❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌می دووری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-28 19:29:44

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsFirefox

خه‌می دووری

خه‌می دووری



بۆ نه‌ناڵێم
له‌کاتێکا خه‌می دوریت
بۆته‌ قوڵپێک له‌ گریان و
تادێ قوڵتر ئه‌متاسێنێ ،،
بۆچی به‌سه‌ر خۆما نه‌ده‌م
بای بێواده‌ی وه‌رزی کۆچت
وا خه‌ریکه‌
گووڵی هیوام ئه‌وه‌رێنێ ،،
من ئێستاکه‌ له‌ بێتۆی
هه‌وارێکی بێده‌نگم و
له‌ناو بیل بیله‌ی چاوه‌کانتا
قه‌تیس ماوم ،،
ڕێبوارێکی عه‌وداڵم و
بۆ دوری تۆ
ده‌ست به‌سراوو
کۆت کراوم ،،
ئه‌م ئێستاکه‌
خه‌می دوریت
بۆته‌ باڵنده‌یه‌کی کۆچڕه‌وو
وا خه‌ریکه‌
هێلانه‌ی تۆ له‌ هه‌ناوما چۆڵ ئه‌کا ،،
کانی چاوم بۆ بێده‌نگیت
وا تۆفانێک
له‌ پایزی ئه‌م ته‌مه‌نه‌مدا ساز ئه‌کا ،،
بۆ هه‌میشه‌ تارمای تۆ
له‌ شه‌وانی ده‌یجوریدا
ئاڵاوه‌ به‌ گه‌ردنماو
یاده‌کانتم له‌مساته‌دا نیشان ئه‌دا ،،
نامه‌کانت جارێکی تر
دێنه‌وه‌ ناو ئه‌م شه‌وگاره‌و
له‌گه‌ڵ شێوه‌ت
له‌به‌ر چاوما سه‌ما ئه‌کا ،،
بڕوا ناکه‌م
کۆچی دوریت له‌ ناخما
بۆ هه‌تایا
جوانیه‌کانت بشواته‌وه‌ ،،
گه‌رچی دڵم بۆ ئه‌م دوریه‌ت
له‌ناو کونجی غوربه‌تایه‌و
به‌ڵام هه‌رگیز
گوڵی شێوه‌ت
گه‌رچی به‌ جه‌سته‌ لێم دوربێ
به‌ڵام ڕۆحت
تێکه‌ڵ به خوێن و‌ ئه‌وینمه‌و
بڕوا ناکه‌م
بۆ چرکه‌یه‌ک جیا بێته‌وه‌ ،،
من هه‌میشه‌ خۆشمئه‌وێیت
له‌ هه‌رکوێبی     
چاوم هه‌وری ئاسمانێکه‌و
هێدی هێدی
نمه‌ی باران به‌سه‌ر کێڵگه‌ی
ڕۆحی تۆدا ئه‌بارێنێ ،،
له‌ هه‌رکوێبی
دڵم تیشکی هه‌تاوێکه‌و
ڕۆژی سه‌د جار
خۆی له‌ده‌وری گۆناکانت
ده‌ئاڵێنی ،،
دڵنیابه‌ خۆشم ئه‌وێیت .



ڕێبه‌ند هه‌ڵه‌بجه‌یی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-29 09:21:13

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsMSIE7

Re: خه‌می دووری

هۆنراوەیەکی جوانە
دەست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-29 09:26:07

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: خه‌می دووری

هونراويه كى زور جوانه   ده ست خوش

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net