.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئامۆژگارییه‌كانی ڕه‌مه‌زان
1-وابكه مانگی ره‌مه‌زان ببێته خاڵی لێپرسینه‌وه‌و به‌هێزكردنی كرداره‌كانت و پێداچوونه‌وه‌و راستكردنه‌وه‌ی ژیانت.
2-هه‌وڵده نوێژی ته‌راویح به‌كۆمه‌ڵ له‌ده‌ست نه‌ده‌یت، چونكه پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێبێ) ده‌فه‌رموێت: ((من صلی مع الإمام حتی ینصرف كتب له قیام لیله )).
3-ئاگاداربه زیاده‌ڕۆیی له سامان و هیچ شتێكی دیكه‌دا نه‌كه‌یت، چونكه زیاده‌ڕۆیی حه‌رامه و بهشت له پاداشتی خێره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
4-نیه‌تت وابێت و به‌ته‌مابه دوای ڕه‌مه‌زانیش به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕاهاتویت.
5-له تێپه‌ڕینی كات و به‌دوای یه‌كداهاتنی باره‌كان په‌ند وه‌ربگره بۆ كۆتایی هاتنی ته‌مه‌ن.
6-ئه‌م مانگه مانگی په‌رستش و كرده‌وه‌یه نه‌ك خه‌وتن و ته‌مبه‌ڵی.
7-زمانت له‌سه‌ر زیكر رابهێنهو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا مه‌به كه به كه‌می یادی خودا ده‌كه‌ن.
8- هه‌ركه هه‌ستت به برسیه‌تی كرد، به‌بیرت بێته‌وه كه تۆ لاوازیت و ناتوانی واز له خواردن و شتی دیكه بهێنیت، كه هه‌مووی نیعمه‌تی خودان.
9-مانگی ڕه‌مه‌زان به هه‌ل بزانه تا هه‌رده‌م له خواردنی ئه‌وانه به‌دووربیت كه سودی نیه و زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێ.
10-بزانه كه كاركردن ئه‌مانه‌ته، جا له خۆت بپرسه‌وه له‌وه‌ی به‌پێی پێویست ئه‌نجامی بده‌یت.
11-پهلهبكه له داواكردنی لێبوردن له‌و كه‌سه‌ی سته‌مت لێیكردووه، به‌رله‌وه‌ی له چاكه‌كانت ببات.
12-هه‌وڵده به‌ربانگ به ڕۆژوه‌وانێك بكه‌یته‌وه، تا پاداشتی وه‌كو ئه‌وت هه‌بێت.
13-بزانه كه خوا له هه‌مووكه‌س به به‌خشنده‌تره و له هه‌موو كه‌س به به‌زه‌ییتره، ته‌وبه له ته‌وبه‌كاران وه‌رده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سزاكه‌ی زۆر تونده، بوار ده‌دا به‌ڵام فه‌رامۆش ناكات.
14-ئه‌گه‌ر گوناهێكت كرد و خوا بۆتی داپۆشی، بزانه كه ئه‌مه ئاگاداركردنه‌وه‌یه تا ته‌وبه بكه‌یت، ده‌سا به‌په‌له ته‌وبه بكه و نیازت وابێت هه‌رگیز بۆی ناگه‌ڕێیته‌وه.
15-بزانه خوای گه‌وره بواری پێداوین پشوویه‌ك به ده‌روون بده‌ین به‌شتانێك حه‌رام نه‌بن، به‌ڵام زیاده‌ڕۆیی بكه‌یت و كات هه‌مووی بكه‌یته پشوودان، هه‌لی چاكه‌ی زیاده‌ت له‌ده‌ست ده‌چێت.
16-هه‌وڵده زیاتر لێكدانه‌وه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر و زانسته‌كانی ئایین بزانیت، چونكه وه‌رگرتنی زانست په‌رستشه.
17- له هاونشینانی خراپ دووركهوهو هه‌وڵده به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پیاوچاكاندا بیت.
18-راهاتن له‌سه‌ر زوو چوونه مزگه‌وت، حه‌زی گه‌وره و دڵخۆش بوون به په‌رستش و گفتوگۆی په‌روه‌ردگار دهكهیهنێت.
19-هه‌وڵده ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستتدان به‌ره‌و رێگای سودمه‌ند هانبده‌یت، چونكه ئه‌وان زیاتر له‌تۆ قسه وه‌رده‌گرن.
