❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / » ته‌لار هیرانی ژنه‌كه‌ی ئه‌و ماڵه‌ له‌ دیداری كوڵه‌مێخه‌ك بوو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-05 20:24:49

nabaz azadi
خونچەی نوێ
شوێن: karkuk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-17
دواترین سه‌ردان: 2011-04-12
په‌یامه‌كان: 147
WindowsXPMSIE7

» ته‌لار هیرانی ژنه‌كه‌ی ئه‌و ماڵه‌ له‌ دیداری كوڵه‌مێخه‌ك بوو

گرووپی شانۆی "ئارارات" مۆنۆدرامای "ژنه‌كه‌ی ئه‌وماڵه‌" له‌ ده‌رهێنانی "كارین كاریستراند" و نواندی ته‌لار هیرانی نمایش كرد.

ئه‌م نمایشه‌ كاتژمێر ٧ی ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ (4 نیسان/ ئه‌پرێل 2011) له‌هۆڵی كۆمه‌ڵی هونه‌ره‌ جوانه‌كان له‌ شاری سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ندان و بینه‌ران به‌رِێوه‌چوو.

"خیانه‌ت له‌ نێوان هاوسه‌ره‌كان" بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م مۆنۆدرامایه‌ بوو،  ئازاره‌كانی ژنێكی ده‌گێرِایه‌وه‌، ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ماڵه‌كه‌یدا زیندانی ده‌كات.

ته‌لار هیرانی خانمه‌ شانۆكاری دووره‌ وڵات له‌لێدوانكيدا  گوتی "له‌سه‌ر بنه‌مای ئامانجی دیداری گوڵه‌میخه‌ك ده‌قه‌كه‌م هه‌ڵبژاردووه‌ كه‌ ده‌قێكی مرۆڤانه‌یه‌ ئافره‌تیش به‌شێكی گرنگه‌ له‌وه‌، دواتریش ویستم بابه‌تێكی گرنگ بهه‌ژێنم كه‌ پێشتر باس نه‌كراوه‌ ئه‌ویش خیانه‌تی نێوان هاوسه‌ره‌كانه‌".

گوتیشی "له‌ده‌قێكدا گه‌رِام كه‌ خیانه‌تی نێوان هاوسه‌ره‌كانی تێدا ببینمه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌قێكی سویدیم هه‌ڵبژوارد و ده‌ستكاریم كرد كه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بگونجێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قێكی كوردیم ده‌ست نه‌كه‌وت سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی خستبته‌ روو".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "من شانۆم ته‌واو كردوه‌، به‌ڵام زۆر جار شانۆگه‌ری ده‌بینم نازانم باسی چی ده‌كات، نازانم بۆ خۆی هه‌ڵده‌دات  و پێده‌كه‌نی پێویسته‌ كاتێك شانۆییه‌ك پیشكه‌ش ده‌كه‌یت سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان لێی تێبگه‌ن، نه‌وك ته‌نها كه‌سانی ده‌سته‌بژێر".

شه‌ماڵی عه‌به‌رِه‌ش شانۆكار و یه‌كێك له‌ئاماده‌بووانی نمایشه‌كه‌ له‌لیدوانێكی گوتی "زۆر ئاسووده‌بووم له‌رِووی هونه‌ری كاره‌كه‌وه‌ چونكه‌ ته‌لار یه‌كێكه‌ له‌ئه‌كته‌ره‌ باشه‌كان، ئه‌مرِۆش به‌نواندنی سه‌لماندی تواناو و زه‌یه‌كی زۆری هه‌یه‌".

گوتیشی "ئه‌وه‌ی له‌م شانۆیه‌دا بینیم ئه‌كته‌ر له‌ چركه‌دا داهێنانی ده‌كرد، بۆ هه‌موو شتێك كه‌ رووی ده‌دا، چونكه‌ زۆر شت له‌گه‌ڵ بینه‌ری ده‌به‌سته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ ئاماده‌كاریه‌كی بۆ كرابێت".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "له‌م شانۆیه‌دا شتێك وروژا كه‌ پیشتر كه‌م تا زۆر باسی نه‌كرابوو، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ژیانی "سێكسی ئافره‌ت بوو، ئه‌مه‌ شتێكی بوێرانه‌ بوو بۆ ئه‌كته‌رێكی ئافره‌ت كه‌ توانی به‌شێوه‌كه‌ی زۆر راست گۆیانه‌ بیگه‌یه‌نێت

سةرجاوةى
يانةى سؤزى دل

Kurdzhin
بو رويشتى ئيستا من جيبكةم بة تةنهايي
خوم بكوزم لة داخى دوورى تو!
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018426291.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net