❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن ئاره‌زووه‌كانت به‌ده‌ست،،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-20 19:30:14

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

چۆن ئاره‌زووه‌كانت به‌ده‌ست،،

چۆن ئاره‌زووه‌كانت به‌ده‌ست ده‌هێنیت؟

له‌وانه‌یه‌ گه‌لیك كه‌س وابیربكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئاره‌زووه‌كان هه‌رگیز پراكتیكی‌ نین , یان پێان وایه‌ كه‌ ئاره‌زوو به‌شتێك ده‌گوترێت هیچ كاتێك توانای‌ پراكتیكی‌ بوونی‌ نی‌یه‌ . به‌ڵام پێویسته‌ به‌م كه‌سانه‌ بڵێن كه‌ ئاره‌زووه‌كان له‌زووربه‌ی‌ حاڵته‌كاندا پراكتیكین . ده‌بێت ئاره‌زووه‌كان به‌یه‌كێك له‌ گرینگترین ورووژێنه‌ره‌كانی‌ پێشكه‌وتن بزانرێن له‌ژیانی‌ مروَڤایه‌تیدا . وه‌هه‌روه‌ها ئاره‌زووه‌كان له‌ شێوه‌ی‌ تیشكه‌ گه‌لێك ده‌رده‌كه‌ون بوَئه‌وه‌ی‌ كوَگای‌ ووزه‌ی‌ ده‌روونی‌ مروَڤ پرشكدار بێت و ووزه‌كه‌ی‌ ببێته‌ هوَی‌ جوڵه‌ی‌ مروَڤ به‌ڕووی‌ سه‌ركه‌وتندا . بێ‌ گومان پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌مه‌ش بكرێت كه‌ هه‌ندێك ئاره‌زوو هه‌ن هه‌رگیز پراكتیكی‌ نابن له‌به‌رئه‌وه‌ پێیان ده‌ڵێین ئاره‌زووی‌ ده‌ست نه‌كه‌وتوو یان باشتر وایه‌ به‌م جوَره‌ ئاره‌زووانه‌ بڵێین خه‌یاڵ . له‌راستیدا خه‌یاڵه‌كان به‌ ده‌ست ناهێنرێن وه‌ له‌زه‌تی‌ ئه‌م ئاره‌زووانه‌ ته‌نها به‌ خه‌یاڵ كردنه‌ . به‌ڵام چی‌ ده‌بێته‌ هوَی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ نه‌توانین به‌ ئاره‌زووه‌كانی‌ خوَمان بگه‌ین ؟
1- نه‌بونی‌ هاوسه‌نگی‌ له‌نێوان ئاره‌زوو و توانادا
گریگترین هوَكار كه‌ ده‌بێته‌ هوَی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ نه‌توانین به‌ ئاره‌زووه‌كانی‌ خوَمان بگه‌ین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ئاره‌زووانه‌ له‌گه‌ڵ تواناو به‌هره‌یی‌ ئێمه‌دا ناگونجێن . چونكه‌ ئێمه‌ین ده‌مانه‌وێت ئه‌و ئاره‌زووانه‌ به‌دی‌ بهێنین وه‌ ئه‌مكاره‌ش كاتێك ده‌بێته‌ راسته‌قینه‌ كه‌ ووزه‌ و توانای‌ پێویستمان بوَ ئه‌م كاره‌ هه‌بێت . بوَ نمونه‌ كه‌سێك له‌ بیركاریدا لاوازه‌ , ئه‌م كه‌سه‌ ده‌یه‌وێت ببێت به‌ پسپوَر له‌ بیركاریدا . له‌وانه‌یه‌ ئه‌م كه‌سه‌ بتوانێت به‌ ڕاهینان و مه‌شق كردن بیركاریه‌كه‌ی‌ به‌ هێز بكات . به‌ڵام به‌ پێی‌ توانای‌ خوَی‌ هه‌رگیز ناتوانێت ببێته‌ پسپوَر له‌ بواری‌ بیركاریدا . كه‌واته‌ پێویسته‌ ئه‌م كه‌سه‌ ئاره‌زووه‌كه‌ی‌ بچوك بكاته‌وه‌ . بوَنمونه‌ بڵێت ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ روَژانێ‌ بێت له‌ بیركاریدا ئه‌وه‌نده‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچم كه‌ هیچ كه‌سێك نه‌توانێت گاڵته‌ به‌ بیركاریه‌كه‌م بكات .
2- باوه‌ڕ به‌خوَنه‌بوون
یه‌كێكی‌ تر له‌ هوَكاره‌كانی‌ نه‌گه‌یشتن به‌ ئاره‌زووه‌كان بریتی‌ یه‌ له‌ نه‌بوونی‌ متمانه‌ به‌ ووزه‌ و توانای‌ خود . ڕاسته‌ كه‌ پێشبینی‌ كردنی‌ زیاد له‌ ڕاده‌ باش نی‌یه‌ . به‌ڵام به‌كه‌م زانینی‌ ووزه‌ وتوانای‌ كه‌سی ده‌بێته‌ هوَی‌ به‌ده‌ست نه‌هێنانی‌ ئاره‌زووه‌كان . كه‌سێك كه‌ باوه‌ڕی‌ به‌خوَی‌ نه‌بێت به‌رده‌وام بیر له‌ خوَی‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كانی‌ توانای‌ ته‌واوی‌ نی‌یه‌ . وه‌ ئه‌م باوه‌ڕ به‌ خوَنه‌بوونه‌ وا له‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت له‌ به‌دیهێنانی‌ ئاره‌زووه‌كانیدا .
3- ترس له‌ شكست
