه‌مای ئامانجی دیداری گوڵهمیخهك ده‌قه‌كه‌م هه‌ڵبژاردووه كه ده‌قێكی مرۆڤانه‌یه ئافره‌تیش به‌شێكی گرنگه له‌وه، دواتریش ویستم بابه‌تێكی گرنگ بهه‌ژێنم كه پێشتر باس نه‌كراوه ئه‌ویش خیانه‌تی نێوان هاوسه‌ره‌كانه".
گوتیشی "له‌ده‌قێكدا گهرِام كه خیانه‌تی نێوان هاوسه‌ره‌كانی تێدا ببینمه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌قێكی سویدیم ههڵبژوارد و ده‌ستكاریم كرد كه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بگونجێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قێكی كوردیم ده‌ست نه‌كه‌وت سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی خستبته روو".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "من شانۆم ته‌واو كردوه، به‌ڵام زۆر جار شانۆگه‌ری ده‌بینم نازانم باسی چی ده‌كات، نازانم بۆ خۆی هه‌ڵده‌دات و پێده‌كه‌نی پێویسته كاتێك شانۆییه‌ك پیشكه‌ش ده‌كه‌یت سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان لێی تێبگه‌ن، نه‌وك ته‌نها كه‌سانی ده‌سته‌بژێر".
شه‌ماڵی عهبهرِهش شانۆكار و یه‌كێك له‌ئاماده‌بووانی نمایشه‌كه له‌لیدوانێكی گوتی "زۆر ئاسووده‌بووم لهرِووی هونه‌ری كاره‌كه‌وه چونكه ته‌لار یه‌كێكه له‌ئه‌كته‌ره باشه‌كان، ئهمرِۆش به‌نواندنی سه‌لماندی توانا‌و و زهیهكی زۆری هه‌یه".
گوتیشی "ئه‌وه‌ی له‌م شانۆیه‌دا بینیم ئه‌كته‌ر له چركه‌دا داهێنانی ده‌كرد، بۆ هه‌موو شتێك كه رووی ده‌دا، چونكه زۆر شت له‌گه‌ڵ بینه‌ری ده‌به‌سته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ ئاماده‌كاریه‌كی بۆ كرابێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "له‌م شانۆیه‌دا شتێك وروژا كه پیش‌تر كه‌م تا زۆر باسی نه‌كرابوو، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ژیانی "سێكسی ئافره‌ت بوو، ئه‌مه شتێكی بوێرانه بوو بۆ ئه‌كته‌رێكی ئافره‌ت كه توانی به‌شێوه‌كه‌ی زۆر راست گۆیانه بیگه‌یه‌نێت
سةرجاوةى
يانةى سؤزى دل


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
