❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئامۆژگارییه‌كانی‌ ڕه‌مه‌زان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-01 16:07:09

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsXPSafari

ئامۆژگارییه‌كانی‌ ڕه‌مه‌زان

ئامۆژگارییه‌كانی‌ ڕه‌مه‌زان


1-وابكه‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان ببێته‌ خاڵی‌ لێپرسینه‌وه‌و به‌هێزكردنی‌ كرداره‌كانت و پێداچوونه‌وه‌و راستكردنه‌وه‌ی‌ ژیانت.
2-هه‌وڵده‌ نوێژی‌ ته‌راویح به‌كۆمه‌ڵ‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌یت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(درودی‌ خوای‌ لێبێ‌) ده‌فه‌رموێت: ((من صلی‌ مع الإمام حتی‌ ینصرف كتب له قیام لیله‌ )).
3-ئاگاداربه‌ زیاده‌ڕۆیی‌ له‌ سامان و هیچ شتێكی‌ دیكه‌دا نه‌كه‌یت، چونكه‌ زیاده‌ڕۆیی‌ حه‌رامه‌ و به‌شت له‌ پاداشتی‌ خێره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
4-نیه‌تت وابێت و به‌ته‌مابه‌ دوای‌ ڕه‌مه‌زانیش به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ری‌ ڕاهاتویت.
5-له‌ تێپه‌ڕینی‌ كات و به‌دوای‌ یه‌كداهاتنی‌ باره‌كان په‌ند وه‌ربگره‌ بۆ كۆتایی‌ هاتنی‌ ته‌مه‌ن.
6-ئه‌م مانگه‌ مانگی‌ په‌رستش و كرده‌وه‌یه‌ نه‌ك خه‌وتن و ته‌مبه‌ڵی‌.
7-زمانت له‌سه‌ر زیكر رابهێنه‌و له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وانه‌دا مه‌به‌ كه‌ به‌ كه‌می‌ یادی‌ خودا ده‌كه‌ن.
8- هه‌ركه‌ هه‌ستت به‌ برسیه‌تی‌ كرد، به‌بیرت بێته‌وه‌ كه‌ تۆ لاوازیت و ناتوانی‌ واز له‌ خواردن و شتی‌ دیكه‌ بهێنیت، كه‌ هه‌مووی‌ نیعمه‌تی‌ خودان.
9-مانگی‌ ڕه‌مه‌زان به‌ هه‌ل بزانه‌ تا هه‌رده‌م له‌ خواردنی‌ ئه‌وانه‌ به‌دووربیت كه‌ سودی‌ نیه‌ و زیانت پێ‌ ده‌گه‌یه‌نێ‌.
10-بزانه‌ كه‌ كاركردن ئه‌مانه‌ته‌، جا له‌ خۆت بپرسه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ به‌پێی‌ پێویست ئه‌نجامی‌ بده‌یت.
11-په‌له‌بكه‌ له‌ داواكردنی‌ لێبوردن له‌و كه‌سه‌ی‌ سته‌مت لێی‌كردووه‌، به‌رله‌وه‌ی‌ له‌ چاكه‌كانت ببات.
12-هه‌وڵده‌ به‌ربانگ به‌ ڕۆژوه‌وانێك بكه‌یته‌وه‌، تا پاداشتی‌ وه‌كو ئه‌وت هه‌بێت.
13-بزانه‌ كه‌ خوا له‌ هه‌مووكه‌س به‌ به‌خشنده‌تره‌ و له‌ هه‌موو كه‌س به‌ به‌زه‌یی‌تره‌، ته‌وبه‌ له‌ ته‌وبه‌كاران وه‌رده‌گرێت، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا سزاكه‌ی‌ زۆر تونده‌، بوار ده‌دا به‌ڵام فه‌رامۆش ناكات.
14-ئه‌گه‌ر گوناهێكت كرد و خوا بۆتی‌ داپۆشی‌، بزانه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ تا ته‌وبه‌ بكه‌یت، ده‌سا به‌په‌له‌ ته‌وبه‌ بكه‌ و نیازت وابێت هه‌رگیز بۆی‌ ناگه‌ڕێیته‌وه‌.
