.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














گه‌نج و گه‌وره بیركردنه‌وه
بیركردنه‌وه ، له هه‌ر كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تره‌وه ده‌گۆڕێت ، واته هه‌ر كه‌سێك بۆچوونێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌رشتێ له ژیان ، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و بۆچوونه‌ی هه‌یه‌تی زۆرجار ده‌ری ده‌خات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویست بێت لێره‌دا باسی بكه‌ین ئه‌وه‌یه ، ئێمه چۆن بتوانین خاوه‌نی جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ك بین ، كه به ڕاده‌یه‌ك فراوان بێت ، بتوانین قبوڵی بیركردنه‌وه و بۆچوونی كه‌سانی تر بكه‌ین ، ئه‌وكات ده‌توانین وه‌ك دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ك سه‌یری ژیان بكه‌ین و له ماناكانی تێبگه‌ین :
سه‌ره‌تا با باس له‌و خاڵه لاوازانه بكه‌ین كه ده‌بێته هۆی فێرنه‌بوون و بیركردنه‌وه‌ی تاك-بۆچوونی:
1-ئێمه به جۆرێ خومان به هه‌ڵسوكه‌وتی دووباره‌ی ڕۆژانه‌وه گرتووه كه به شێوه‌یه‌ك هیچ پێشكه‌وتنێك له قسه‌كردن و بیركردنه‌وه نابینین له خۆماندا ، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین بریتیه له‌و شتانه‌ی دوێنێ ئه‌مان كرد ، به شێوه‌یێك په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌مان شته به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژانی پێشوو ، ئه‌مه‌ش خۆی بریتیه له گه‌وره‌بوونمان له‌سه‌ر یه‌ك جۆر بیركردنه‌وه ، كه بۆ داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌مان شتێكی باش نابێت
2-حهزكردنمان به خۆشی (ڕابواردن) ، وایكردووه كه گشت قسه و هه‌ڵسوكه‌وتێك به چاوێكی پێكه‌نینه‌وه سه‌یر بكه‌ین ، ئه‌مه‌ش شتێكی ترسناكه بۆ كه‌سێ گه‌ر بیه‌وێ له هه‌ر ڕوداو و قسهیهكهوه شتێك فێربێت .
3-جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كاتانه‌ی كه دیاریمانكردوون بۆ فێربوون زۆر كه‌مه ، واته ئێمه ته‌نها ئه‌و كاتانه ئه‌مانه‌وێ فێربین كه كه‌سانێك قسه‌مان بۆ ده‌كه‌ن كه به ته‌مه‌ن گه‌وره‌ن ، یاخود كه‌سانێك كه به‌هۆی پله‌یه‌كه‌وه گوێی بۆ ده‌گرین بۆ نمونه (مامۆستا) ، ئه‌مه‌ش شتێكی تا ڕاده‌یه‌ك خراپه ، چونكه ئه‌وكات تێگه‌یشتن و فێربوونمان سنووردار ده‌بێت به پێی شوێن و كات ،
ئه‌مانه چه‌ند هۆكارێكی كه‌من كه وامان لێده‌كات فێربوون و بیركردنه‌وه‌مان گه‌شه نه‌كات و سنوردار بێت ، بۆیه پێویستیمان به چاره‌سه‌رێك ده‌بێت لێره‌دا ، ئه‌ویش له چه‌ند خاڵێكدا باس ده‌كه‌ین :
پێش هه‌مووشتێ ، مه‌رج نیه بۆ هه‌ر خاڵێك دژه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بێت !
1-گرنگیدانمان به‌و شتانه‌ی هۆكارن بۆ فێربوونی ده‌ره‌كی (واته دوور له قوتابخانه) ، هۆكارێكه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی زانیاریمان و گه‌شه‌پێدانی بیركردنه‌وه‌مان ، كه دواتر ده‌بێت هۆی درووست بوونی جۆره تێگه‌یشتنێكمان له ڕووداو گوفتاره‌كان كه جێگه‌ی بایه‌خ پێدان بێێت .
2-ڕێزگرتن له قسه و بۆچوونی كه‌سانی تر كه له‌سه‌ر هه‌ر شتێ هه‌یانه ، وه هه‌وڵدان بۆ نیشاندانی بۆچونی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌و شته به شێوه‌یه‌ك كه نه‌بێته هۆی لێدان له بۆچوونی به‌رامبه‌ر .
3-بیركردنه‌وه له هه‌موو جۆره بۆچوون و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر پێش قبوڵ كردنی یان پشت گوێ خستنی ، واته خۆت خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌یه‌كی فراوان بیت له سه‌روی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیری لێده‌كاته‌وه ،
4-گرنگترین خاڵ لێره‌دا بریتیه له بڕوا به‌خۆبوون له هه‌ر شتێ كه ده‌یڵێی یان ده‌یكه‌ی ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی درووستبوونی ئیراده‌ی به‌ره‌و پێشچوونت له بیركردنه‌وه ، به‌ڵام مه‌رجه ئه‌و شتانه‌ی ده‌یڵێی یان ده‌یكه‌یت ، سه‌رچاوه‌یان له ئه‌قڵه‌وه گرتبێ ،
له كۆتایدا ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ هه‌ر تاكێك له ئێمه ، ببین به دواكه‌وتووی زانست و دوور بكه‌وینه‌وه له‌و جۆره بیركردنه‌وانه‌ی كه ئامانجیان له ژیاندا گه‌یشتنه به ئاواته تاكهكهسییهكانیان ، به‌ڵكو ئامانجمان خزمه‌تكردن بێت به كۆمه‌ڵ ، ئینجا به‌خۆمان .
نووسین و بۆچوونی :ئوسامه ئه‌نوه‌ر
Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xoshbeit kak suaame barez mandu nabeit baseky zor jwana wa jwan bast krdwa har sarkawtwbeit

له‌سه‌ر هێڵ نییه