❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنهێنان، ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات???...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-12-27 13:26:55

lucky4
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-26
دواترین سه‌ردان: 2014-01-29
په‌یامه‌كان: 362
WindowsSafari

ژنهێنان، ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات???...

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه‌، دروستكردنی خێزان مه‌ترسی مردنی پێشوه‌خت ناهێڵێت، به‌تایبه‌تی له‌نێو ئافره‌تاندا.

به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وته‌یه‌ی كه‌ گوایا خستنه‌وه‌ی منداڵ ته‌مه‌ن كورت ده‌كاته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته‌، ئه‌مه‌ش به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ٢١،٢٧٦ جوت "كه‌پڵ" كه‌ له‌ دانیمارك ئه‌نجامدرا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌زۆكی له‌ڕێگه‌ی منداڵی شوشه‌ییه‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌، مردنی پێشوه‌خت به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ و شێرپه‌نجه‌ و ڕوداوی له‌ناكاوه‌وه‌ له‌ نێوان ئه‌و ئافره‌تانه‌دا كه‌ بێ منداڵ ماونه‌ته‌وه‌، چوار ئه‌وه‌نده‌ بووه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ خاوه‌نی منداڵی خۆیان بوون، هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌متر بووه‌ له‌و ئافره‌تانه‌دا كه‌ منداڵیان هه‌ڵگرتۆته‌وه‌.

به‌هه‌مان شێوه‌ ڕێژه‌ی مردن دوو ئه‌وه‌نده‌ بووه‌ له‌نێوان ئه‌و پیاوانه‌دا كه‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییان پێكنه‌هێناوه‌، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك جیاوازی نه‌بووه‌ له‌و خێزانانه‌دا كه‌ منداڵی خۆیان هه‌بووه‌ یان خاوه‌نی هیچ منداڵێك نه‌بوون، به‌ده‌ر له‌و خێزانانه‌ی كه‌ كێشه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمان یان كهولیان هه‌بووه‌.

به‌ڵام ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك له‌و خێزانانه‌دا كه‌ منداڵیان هه‌ڵگرتۆته‌وه‌ به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌متر بووه‌ له‌چاو خێزانه‌كانی دیكه‌دا.

به‌ڕێوبه‌رانی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ زانكۆی "ئارهوس"ی دانیماڕك ڕایانگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌م جاره‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌ ئه‌نجام بدرێت كه‌ پشت به‌ داتای چاره‌سه‌ركردنی نه‌زۆكی ده‌به‌ستێت، هه‌روه‌ها وه‌ك توێژینه‌وه‌یه‌كی سروشتی كه‌ كاریگه‌ری بێ منداڵی ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ زیادبوونی ڕێژه‌ی مردن و نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كانه‌وه‌.

sarchwa:-xandan

Kurdzhin
*بەرزترين ئافرەت ،،،، ئـــــەو ئافرەتەيە كە بەڕەوشتـــــى خۆى بەرز ئەكاتەوە نــــــەك بـــــــە پێڵاوەكانـــــى....!!!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net