❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌نج و گه‌وره‌ بیركردنه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-18 19:34:21

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

گه‌نج و گه‌وره‌ بیركردنه‌وه‌

گه‌نج و گه‌وره‌ بیركردنه‌وه‌

بیركردنه‌وه‌ ، له‌ هه‌ر كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تره‌وه‌ ده‌گۆڕێت ، واته‌ هه‌ر كه‌سێك بۆچوونێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌رشتێ له‌ ژیان ، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و بۆچوونه‌ی  هه‌یه‌تی زۆرجار ده‌ری ده‌خات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویست بێت لێره‌دا باسی بكه‌ین ئه‌وه‌یه‌ ، ئێمه‌ چۆن بتوانین خاوه‌نی جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ك بین ، كه‌ به‌ ڕاده‌یه‌ك فراوان بێت ، بتوانین قبوڵی بیركردنه‌وه‌ و بۆچوونی كه‌سانی تر بكه‌ین ، ئه‌وكات ده‌توانین وه‌ك دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ك سه‌یری ژیان بكه‌ین و له‌ ماناكانی تێبگه‌ین :
سه‌ره‌تا با باس له‌و خاڵه‌ لاوازانه‌ بكه‌ین كه‌ ده‌بێته‌ هۆی فێرنه‌بوون و بیركردنه‌وه‌ی تاك-بۆچوونی:

1-ئێمه‌ به‌ جۆرێ خومان به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی دووباره‌ی ڕۆژانه‌وه‌ گرتووه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك هیچ پێشكه‌وتنێك له‌ قسه‌كردن و بیركردنه‌وه‌ نابینین له‌ خۆماندا ، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین بریتیه‌ له‌و شتانه‌ی دوێنێ ئه‌مان كرد ، به‌ شێوه‌یێك په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ  هه‌مان شته‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ  ڕۆژانی پێشوو ، ئه‌مه‌ش خۆی بریتیه‌ له‌ گه‌وره‌بوونمان له‌سه‌ر یه‌ك جۆر بیركردنه‌وه‌ ، كه‌ بۆ داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌مان شتێكی باش نابێت

2-حه‌زكردنمان به‌ خۆشی (ڕابواردن) ، وایكردووه‌ كه‌ گشت قسه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتێك به‌ چاوێكی پێكه‌نینه‌وه‌ سه‌یر بكه‌ین ، ئه‌مه‌ش شتێكی ترسناكه‌ بۆ كه‌سێ گه‌ر بیه‌وێ له‌ هه‌ر ڕوداو و قسه‌یه‌كه‌وه‌ شتێك فێربێت .

3-جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ دیاریمانكردوون بۆ فێربوون زۆر كه‌مه‌ ، واته‌ ئێمه‌ ته‌نها ئه‌و كاتانه‌ ئه‌مانه‌وێ فێربین كه‌ كه‌سانێك قسه‌مان بۆ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ ته‌مه‌ن گه‌وره‌ن ، یاخود كه‌سانێك كه‌ به‌هۆی پله‌یه‌كه‌وه‌ گوێی بۆ ده‌گرین بۆ نمونه‌ (مامۆستا) ، ئه‌مه‌ش شتێكی تا ڕاده‌یه‌ك خراپه‌ ، چونكه‌ ئه‌وكات تێگه‌یشتن و فێربوونمان سنووردار ده‌بێت به‌ پێی شوێن و كات ،
ئه‌مانه‌ چه‌ند هۆكارێكی كه‌من كه‌ وامان لێده‌كات فێربوون و بیركردنه‌وه‌مان گه‌شه‌ نه‌كات و سنوردار بێت ، بۆیه‌ پێویستیمان به‌ چاره‌سه‌رێك ده‌بێت لێره‌دا ، ئه‌ویش له‌ چه‌ند خاڵێكدا باس ده‌كه‌ین :

پێش هه‌مووشتێ ، مه‌رج نیه‌ بۆ هه‌ر خاڵێك دژه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بێت !

1-گرنگیدانمان به‌و شتانه‌ی هۆكارن بۆ فێربوونی ده‌ره‌كی (واته‌ دوور له‌ قوتابخانه‌) ، هۆكارێكه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی زانیاریمان و گه‌شه‌پێدانی بیركردنه‌وه‌مان ، كه‌ دواتر ده‌بێت هۆی درووست بوونی جۆره‌ تێگه‌یشتنێكمان له‌ ڕووداو گوفتاره‌كان كه‌ جێگه‌ی بایه‌خ پێدان بێێت .

2-ڕێزگرتن له‌ قسه‌ و بۆچوونی كه‌سانی تر كه‌ له‌سه‌ر هه‌ر شتێ هه‌یانه‌ ، وه‌ هه‌وڵدان بۆ نیشاندانی بۆچونی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌و شته‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ نه‌بێته‌ هۆی لێدان له‌ بۆچوونی به‌رامبه‌ر .

3-بیركردنه‌وه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ بۆچوون و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر پێش قبوڵ كردنی یان پشت گوێ خستنی ، واته‌ خۆت خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌یه‌كی فراوان بیت له‌ سه‌روی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیری لێده‌كاته‌وه‌ ،

4-گرنگترین خاڵ لێره‌دا بریتیه‌ له‌ بڕوا به‌خۆبوون له‌ هه‌ر شتێ كه‌ ده‌یڵێی یان ده‌یكه‌ی ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی درووستبوونی ئیراده‌ی به‌ره‌و پێشچوونت له‌ بیركردنه‌وه‌ ، به‌ڵام مه‌رجه‌ ئه‌و شتانه‌ی ده‌یڵێی یان ده‌یكه‌یت ، سه‌رچاوه‌یان له‌ ئه‌قڵه‌وه‌ گرتبێ ،

له‌ كۆتایدا ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بۆ هه‌ر تاكێك له‌ ئێمه‌ ، ببین به‌ دواكه‌وتووی زانست و دوور بكه‌وینه‌وه‌ له‌و جۆره‌ بیركردنه‌وانه‌ی كه‌ ئامانجیان  له‌ ژیاندا گه‌یشتنه‌ به‌ ئاواته‌ تاكه‌كه‌سییه‌كانیان ، به‌ڵكو ئامانجمان خزمه‌تكردن بێت به‌ كۆمه‌ڵ ، ئینجا به‌خۆمان .

نووسین و بۆچوونی :ئوسامه‌ ئه‌نوه‌ر

Kurdzhin

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-02-25 14:09:39

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsSafari

Re: گه‌نج و گه‌وره‌ بیركردنه‌وه‌

dastakant xoshbeit kak suaame barez mandu nabeit baseky zor jwana wa jwan bast krdwa har sarkawtwbeit

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net