.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ئەمشەو کاتژمێر ٩ بە کاتی کوردستان بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٩٠ هەزار هاندەر لەسەر یاریگای کامپ نۆو کلاسیکۆ چاوەڕوانکراو و ئاگرینەکەی ئیسپانیا و جیهان بەڕێوەچوو .
ئەم یارییە بە کلاسیکۆی یەکلاییکردنەوەی لالیگا دادەنرا بەو پێیەی بردنەوە و بەرامبەربوون بۆ ڕیاڵ تارادەیەکی زۆر ئەو یانەیەی لە بەدەستهێنانی نازناوەکە نزیکدەکردەوە و بەرشلۆنەش بە هیوای کەمکردنەوەی جیاوازییەکە بۆ ١ خاڵ و گەڕانەوەی هیوا یاری دەکرد.
وەک پێشبینی دەکرا یارییەکە بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی پێکرد و هەردوولا بە هێرشبردن دەستییان پێکرد .. بەرشلۆنەی خاوەن یاریگا وەک هەمیشە سەرکەوتووتربوو لە کۆنترۆڵی تۆپ و ڕیاڵیش مەترسیدارتردەبینرا تاوەکو لە لێدانێکی کۆڕنەدا سامی خدێرا لە خولەکی ١٧ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ڕیاڵ تۆمارکرد و هێندەی تر ئاگری لە یارییەکە بەردا.
دوای ئەو گۆڵە بەرشلۆنە زیاتر کۆنترۆڵی یاریگای گرتەدەست و زاڤی هیرناندێز گۆڵێکی زۆر ئاسانی بەهەدەردا کە لە پاسێکی نایابی مێسییەوە بوو .. نیوەی یەکەم بە چەند هێرشێک بۆ هەردوولا و لەبەرژەوەندی ڕیاڵ بەکۆتاهات .
پێشبینی دەکرا بەرشلۆنە بۆ نیوەی دووەم ڕیزەکانی ڕێکبخاتەوە و مەترسی ڕاستەقینەی هەبێت لەسەر گۆڵی ئیکەر کاسیاس بەڵام لە سەرەتا خولەکەکانی نیوەی دووەمدا سەرکەوتوونەبوو لە نزیکبوونەوە لە گۆڵی بەرامبەر و یارییەکە بەهەمان شێوەی نیوەی یەکەم بەردەوام بوو . تاوەکو لە هێرشێکی لیۆنێل مێسی دا و دوای سێ لێدان بۆ ناو گۆڵ لە کۆتاییدا ئەلێکسز سانچیز کە پێش دوو خولەک هاتبوو نێو یاریگا لە لە خولەکی ٧٠ گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد .. بەڵام بلوگرانا پێش ئەوەی بیر لەوەبکاتەوە گۆڵی بردنەوە تۆماربکات کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پاسێکی جوانی ئۆزیل و دوای تەنیا ٢ خولەک لە گۆلەکەی سانچیز توانی گۆڵی ڤیکتۆر ڤاڵدێز بهەژێنێت و جارێکیتر خۆشی و شادی بگەڕێنێتەوە بۆ هاندەرانی یانەکە .
دوای ئەو دوو گۆڵە هەردوولا چەند جارێک گۆڵی یەکتریان تاقیکردەوە بەڵام بە تێپەڕبوونی کات هیچ شتێک لە ئەنجامی یارییەکە نەگۆڕا و ڕیاڵ مەدرید کۆتایی بەو گرێ کوێرەیە هێنا کە ماوەیەکی زۆرە بەدەستییەوە دەناڵێنێت و لە نێو کامپ نو یەکەم مژدەی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگای بەگوێی هاندەرانی خوێند.
ئەم بردنەوەیە یەکەم بردنەوەی ڕیاڵ مەدریدە لە لالیگا لەوەتەی پیپ گواردیۆلا بووەتە ڕاهێنەری بەرشلۆنە .
ياريگا








لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش کاکه دیلمان
یاریهکی خۆش و نایاب بوو ههههههه
پیرۆزبێت له ڕیال و هاندهرانی ئهو یانهیه
لهسهر هێڵ نییه
dast xosh8=D


ئازار به ئازار دامةمركينه
بيشرةنجئ ى دلى كةس مةرةنجينه
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