20-خواردنی جۆراوجۆر له سه‌ر سفره‌ی به‌ربانگ دامه‌نێ، چونكه ئه‌مه كه‌سانی ماڵه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات له خێروبێری رۆژی ڕه‌مه‌زان و خوێندنی قورئان و په‌رستشی دیكه.
21-شه‌وانی ره‌مه‌زان كه‌م هاتوچۆی بازاڕ بكه، به‌تایبه‌تی كۆتایی مانگ، تا ئه‌و كاته به‌نرخانه‌ت له‌كیس نه‌چێت.
22-بزانه كه ئه‌م مانگه پیرۆزه میوانێكهو ده‌ڕوات، جا به‌چاكی میوانداریی بكه، چه‌ند خێرا بیرت ده‌كه‌وێته‌وه كه به‌سه‌رچوو.
23- هه‌وڵده ده شه‌وی كۆتایی ره‌مه‌زان زیندوو رابگریت، چونكه شه‌وانێكی رێزدارن و شه‌وی قه‌دریان تێدایه كه خێری زیاتره له هه‌زار مانگ.
24-بزانه كه رۆژی جه‌ژن رۆژی سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاره، مه‌یكه‌ره رۆژی به‌ره‌ڵاكردنی ده‌روون له‌وانه‌ی له‌م مانگه‌دا لێت قه‌ده‌غه‌كردبوو.
25-له‌كاتی خۆشی و شادیی جه‌ژندا، برا هه‌تیو و په‌ككه‌وته و بێكهسهكانت له‌یاد بێت، بزانه كه ئه‌وه‌ی تۆی به‌سه‌ر ئاواندا فه‌زڵ كردووه، ده‌توانێ شوێنهكانتان پێ بگۆڕێته‌وه، جا به‌په‌له سوپاسی خوا بكه‌و دڵیان بده‌ره‌وه.
26-ئاگاداربه به‌بێ بیانوو رۆژوو نه‌شكێنیت، چونكه ئه‌وه‌ی رۆژوویه‌كی ره‌مه‌زان بشكێنێت، رۆژووی یه‌ك ساڵ تۆڵه‌ی ناكاته‌وه.
27-به‌شی خۆت له ئیعتیكافی مزگه‌وت دابنێ.
28-واباشه شه‌وو و به‌یانیی جه‌ژن به ئاشكرا (الله اكبر) بكه‌یت تا كاتی نوێژ.
29-هه‌وڵده بهشت له رۆژووی خۆبه‌خشانه هه‌بێت و رۆژووگرتنت ته‌نها له ره‌مه‌زان نه‌بێت. 30-له‌خۆت بپرسه‌وه له هه‌موو كاروبارێكدا.
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌ی ستاندارد

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانت خوش
سةركةوتووبيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
2-هه‌وڵده نوێژی ته‌راویح به‌كۆمه‌ڵ له‌ده‌ست نه‌ده‌یت، چونكه پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێبێ) ده‌فه‌رموێت: ((من صلی مع الإمام حتی ینصرف كتب له قیام لیله )).
4-نیه‌تت وابێت و به‌ته‌مابه دوای ڕه‌مه‌زانیش به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕاهاتویت.
7-زمانت له‌سه‌ر زیكر رابهێنهو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا مه‌به كه به كه‌می یادی خودا ده‌كه‌ن.
11-پهلهبكه له داواكردنی لێبوردن له‌و كه‌سه‌ی سته‌مت لێیكردووه، به‌رله‌وه‌ی له چاكه‌كانت ببات.
22-بزانه كه ئه‌م مانگه پیرۆزه میوانێكهو ده‌ڕوات، جا به‌چاكی میوانداریی بكه، چه‌ند خێرا بیرت ده‌كه‌وێته‌وه كه به‌سه‌رچوو.
دەستەکانت خۆشبن براکەم ئاراگۆن گیان خوازیارم بەردەوام بیت لە بابەتە جوانەکانت بابەتەکەت زۆۆرجوان بوو‌و جێگای دەست خۆشییە و تەندروست باشیت بەاوات دەخوازم خودای گەورە لەبریدانانی ئەم بابەتە خێرت بۆبنوسێت
شادبیت و کامەران

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستت خؤش بى كاك بةرهه م كيان
سة ركةوتو بى نمونةت زؤر بى
خوا با داشتت بانة ووة 
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس هاوڕیان بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان خۆش حاڵــــم که به‌دڵ ئێوه‌ی ئازیز بوو
هیوادارم سودی لێوه‌رگرن
له‌سه‌ر هێڵ نییه