مروَڤه‌ ترسه‌نوَكه‌كان هه‌رگیز له‌ ژیاندا سه‌ركه‌وتوو نابن . چونكه‌ هه‌میشه‌ بیر له‌ خوَیان دوكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن ده‌بێت چی‌ ڕووبدات ؟ وه‌ هه‌ر ئه‌م ترسه‌ ده‌بێته‌ هوَی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ نه‌چنه‌ مه‌یدانی‌ ژیانه‌وه‌ , وه‌ هه‌روه‌ها به‌رده‌وام به‌ دوو دڵیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕوی‌ بارودوَخه‌ جیاوازه‌كان ده‌بنه‌وه‌ . به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مروَڤه‌ ئازایه‌كان به‌ متمانه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بوَئه‌وه‌ی‌ ئاره‌زووه‌كانی‌ خوَیان به‌ده‌ست بهێنن وه‌ هیچ ترسێكیان له‌ شكست نی‌یه‌ . چونكه‌ شكست به‌ به‌شێك له‌ ژیاندا داده‌نێن , وه‌ سه‌ره‌رای‌ ئه‌مه‌ش بروایان وایه‌ كه‌ به‌كوَشش كردن ده‌توانرێت له‌ شكست سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنرێت .
4- نه‌بونی‌ هه‌وڵ وته‌قه‌لا
كاتێك مروَڤ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه‌ هه‌وڵ بدات و ره‌نج بكێشێت , هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌ بێ ماندوو بوون به‌ ئاره‌زووه‌كانی‌ بگات . واته‌ هه‌ڵ نه‌دان به‌ هوَكارێكی‌ تری‌ نه‌گه‌یشتن به‌ ئاره‌زووه‌كان داده‌نرێت . هه‌میشه‌ كه‌سانێك له‌ به‌ دیهێنانی‌ ئاره‌زووه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو نابن یان هه‌وڵی‌ ته‌واو ناده‌ن یان له‌ناوه‌راستی‌ ڕێگادا ماندوو ده‌بن و واز له‌و ڕێگایه‌ ده‌هێنن .
ئێستا پێویسته‌ چی‌ بكرێت ؟
گرینگترین هوَكار كه‌ ده‌توانێت یارمه‌تی‌ هه‌ركه‌سێك بدات بوَ گه‌یشتن به‌ئاره‌زووه‌كان باوه‌ڕ به‌ خوَبوونه‌ . پێویسته‌ ئه‌م ووته‌یه‌ دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌توانین به‌ ئاره‌زووه‌كانی‌ خوَمان بگه‌ین , ئه‌م دووباره‌كردنه‌وه‌یه‌ ده‌بێته‌هوَی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ زه‌یندا باوه‌ڕ به‌خوَبوون زیاد بكات وه‌ هه‌رئه‌م باوه‌ڕ به‌خوَبوونه‌ وامان لێده‌كات كه‌ بوَ به‌ده‌ست هێنانی‌ ئاره‌زووه‌كانمان هه‌وه‌ل ََبده‌ین . پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانرێت كه‌ زووربه‌ی‌ ڕووداوه‌ زانستی‌ و مێژوویه‌كان له‌سه‌ره‌تادا ئاره‌زوویه‌ك بوون . بوَنمونه‌ ڕوَیشتن به‌ئاسماندا له‌ سه‌ره‌تادا به‌ ئاره‌زوویه‌ك داده‌نرێت بوَ مروَڤ . به‌م هیوایه‌وه‌ مروَڤ وورده‌وورده‌ هه‌وڵیداوه‌ و باوه‌ڕی‌ به‌مه‌ هه‌بووه‌ كه‌ ڕوَژانێ‌ دێت به‌ ئاسماندا گه‌شت بكات . به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م ئاره‌زووه‌ چووه‌ لایه‌نی‌ پراكتیكی‌یه‌وه‌ . پاش ماوه‌یه‌ك مروَڤ توانی‌ ڕێگای‌ ئاسمانی‌ تاقی‌ بكاته‌وه‌ و ئه‌م ئاره‌زوویه‌ی‌ به‌دی‌ بهێنێت ...

                                                                                         وه‌رگیراو...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-21 00:28:08

chaw sawz
پڕشنگی یانە
شوێن: S W E E D
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-18
دواترین سه‌ردان: 2011-12-24
په‌یامه‌كان: 158

Re: چۆن ئاره‌زووه‌كانت به‌ده‌ست،،

dast xosh  malakam   sarkaw  to  bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-21 09:37:09

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: چۆن ئاره‌زووه‌كانت به‌ده‌ست،،

سوپاس هاوڕێ...به‌ هیوای سوود وه‌رگرتن...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-21 18:06:01

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: چۆن ئاره‌زووه‌كانت به‌ده‌ست،،

ده‌ستت خۆش بیت ئازیزم

ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-21 18:11:46

sweety
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2010-02-10
په‌یامه‌كان: 199

Re: چۆن ئاره‌زووه‌كانت به‌ده‌ست،،

dastakan xosh bet

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-62ae2629c2.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-04-21 21:00:23

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: چۆن ئاره‌زووه‌كانت به‌ده‌ست،،

زۆر سوپاس هاوڕێیانم...به‌ هیوای به‌ ده‌ست هێنانی ئاره‌زوه‌کانتان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net