.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






خه‌می دووری
بۆ نه‌ناڵێم
له‌کاتێکا خه‌می دوریت
بۆته قوڵپێک له گریان و
تادێ قوڵتر ئه‌متاسێنێ ،،
بۆچی به‌سه‌ر خۆما نه‌ده‌م
بای بێواده‌ی وه‌رزی کۆچت
وا خه‌ریکه
گووڵی هیوام ئه‌وه‌رێنێ ،،
من ئێستاکه له بێتۆی
هه‌وارێکی بێده‌نگم و
له‌ناو بیل بیله‌ی چاوه‌کانتا
قه‌تیس ماوم ،،
ڕێبوارێکی عه‌وداڵم و
بۆ دوری تۆ
ده‌ست بهسراوو
کۆت کراوم ،،
ئه‌م ئێستاکه
خه‌می دوریت
بۆته باڵنده‌یه‌کی کۆچڕهوو
وا خه‌ریکه
هێلانه‌ی تۆ له هه‌ناوما چۆڵ ئه‌کا ،،
کانی چاوم بۆ بێده‌نگیت
وا تۆفانێک
له پایزی ئه‌م ته‌مه‌نه‌مدا ساز ئه‌کا ،،
بۆ هه‌میشه تارمای تۆ
له شه‌وانی دهیجوریدا
ئاڵاوه به گهردنماو
یاده‌کانتم لهمساتهدا نیشان ئه‌دا ،،
نامه‌کانت جارێکی تر
دێنه‌وه ناو ئه‌م شهوگارهو
له‌گه‌ڵ شێوه‌ت
له‌به‌ر چاوما سه‌ما ئه‌کا ،،
بڕوا ناکه‌م
کۆچی دوریت له ناخما
بۆ هه‌تایا
جوانیه‌کانت بشواته‌وه ،،
گه‌رچی دڵم بۆ ئه‌م دوریه‌ت
له‌ناو کونجی غوربهتایهو
به‌ڵام هه‌رگیز
گوڵی شێوه‌ت
گه‌رچی به جه‌سته لێم دوربێ
به‌ڵام ڕۆحت
تێکه‌ڵ به خوێن و ئهوینمهو
بڕوا ناکه‌م
بۆ چرکه‌یه‌ک جیا بێته‌وه ،،
من هه‌میشه خۆشمئه‌وێیت
له ههرکوێبی
چاوم هه‌وری ئاسمانێکهو
هێدی هێدی
نمه‌ی باران به‌سه‌ر کێڵگه‌ی
ڕۆحی تۆدا ئه‌بارێنێ ،،
له ههرکوێبی
دڵم تیشکی ههتاوێکهو
ڕۆژی سه‌د جار
خۆی له‌ده‌وری گۆناکانت
ده‌ئاڵێنی ،،
دڵنیابه خۆشم ئه‌وێیت .
ڕێبه‌ند هه‌ڵه‌بجه‌یی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








هۆنراوەیەکی جوانە
دەست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه