❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كه‌مخه‌ویی‌ خانمان، هۆكاره‌ بۆ زوو پیربوون

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-12-20 11:10:03

lucky4
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-26
دواترین سه‌ردان: 2014-01-29
په‌یامه‌كان: 362
WindowsSafari

كه‌مخه‌ویی‌ خانمان، هۆكاره‌ بۆ زوو پیربوون

وه‌ك ده‌ركه‌وتو‌وه‌ خانمان زیاتر تو‌وشی‌ خه‌وزڕاندن ده‌بن وه‌ك پیاوان، ئه‌مه‌ش تو‌وشی‌ چه‌ندین گرفتی‌ ته‌ندروستییان ده‌كات، بۆ نمو‌ونه‌ پێشوه‌خت توشی‌ پیربو‌ون ده‌بن.

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستیدا ده‌ركه‌وتو‌وه‌، كه‌مخه‌ویی‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر تێكچو‌ونی‌ ته‌ندروستی‌ مێشك و جه‌سته‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبو‌ونه‌وه‌ی‌ وردبینی‌ و بێهێزیی‌ له‌ ئیشوكاره‌كانی‌ ناوماڵ و ده‌ره‌وه‌شدا.

ئامۆژگاریی‌ زۆر هه‌یه‌ بۆ ڕێكخستن و چاككردنه‌وه‌ی‌ كاتژمێره‌كانی‌ خه‌وتن به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست، به‌ڵام هه‌ندێك جار جێبه‌جێكردنی‌ ئاسان نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی‌ ئاسان هه‌یه‌ بۆ خانمان تا بتوانن چاره‌سه‌ری‌ خه‌و زڕاندنیان بكه‌ن، وه‌ك:
* هه‌وڵبده‌ن به‌یانییان له‌ كاتێكی‌ دیاریكراودا له‌ خه‌و هه‌ستن و به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ كاتێكی‌ دیاریكراودا به‌ شه‌و بخه‌ون، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ رێكخستنه‌وه‌ی‌ كاتژمێره‌كانی‌ خه‌و.

* وه‌رزشكردن یه‌كێكه‌ له‌ خاڵه‌ گرنگه‌كان بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ، ئه‌گه‌ر به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ رۆژی‌ 15 خوله‌ك له‌ هه‌وای‌ پاكدا پیاسه‌ بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ كۆتایی‌ رۆژدا هه‌ست به‌ حه‌وانه‌وه‌ بكه‌یت.

* كتێب خوێندنه‌وه‌ پێش خه‌وتن ده‌بێته‌هۆی‌ حه‌وانه‌وه‌ی‌ مێشك.
* دوشكردنێكی‌ گه‌رم پێش خه‌وتن یارمه‌تی‌ حه‌وانه‌وه‌ی‌ مێشك و جه‌سته‌ ده‌دات.
* ژو‌وری‌ خه‌وتن پێویسته‌ ئارام بێت و ئامێری‌ ته‌له‌فیزیۆنی‌ تێدا نه‌بێت باشتره‌، ئه‌گه‌ر بكرێت ده‌رفه‌تێكی‌ هه‌واگۆڕین هه‌بێت له‌ ژو‌وره‌كه‌دا باشتره‌ .

سه‌رچاوه‌: برۆنزیه‌

Kurdzhin
*بەرزترين ئافرەت ،،،، ئـــــەو ئافرەتەيە كە بەڕەوشتـــــى خۆى بەرز ئەكاتەوە نــــــەك بـــــــە پێڵاوەكانـــــى....!!!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net