.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












چۆن ئاره‌زووه‌كانت به‌ده‌ست ده‌هێنیت؟
له‌وانه‌یه گه‌لیك كه‌س وابیربكه‌نه‌وه كه ئاره‌زووه‌كان هه‌رگیز پراكتیكی نین , یان پێان وایه كه ئاره‌زوو به‌شتێك ده‌گوترێت هیچ كاتێك توانای پراكتیكی بوونی نییه . به‌ڵام پێویسته به‌م كه‌سانه بڵێن كه ئاره‌زووه‌كان له‌زووربه‌ی حاڵته‌كاندا پراكتیكین . ده‌بێت ئاره‌زووه‌كان به‌یه‌كێك له گرینگ‌ترین ورووژێنه‌ره‌كانی پێشكه‌وتن بزانرێن له‌ژیانی مروَڤایهتیدا . وه‌هه‌روه‌ها ئاره‌زووه‌كان له شێوه‌ی تیشكه گه‌لێك ده‌رده‌كه‌ون بوَئهوهی كوَگای ووزه‌ی ده‌روونی مروَڤ پرشكدار بێت و ووزهكهی ببێته هوَی جوڵه‌ی مروَڤ به‌ڕووی سه‌ركه‌وتندا . بێ گومان پێویسته ئاماژه به‌مه‌ش بكرێت كه هه‌ندێك ئاره‌زوو هه‌ن هه‌رگیز پراكتیكی نابن له‌به‌رئه‌وه پێیان ده‌ڵێین ئاره‌زووی ده‌ست نه‌كه‌وتوو یان باشتر وایه به‌م جوَره ئاره‌زووانه بڵێین خه‌یاڵ . له‌راستیدا خه‌یاڵه‌كان به ده‌ست ناهێنرێن وه له‌زه‌تی ئه‌م ئاره‌زووانه ته‌نها به خه‌یاڵ كردنه . به‌ڵام چی ده‌بێته هوَی ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌توانین به ئاره‌زووه‌كانی خوَمان بگه‌ین ؟
1- نه‌بونی هاوسه‌نگی له‌نێوان ئاره‌زوو و توانادا
گریگترین هوَكار كه ده‌بێته هوَی ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌توانین به ئاره‌زووه‌كانی خوَمان بگه‌ین ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئاره‌زووانه له‌گه‌ڵ توانا‌و به‌هره‌یی ئێمه‌دا ناگونجێن . چونكه ئێمه‌ین ده‌مانه‌وێت ئه‌و ئاره‌زووانه به‌دی بهێنین وه ئه‌مكاره‌ش كاتێك ده‌بێته راسته‌قینه كه ووزه و توانای پێویستمان بوَ ئه‌م كاره هه‌بێت . بوَ نمونه كه‌سێك له بیركاریدا لاوازه , ئه‌م كه‌سه ده‌یه‌وێت ببێت به پسپوَر له بیركاریدا . له‌وانه‌یه ئه‌م كه‌سه بتوانێت به ڕاهینان و مه‌شق كردن بیركاریهكهی به هێز بكات . به‌ڵام به پێی توانای خوَی هه‌رگیز ناتوانێت ببێته پسپوَر له بواری بیركاریدا . كه‌واته پێویسته ئه‌م كه‌سه ئاره‌زووه‌كه‌ی بچوك بكاته‌وه . بوَنمونه بڵێت ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه كه روَژانێ بێت له بیركاریدا ئه‌وه‌نده به‌ره‌و پێشه‌وه بچم كه هیچ كه‌سێك نه‌توانێت گاڵته به بیركاریهكهم بكات .
2- باوه‌ڕ بهخوَنهبوون
یه‌كێكی تر له هوَكارهكانی نه‌گه‌یشتن به ئاره‌زووه‌كان بریتی یه له نه‌بوونی متمانه به ووزه و توانای خود . ڕاسته كه پێشبینی كردنی زیاد له ڕاده باش نییه . به‌ڵام به‌كه‌م زانینی ووزه وتوانای كه‌سی ده‌بێته هوَی به‌ده‌ست نه‌هێنانی ئاره‌زووه‌كان . كه‌سێك كه باوه‌ڕی بهخوَی نه‌بێت به‌رده‌وام بیر له خوَی ده‌كاته‌وه كه له‌ئه‌نجامدانی كاره‌كانی توانای ته‌واوی نییه . وه ئه‌م باوه‌ڕ به خوَنهبوونه وا له‌و كه‌سه ده‌كات كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت له به‌دیهێنانی ئاره‌زووه‌كانیدا .
