❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زانكۆی هارڤاردی ئه‌مه‌ریكی رێز له‌ به‌همه‌ن قوبادی ده‌گرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-12 20:29:00

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsFirefox

زانكۆی هارڤاردی ئه‌مه‌ریكی رێز له‌ به‌همه‌ن قوبادی ده‌گرێت

زانكۆی هارڤاردی ئه‌مه‌ریكی رێز له‌ به‌همه‌ن قوبادی ده‌گرێت


Peyamner PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ زانكۆی هارڤارد له‌ شاری بۆستۆنی ئه‌مه‌ریكا، به‌ نمایشكردنی پێنج فیلمی سینه‌مایی به‌همه‌ن قوبادی، له‌ رێوره‌سمێكدا رێزی تایبه‌ت له‌م سینه‌ماكاره‌ كورده‌ ده‌گرێت.

به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، رێكخراوه‌ی "ئه‌رشیفی فیلمی هارڤارد" سه‌ر به‌ زانكۆی هارڤارد له‌ شاری بۆستۆن له ویلایه‌تی ماساچۆسێتی وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، به‌ نمایشی پێنج فیلمی سینه‌مایی سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی، له‌ به‌رنامه‌یه‌كی بیرئانیندا رێزی تایبه‌ت له‌م ده‌رهێنه‌ره‌ كورده‌ ده‌گرێت.

له‌م بیرئانینه‌دا كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌ی "ئه‌رشیفی فیلمی هارڤارد" Harvard Film Archive له‌ زانكۆی هارڤارد به‌ڕێوه‌ده‌چێت، فیلمی سینه‌مایی "گۆرانییه‌كانی وڵاتی دایكم" و فیلمی سینه‌مایی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" له‌ رۆژی 15 نیسان/ ئه‌پریل 2011، فیلمی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" له‌ رۆژی 16 نیسان/ ئه‌پریل، فیلمی سینه‌مایی "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" له‌ رۆژی 17 نیسان/ ئه‌پریل و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "نیوه‌ مانگ" له‌ رۆژی 18 نیسان/ ئه‌پریل نمایش ده‌كرێت.

"ئه‌رشیفی فیلمی هارڤارد" HFA كۆمه‌ڵه‌یه‌كه‌ كه‌ هه‌وڵده‌دات، به‌ بانگهێشتكردن له‌ سینه‌ماكاره‌ ناوداره‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیا و به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی و ئاخاوتن سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌می ئه‌م سینه‌ماكارانه‌، دانووستان له‌ نێوان ئه‌وان و قوتابیان، مامۆستایانی زانكۆ و فێرخوازانی هونه‌ر پێكبێنێت و هه‌روه‌ها رێزیان لێبگرێت، به‌همه‌ن قوبادیش له‌ ڕێوڕه‌سمی رێزلێنانه‌ی زانكۆی هارڤارددا ئاماده‌ده‌بێت.

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net