15-بزانه‌ خوای‌ گه‌وره‌ بواری‌ پێ‌داوین پشوویه‌ك به‌ ده‌روون بده‌ین به‌شتانێك حه‌رام نه‌بن، به‌ڵام زیاده‌ڕۆیی‌ بكه‌یت و كات هه‌مووی‌ بكه‌یته‌ پشوودان، هه‌لی‌ چاكه‌ی‌ زیاده‌ت له‌ده‌ست ده‌چێت.
16-هه‌وڵده‌ زیاتر لێكدانه‌وه‌ی‌ قورئان و فه‌رمووده‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر و زانسته‌كانی‌ ئایین بزانیت، چونكه‌ وه‌رگرتنی‌ زانست په‌رستشه‌.
17- له‌ هاونشینانی‌ خراپ دووركه‌وه‌و هه‌وڵده‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ‌ پیاوچاكاندا بیت.
18-راهاتن له‌سه‌ر زوو چوونه‌ مزگه‌وت، حه‌زی‌ گه‌وره‌ و دڵخۆش بوون به‌ په‌رستش و گفتوگۆی‌ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌یه‌نێت.
19-هه‌وڵده‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌به‌ر ده‌ستتدان به‌ره‌و رێگای‌ سودمه‌ند هانبده‌یت، چونكه‌ ئه‌وان زیاتر له‌تۆ قسه‌ وه‌رده‌گرن.
20-خواردنی‌ جۆراوجۆر له‌ سه‌ر سفره‌ی‌ به‌ربانگ دامه‌نێ‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ كه‌سانی‌ ماڵه‌وه‌ سه‌رقاڵ‌ ده‌كات له‌ خێروبێری‌ رۆژی‌ ڕه‌مه‌زان و خوێندنی‌ قورئان و په‌رستشی‌ دیكه‌.
21-شه‌وانی‌ ره‌مه‌زان كه‌م هاتوچۆی‌ بازاڕ بكه‌، به‌تایبه‌تی‌ كۆتایی‌ مانگ، تا ئه‌و كاته‌ به‌نرخانه‌ت له‌كیس نه‌چێت.
22-بزانه‌ كه‌ ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ میوانێكه‌و ده‌ڕوات، جا به‌چاكی‌ میوانداریی‌ بكه‌، چه‌ند خێرا بیرت ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ به‌سه‌رچوو.
23- هه‌وڵده‌ ده‌ شه‌وی‌ كۆتایی‌ ره‌مه‌زان زیندوو رابگریت، چونكه‌ شه‌وانێكی‌ رێزدارن و شه‌وی‌ قه‌دریان تێدایه‌ كه‌ خێری‌ زیاتره‌ له‌ هه‌زار مانگ.
24-بزانه‌ كه‌ رۆژی‌ جه‌ژن رۆژی‌ سوپاسگوزاری‌ په‌روه‌ردگاره‌، مه‌یكه‌ره‌ رۆژی‌ به‌ره‌ڵاكردنی‌ ده‌روون له‌وانه‌ی‌ له‌م مانگه‌دا لێت قه‌ده‌غه‌كردبوو.
25-له‌كاتی‌ خۆشی‌ و شادی‌ی‌ جه‌ژندا، برا هه‌تیو و په‌ككه‌وته‌ و بێ‌كه‌سه‌كانت له‌یاد بێت، بزانه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆی‌ به‌سه‌ر ئاواندا فه‌زڵ‌ كردووه‌، ده‌توانێ‌ شوێنه‌كانتان پێ‌ بگۆڕێته‌وه‌، جا به‌په‌له‌ سوپاسی‌ خوا بكه‌و دڵیان بده‌ره‌وه‌.
26-ئاگاداربه‌ به‌بێ‌ بیانوو رۆژوو نه‌شكێنیت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ رۆژوویه‌كی‌ ره‌مه‌زان بشكێنێت، رۆژووی‌ یه‌ك ساڵ‌ تۆڵه‌ی‌ ناكاته‌وه‌.
27-به‌شی‌ خۆت له‌ ئیعتیكافی‌ مزگه‌وت دابنێ‌.
28-واباشه‌ شه‌وو و به‌یانی‌ی‌ جه‌ژن به‌ ئاشكرا (الله اكبر) بكه‌یت تا كاتی‌ نوێژ.
29-هه‌وڵده‌ به‌شت له‌ رۆژووی‌ خۆبه‌خشانه‌ هه‌بێت و رۆژووگرتنت ته‌نها له‌ ره‌مه‌زان نه‌بێت. 30-له‌خۆت بپرسه‌وه‌ له‌ هه‌موو كاروبارێكدا.

سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌ی ستاندارد

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-01 16:40:04

nashmel
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-06
په‌یامه‌كان: 77
WindowsSafari

Re: ئامۆژگارییه‌كانی‌ ڕه‌مه‌زان

dastt xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-01 17:18:17

ديمة
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-05
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPSafari

Re: ئامۆژگارییه‌كانی‌ ڕه‌مه‌زان

دةستةكانت خوش
سةركةوتووبيت

Kurdzhin
ئە زانی بۆ دنیای شعرم هه‌ر پایزه‌و هه‌ر خه‌زانه‌
من ته‌نها  پایز شک ئە به‌م پایز بۆ من نیشتیمانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-08-01 17:28:42

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ئامۆژگارییه‌كانی‌ ڕه‌مه‌زان

2-هه‌وڵده‌ نوێژی‌ ته‌راویح به‌كۆمه‌ڵ‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌یت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(درودی‌ خوای‌ لێبێ‌) ده‌فه‌رموێت: ((من صلی‌ مع الإمام حتی‌ ینصرف كتب له قیام لیله‌ )).
4-نیه‌تت وابێت و به‌ته‌مابه‌ دوای‌ ڕه‌مه‌زانیش به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ری‌ ڕاهاتویت.
7-زمانت له‌سه‌ر زیكر رابهێنه‌و له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وانه‌دا مه‌به‌ كه‌ به‌ كه‌می‌ یادی‌ خودا ده‌كه‌ن.
11-په‌له‌بكه‌ له‌ داواكردنی‌ لێبوردن له‌و كه‌سه‌ی‌ سته‌مت لێی‌كردووه‌، به‌رله‌وه‌ی‌ له‌ چاكه‌كانت ببات.
22-بزانه‌ كه‌ ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ میوانێكه‌و ده‌ڕوات، جا به‌چاكی‌ میوانداریی‌ بكه‌، چه‌ند خێرا بیرت ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ به‌سه‌رچوو.


دەستەکانت خۆشبن براکەم ئاراگۆن گیان خوازیارم بەردەوام بیت لە بابەتە جوانەکانت بابەتەکەت زۆۆرجوان بووو جێگای دەست خۆشییە و تەندروست باشیت بەاوات دەخوازم خودای گەورە لەبریدانانی ئەم بابەتە خێرت بۆبنوسێت

شادبیت و کامەران

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-08-01 18:01:51

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ئامۆژگارییه‌كانی‌ ڕه‌مه‌زان

دةستت  خؤش بى كاك بةرهه م كيان 
سة ركةوتو بى نمونةت زؤر بى

خوا با داشتت بانة ووة   2

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-08-02 14:08:57

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsXPSafari

Re: ئامۆژگارییه‌كانی‌ ڕه‌مه‌زان

سوپاس هاوڕیان بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان خۆش حاڵــــم که‌ به‌دڵ ئێوه‌ی ئازیز بوو

هیوادارم سودی لێوه‌رگرن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net