3- ترس له شكست
مروَڤه ترسهنوَكهكان هه‌رگیز له ژیاندا سه‌ركه‌وتوو نابن . چونكه هه‌میشه بیر له خوَیان دوكهنهوه كه ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن ده‌بێت چی ڕووبدات ؟ وه هه‌ر ئه‌م ترسه ده‌بێته هوَی ئه‌وه‌ی كه نه‌چنه مه‌یدانی ژیانه‌وه , وه هه‌روه‌ها به‌رده‌وام به دوو دڵیه‌وه ڕووبه‌ڕوی بارودوَخه جیاوازه‌كان ده‌بنه‌وه . به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه مروَڤه ئازایهكان به متمانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بوَئهوهی ئاره‌زووه‌كانی خوَیان به‌ده‌ست بهێنن وه هیچ ترسێكیان له شكست نییه . چونكه شكست به به‌شێك له ژیاندا داده‌نێن , وه سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش بروایان وایه كه بهكوَشش كردن ده‌توانرێت له شكست سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنرێت .
4- نه‌بونی هه‌وڵ وته‌قه‌لا
كاتێك مروَڤ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه هه‌وڵ بدات و ره‌نج بكێشێت , هیچ كه‌سێك ناتوانێت به بێ ماندوو بوون به ئاره‌زووه‌كانی بگات . واته هه‌ڵ نه‌دان به هوَكارێكی تری نه‌گه‌یشتن به ئاره‌زووه‌كان داده‌نرێت . هه‌میشه كه‌سانێك له به دیهێنانی ئاره‌زووه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو نابن یان هه‌وڵی ته‌واو ناده‌ن یان له‌ناوه‌راستی ڕێگادا ماندوو ده‌بن و واز له‌و ڕێگایه ده‌هێنن .
ئێستا پێویسته چی بكرێت ؟
گرینگ‌ترین هوَكار كه ده‌توانێت یارمه‌تی هه‌ركه‌سێك بدات بوَ گه‌یشتن بهئارهزووهكان باوه‌ڕ به خوَبوونه . پێویسته ئه‌م ووته‌یه دووباره بكه‌ینه‌وه كه ده‌توانین به ئاره‌زووه‌كانی خوَمان بگه‌ین , ئه‌م دووباره‌كردنه‌وه‌یه دهبێتههوَی ئه‌وه‌ی كه له زه‌یندا باوه‌ڕ بهخوَبوون زیاد بكات وه هه‌رئه‌م باوه‌ڕ بهخوَبوونه وامان لێده‌كات كه بوَ به‌ده‌ست هێنانی ئاره‌زووه‌كانمان هه‌وه‌ل ََبدهین . پێویسته ئه‌وه بزانرێت كه زووربه‌ی ڕووداوه زانستی و مێژوویه‌كان له‌سه‌ره‌تادا ئاره‌زوویه‌ك بوون . بوَنمونه ڕوَیشتن به‌ئاسماندا له سه‌ره‌تادا به ئاره‌زوویه‌ك داده‌نرێت بوَ مروَڤ . به‌م هیوایه‌وه مروَڤ وورده‌وورده هه‌وڵیداوه و باوه‌ڕی به‌مه هه‌بووه كه ڕوَژانێ دێت به ئاسماندا گه‌شت بكات . به‌م شێوه‌یه ئه‌م ئاره‌زووه چووه لایه‌نی پراكتیكییه‌وه . پاش ماوه‌یه‌ك مروَڤ توانی ڕێگای ئاسمانی تاقی بكاته‌وه و ئه‌م ئاره‌زوویه‌ی به‌دی بهێنێت ...
وه‌رگیراو...
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh malakam sarkaw to bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس هاوڕێ...به هیوای سوود وه‌رگرتن...
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت ئازیزم
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastakan xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاوڕێیانم...به هیوای به ده‌ست هێنانی ئاره‌زوه‌کانتان....
له‌سه‌ر هێڵ نییه