❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئیمام محمدی غزالی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-26 10:40:59

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsFirefox

ئیمام محمدی غزالی

ئیمام محمدی غزالی

ناوی ئیمام زین العابدین ئەبو حامد بن محمد بن محمد بن محمد بن أحمدە خەڵكی ئێران بوو لە ساڵی ( 1058ز ) لەدایك بووە ، ئەو سەردەم بەتایبەتی لە جورجان و بوگرس و ئەمانە لەكاتی خۆیدا زۆر بەناوبانگ بوونە ، سێ شارە لە منداڵیدا لەو شارانە دەرسی خوێندووە.
دوایی لەتەمەنی (28)ساڵی تا (34) ساڵی دەستی كردووە بە نوسینی كتێب ، كتێبێكی هەیە بەناوی (مغصل خلاف) لەتەمەنی (34) ساڵی دێتە بەغدا ئەو كات لە بەغدا قوتابخانەیەك هەبوو بەناوی قوتابخانەی (نڤامیە محمد غزالی) لەو قوتابخانەیە وانە دەڵێتەوە ، دوایی دەچێتە سوریا و مەككە و حیجاز لەو (10) ساڵەدا شۆڕشی فكری غزالی دەست پێدەكات كتێبێكی بەناوبانگی هەیە بەناوی (أحیا‌و علوم الدین ، أربعین ) ئینجا ئەوكات تەمەنی (48) ساڵە دەگەڕێتەوە شارەكەی خۆی وە لە تەمەنی (58) ساڵیدا دەمرێ.
لەسەردەمی ئەو (10) ساڵە نوسینێكی زۆری هەبوو لەدوایی لە فەلسەفە هەڵدەگەڕێتەوە هێرش دەكاتە سەر فەیلەسوفەكان و دەڵێ ئەوانە خوا لێی گۆڕیون ، لەسەردەمی ئیمام غزالی دا علومی دین زۆر پێشكەوتوو بوو لەهەمان كاتدا ململانێی نێوان ئاراستە ئایینیەكان توند بوو بەتایبەت لەنێوان ئایین و فەلسەفەدا ململانێ هەبوو كۆمەڵگە ئەو تەباییەی نەما ، ئەو زۆر بایەخی بە سیاسەت دەدا و دەڵێ من زۆر بەدوای ڕاستی دا گەڕام لەو كات چوار شت هەبوو زۆر بە وردی لێم كۆڵینەوە ئەمانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. علم الكلام: زۆر دیراسەم لەسەری كرد.
2. دواتر دیراسەی باگنیهكانم كرد.
3. دواتر چومە ناو فەلسەفە ڕاستیم نەدۆزیەوە.
4. دواتر لەناو تصوف چومە ناو ڕاستی .
سەردەمی ئەو سەردەمی گەشانەوەی زانست و توند بوونی خیلاف بووە لەنێوان مەزهەبە ئیسلامیەكان ، هەروەها بایەخی بە مەسەلە سیاسیەكان دەدا وەكو كتێبی (نصیحە الملوك) كە تەنها كاری سیاسی خۆی تێدا خستۆتە ڕوو ، لەدوای گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی بڕیار دەدات نەچێتە لای سوڵتانەكان بۆیە شكاتی لێ دەكەن لەگەڵ سوڵتانی ئەو كات باسی مەسەلەكانی دنیا دەكات  بۆیە سوڵتان داوای لێ دەكات قسەكانی بۆ بنوسێتەوە ئەویش كتێبی (نصیحە الملوك) دەنوسێت. پەیوەندی ئایین و سیاسەت دەبەستێتەوە بە پەیوەندی نێوان زاناكان و سیاسییەكان.



بەرقەراری سیاسەت دەبەستێتەوە بە دادپەروەری چونكە لەو سەردەمەدا زوڵم و زۆرداری زۆر بووە. دەبێ:

1. حاكم ئاگاداری كۆمەڵگا بێت كە چی دەكرێ.

2. سەردانی خەڵك بكات.

3. نەهێڵێ دەست و پێوەندەكان زوڵم بكەن.

4. عیبادەت و خەڵوەتی شەوانەی هەبێ.

5. خەڵك ڕازی بكات.

6. خۆی توڕە نەكات.

7. خواردن و خواردنەوە زۆر نەخوات و نەخواتەوە.

دوو مەعریفە بۆ پاشا گرنگە ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. مەعریفەی دنیایی.
2. مەعریفەی ئاخیرەت ، كە ئەمەیان گرنگترە.

ئامادەکردنی سورێن & رەنج
تایبەت بەکوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net