.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، دروستكردنی خێزان مه‌ترسی مردنی پێشوه‌خت ناهێڵێت، به‌تایبه‌تی له‌نێو ئافره‌تاندا.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وته‌یه‌ی كه گوایا خستنه‌وه‌ی منداڵ ته‌مه‌ن كورت ده‌كاته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته، ئه‌مه‌ش به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ٢١،٢٧٦ جوت "كه‌پڵ" كه له دانیمارك ئه‌نجامدرا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌زۆكی له‌ڕێگه‌ی منداڵی شوشه‌ییه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، مردنی پێشوه‌خت به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ و شێرپه‌نجه و ڕوداوی له‌ناكاوه‌وه له نێوان ئه‌و ئافره‌تانه‌دا كه بێ منداڵ ماونه‌ته‌وه، چوار ئه‌وه‌نده بووه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه خاوه‌نی منداڵی خۆیان بوون، هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌متر بووه له‌و ئافره‌تانه‌دا كه منداڵیان هه‌ڵگرتۆته‌وه.
به‌هه‌مان شێوه ڕێژه‌ی مردن دوو ئه‌وه‌نده بووه له‌نێوان ئه‌و پیاوانه‌دا كه ژیانی هاوسه‌رییان پێكنه‌هێناوه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك جیاوازی نه‌بووه له‌و خێزانانه‌دا كه منداڵی خۆیان هه‌بووه یان خاوه‌نی هیچ منداڵێك نه‌بوون، به‌ده‌ر له‌و خێزانانه‌ی كه كێشه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمان یان كهولیان هه‌بووه.
به‌ڵام ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك له‌و خێزانانه‌دا كه منداڵیان هه‌ڵگرتۆته‌وه به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌متر بووه له‌چاو خێزانه‌كانی دیكه‌دا.
به‌ڕێوبه‌رانی توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی "ئارهوس"ی دانیماڕك ڕایانگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌م جاره توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه ئه‌نجام بدرێت كه پشت به داتای چاره‌سه‌ركردنی نه‌زۆكی ده‌به‌ستێت، هه‌روه‌ها وه‌ك توێژینه‌وه‌یه‌كی سروشتی كه كاریگه‌ری بێ منداڵی ده‌به‌ستێته‌وه به زیادبوونی ڕێژه‌ی مردن و نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كانه‌وه.
sarchwa:-xandan

له‌سه‌ر هێڵ نییه