❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بەرشلۆنە ١ – ٢ ڕیاڵ مەدرید : مێرەنگی بارسای تاساند و لە نێو کامپ نۆو شکستی پێهێنا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-04-22 05:47:25

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsFirefox

بەرشلۆنە ١ – ٢ ڕیاڵ مەدرید : مێرەنگی بارسای تاساند و لە نێو کامپ نۆو شکستی پێهێنا



ئەمشەو کاتژمێر ٩ بە کاتی کوردستان بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٩٠ هەزار هاندەر  لەسەر یاریگای کامپ نۆو کلاسیکۆ چاوەڕوانکراو و ئاگرینەکەی ئیسپانیا و  جیهان بەڕێوەچوو .

ئەم یارییە بە کلاسیکۆی یەکلاییکردنەوەی لالیگا دادەنرا بەو پێیەی بردنەوە و بەرامبەربوون بۆ ڕیاڵ  تارادەیەکی زۆر ئەو یانەیەی لە بەدەستهێنانی نازناوەکە نزیکدەکردەوە و بەرشلۆنەش بە هیوای کەمکردنەوەی جیاوازییەکە بۆ ١ خاڵ و گەڕانەوەی هیوا یاری دەکرد.

وەک پێشبینی دەکرا یارییەکە بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی پێکرد و هەردوولا بە هێرشبردن دەستییان پێکرد .. بەرشلۆنەی خاوەن یاریگا وەک هەمیشە سەرکەوتووتربوو لە کۆنترۆڵی تۆپ و ڕیاڵیش مەترسیدارتردەبینرا  تاوەکو لە لێدانێکی کۆڕنەدا   سامی خدێرا  لە خولەکی ١٧  گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ڕیاڵ تۆمارکرد و هێندەی تر ئاگری لە یارییەکە بەردا.

دوای ئەو گۆڵە  بەرشلۆنە زیاتر کۆنترۆڵی یاریگای گرتەدەست و زاڤی هیرناندێز گۆڵێکی زۆر ئاسانی بەهەدەردا کە لە پاسێکی نایابی مێسییەوە بوو .. نیوەی یەکەم بە چەند هێرشێک بۆ هەردوولا و لەبەرژەوەندی ڕیاڵ بەکۆتاهات .

پێشبینی دەکرا بەرشلۆنە بۆ نیوەی دووەم ڕیزەکانی ڕێکبخاتەوە و مەترسی ڕاستەقینەی هەبێت لەسەر گۆڵی ئیکەر کاسیاس بەڵام لە سەرەتا خولەکەکانی نیوەی دووەمدا   سەرکەوتوونەبوو لە نزیکبوونەوە لە گۆڵی بەرامبەر  و یارییەکە بەهەمان شێوەی نیوەی یەکەم بەردەوام بوو  . تاوەکو لە هێرشێکی لیۆنێل مێسی دا  و دوای سێ لێدان بۆ ناو گۆڵ لە کۆتاییدا ئەلێکسز سانچیز کە پێش دوو خولەک هاتبوو نێو یاریگا لە  لە خولەکی ٧٠ گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد .. بەڵام بلوگرانا پێش ئەوەی بیر لەوەبکاتەوە گۆڵی بردنەوە تۆماربکات  کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پاسێکی جوانی ئۆزیل و دوای تەنیا ٢ خولەک لە گۆلەکەی سانچیز توانی گۆڵی ڤیکتۆر ڤاڵدێز بهەژێنێت و جارێکیتر  خۆشی و شادی بگەڕێنێتەوە بۆ هاندەرانی یانەکە .

دوای ئەو دوو گۆڵە هەردوولا چەند جارێک گۆڵی یەکتریان تاقیکردەوە  بەڵام بە تێپەڕبوونی کات هیچ شتێک لە ئەنجامی یارییەکە نەگۆڕا و ڕیاڵ مەدرید کۆتایی بەو گرێ کوێرەیە هێنا کە ماوەیەکی زۆرە بەدەستییەوە دەناڵێنێت و لە نێو کامپ نو یەکەم مژدەی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگای بەگوێی هاندەرانی خوێند.

ئەم بردنەوەیە یەکەم بردنەوەی ڕیاڵ مەدریدە لە لالیگا لەوەتەی پیپ گواردیۆلا بووەتە ڕاهێنەری بەرشلۆنە .


ياريگا

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4a7c9c548c.jpg

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-e94f9a2d41.jpg

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a817e35953.jpg

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4b54d9bb48.jpg

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4be7b037e3.jpg

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-1ba59e0b28.jpg

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-805cd7e5c7.jpg

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-04-22 05:56:56

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: بەرشلۆنە ١ – ٢ ڕیاڵ مەدرید : مێرەنگی بارسای تاساند و لە نێو کامپ نۆو شکستی پێهێنا

ده‌ست خۆش کاکه‌ دیلمان
یاریه‌کی خۆش و نایاب بوو ههههههه
پیرۆزبێت له‌ ڕیال و هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-04-22 06:35:14

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: بەرشلۆنە ١ – ٢ ڕیاڵ مەدرید : مێرەنگی بارسای تاساند و لە نێو کامپ نۆو شکستی پێهێنا

ده‌ست خۆش و سه‌رکه‌وتووبیت


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-f715272128.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-04-22 10:30:42

ReBaZ-11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-08
دواترین سه‌ردان: 2013-11-05
په‌یامه‌كان: 142
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بەرشلۆنە ١ – ٢ ڕیاڵ مەدرید : مێرەنگی بارسای تاساند و لە نێو کامپ نۆو شکستی پێهێنا

dast xosh8=D


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-0239fd2f17.jpg

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-6b97ad676f.jpg

Kurdzhin

ئازار به ئازار دامةمركينه
بيشرةنجئ ى دلى كةس مةرةنجينه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net