.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













زانكۆی هارڤاردی ئه‌مه‌ریكی رێز له به‌همه‌ن قوبادی ده‌گرێت
Peyamner PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ زانكۆی هارڤارد له شاری بۆستۆنی ئه‌مه‌ریكا، به نمایشكردنی پێنج فیلمی سینه‌مایی به‌همه‌ن قوبادی، له رێوره‌سمێكدا رێزی تایبه‌ت له‌م سینه‌ماكاره كورده ده‌گرێت.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، رێكخراوه‌ی "ئه‌رشیفی فیلمی هارڤارد" سه‌ر به زانكۆی هارڤارد له شاری بۆستۆن له ویلایه‌تی ماساچۆسێتی وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، به نمایشی پێنج فیلمی سینه‌مایی سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی، له به‌رنامه‌یه‌كی بیرئانیندا رێزی تایبه‌ت له‌م ده‌رهێنه‌ره كورده ده‌گرێت.
له‌م بیرئانینه‌دا كه له لایه‌ن رێكخراوه‌ی "ئه‌رشیفی فیلمی هارڤارد" Harvard Film Archive له زانكۆی هارڤارد به‌ڕێوه‌ده‌چێت، فیلمی سینه‌مایی "گۆرانییه‌كانی وڵاتی دایكم" و فیلمی سینه‌مایی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" له رۆژی 15 نیسان/ ئه‌پریل 2011، فیلمی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له رۆژی 16 نیسان/ ئه‌پریل، فیلمی سینه‌مایی "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" له رۆژی 17 نیسان/ ئه‌پریل و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "نیوه مانگ" له رۆژی 18 نیسان/ ئه‌پریل نمایش ده‌كرێت.
"ئه‌رشیفی فیلمی هارڤارد" HFA كۆمه‌ڵه‌یه‌كه كه هه‌وڵده‌دات، به بانگهێشتكردن له سینه‌ماكاره ناوداره‌كان له سه‌رتاسه‌ری دنیا و به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی و ئاخاوتن سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می ئه‌م سینه‌ماكارانه، دانووستان له نێوان ئه‌وان و قوتابیان، مامۆستایانی زانكۆ و فێرخوازانی هونه‌ر پێكبێنێت و هه‌روه‌ها رێزیان لێبگرێت، به‌همه‌ن قوبادیش له ڕێوڕه‌سمی رێزلێنانه‌ی زانكۆی هارڤارددا ئاماده‌ده‌بێت.

له‌سه‌ر هێڵ نییه