.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













ئیمام محمدی غزالی
ناوی ئیمام زین العابدین ئەبو حامد بن محمد بن محمد بن محمد بن أحمدە خەڵكی ئێران بوو لە ساڵی ( 1058ز ) لەدایك بووە ، ئەو سەردەم بەتایبەتی لە جورجان و بوگرس و ئەمانە لەكاتی خۆیدا زۆر بەناوبانگ بوونە ، سێ شارە لە منداڵیدا لەو شارانە دەرسی خوێندووە.
دوایی لەتەمەنی (28)ساڵی تا (34) ساڵی دەستی كردووە بە نوسینی كتێب ، كتێبێكی هەیە بەناوی (مغصل خلاف) لەتەمەنی (34) ساڵی دێتە بەغدا ئەو كات لە بەغدا قوتابخانەیەك هەبوو بەناوی قوتابخانەی (نڤامیە محمد غزالی) لەو قوتابخانەیە وانە دەڵێتەوە ، دوایی دەچێتە سوریا و مەككە و حیجاز لەو (10) ساڵەدا شۆڕشی فكری غزالی دەست پێدەكات كتێبێكی بەناوبانگی هەیە بەناوی (أحیاو علوم الدین ، أربعین ) ئینجا ئەوكات تەمەنی (48) ساڵە دەگەڕێتەوە شارەكەی خۆی وە لە تەمەنی (58) ساڵیدا دەمرێ.
لەسەردەمی ئەو (10) ساڵە نوسینێكی زۆری هەبوو لەدوایی لە فەلسەفە هەڵدەگەڕێتەوە هێرش دەكاتە سەر فەیلەسوفەكان و دەڵێ ئەوانە خوا لێی گۆڕیون ، لەسەردەمی ئیمام غزالی دا علومی دین زۆر پێشكەوتوو بوو لەهەمان كاتدا ململانێی نێوان ئاراستە ئایینیەكان توند بوو بەتایبەت لەنێوان ئایین و فەلسەفەدا ململانێ هەبوو كۆمەڵگە ئەو تەباییەی نەما ، ئەو زۆر بایەخی بە سیاسەت دەدا و دەڵێ من زۆر بەدوای ڕاستی دا گەڕام لەو كات چوار شت هەبوو زۆر بە وردی لێم كۆڵینەوە ئەمانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. علم الكلام: زۆر دیراسەم لەسەری كرد.
2. دواتر دیراسەی باگنیهكانم كرد.
3. دواتر چومە ناو فەلسەفە ڕاستیم نەدۆزیەوە.
4. دواتر لەناو تصوف چومە ناو ڕاستی .
سەردەمی ئەو سەردەمی گەشانەوەی زانست و توند بوونی خیلاف بووە لەنێوان مەزهەبە ئیسلامیەكان ، هەروەها بایەخی بە مەسەلە سیاسیەكان دەدا وەكو كتێبی (نصیحە الملوك) كە تەنها كاری سیاسی خۆی تێدا خستۆتە ڕوو ، لەدوای گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی بڕیار دەدات نەچێتە لای سوڵتانەكان بۆیە شكاتی لێ دەكەن لەگەڵ سوڵتانی ئەو كات باسی مەسەلەكانی دنیا دەكات بۆیە سوڵتان داوای لێ دەكات قسەكانی بۆ بنوسێتەوە ئەویش كتێبی (نصیحە الملوك) دەنوسێت. پەیوەندی ئایین و سیاسەت دەبەستێتەوە بە پەیوەندی نێوان زاناكان و سیاسییەكان.
بەرقەراری سیاسەت دەبەستێتەوە بە دادپەروەری چونكە لەو سەردەمەدا زوڵم و زۆرداری زۆر بووە. دەبێ:
1. حاكم ئاگاداری كۆمەڵگا بێت كە چی دەكرێ.
2. سەردانی خەڵك بكات.
3. نەهێڵێ دەست و پێوەندەكان زوڵم بكەن.
4. عیبادەت و خەڵوەتی شەوانەی هەبێ.
5. خەڵك ڕازی بكات.
6. خۆی توڕە نەكات.
7. خواردن و خواردنەوە زۆر نەخوات و نەخواتەوە.
دوو مەعریفە بۆ پاشا گرنگە ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. مەعریفەی دنیایی.
2. مەعریفەی ئاخیرەت ، كە ئەمەیان گرنگترە.
ئامادەکردنی سورێن & رەنج
تایبەت بەکوردژین


لهسهر هێڵ نییه