.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












وه‌ك ده‌ركه‌وتووه خانمان زیاتر تووشی خه‌وزڕاندن ده‌بن وه‌ك پیاوان، ئه‌مه‌ش تووشی چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستییان ده‌كات، بۆ نموونه پێشوه‌خت توشی پیربوون ده‌بن.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا ده‌ركه‌وتووه، كه‌مخه‌ویی كارده‌كاته سه‌ر تێكچوونی ته‌ندروستی مێشك و جه‌سته، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی وردبینی و بێهێزیی له ئیشوكاره‌كانی ناوماڵ و ده‌ره‌وه‌شدا.
ئامۆژگاریی زۆر هه‌یه بۆ ڕێكخستن و چاككردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی خه‌وتن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، به‌ڵام هه‌ندێك جار جێبه‌جێكردنی ئاسان نییه، له‌به‌رئه‌وه چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی ئاسان هه‌یه بۆ خانمان تا بتوانن چاره‌سه‌ری خه‌و زڕاندنیان بكه‌ن، وه‌ك:
* هه‌وڵبده‌ن به‌یانییان له كاتێكی دیاریكراودا له خه‌و هه‌ستن و به‌هه‌مان شێوه له كاتێكی دیاریكراودا به شه‌و بخه‌ون، ئه‌مه ده‌بێته هۆی رێكخستنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی خه‌و.
* وه‌رزشكردن یه‌كێكه له خاڵه گرنگه‌كان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، ئه‌گه‌ر به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه رۆژی 15 خولهك له هه‌وای پاكدا پیاسه بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه له كۆتایی رۆژدا هه‌ست به حه‌وانه‌وه بكه‌یت.
* كتێب خوێندنه‌وه پێش خه‌وتن ده‌بێته‌هۆی حه‌وانه‌وه‌ی مێشك.
* دوشكردنێكی گه‌رم پێش خه‌وتن یارمه‌تی حه‌وانه‌وه‌ی مێشك و جه‌سته ده‌دات.
* ژووری خه‌وتن پێویسته ئارام بێت و ئامێری ته‌له‌فیزیۆنی تێدا نه‌بێت باشتره، ئه‌گه‌ر بكرێت ده‌رفه‌تێكی هه‌واگۆڕین هه‌بێت له ژووره‌كه‌دا باشتره .
سه‌رچاوه: برۆنزیه

له‌سه‌ر هێڵ نییه