❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / میرایه‌تی مه‌روانییه‌کان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-17 13:55:42

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

میرایه‌تی مه‌روانییه‌کان

  مه‌روانییه‌کان بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردن له‌ نێوان ساڵانی (990-1084)ی زاینی فه‌رمانڕه‌وای باکوری سوریا و باشوری ئه‌نه‌دۆڵ بوون. مێژووی ده‌سه‌ڵاتداێتی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌و کاته‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات که‌ ده‌وڵه‌تی "بووه‌یهییه‌کان" به‌ نه‌مانی "عه‌زد الدوله‌ی بووه‌یهی" له‌ ساڵی (983م)دا به‌ره‌و نه‌مان و توانه‌وه‌ ده‌چێت و ، خێڵێکی کورد به‌ ناوی "بنو مروان" به‌ سه‌رۆکایه‌تی "ئه‌بو عه‌لی کوڕی مه‌روان" میرایه‌تییه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌ ناوچه‌کانی دیاربه‌کر و مه‌لازگه‌رد ڕاده‌گه‌یه‌نن.

"ئه‌بو عه‌لی کوڕی مه‌روان" خۆی له‌ ساڵی (990م)یه‌وه‌ میر بووه‌ تا ساڵی (997م). به‌ هۆی شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان ئه‌وان و دراوسێکانیان ، مه‌روانییه‌کان پاڵیان داوه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی فاتمییه‌کانه‌وه‌.مه‌روانییه‌کان گرنگییه‌کی زۆریان داوه‌ به‌ دروست کردنی خاو و به‌ره‌ و ڕاکێشانی ڕێگاوبان و دروست کردنی پرد. هه‌روه‌ها زانا و ئه‌دیبه‌کانیان هانداوه‌ و بۆ بینینی ڕۆڵی خۆیان له‌ به‌ره‌وپێش بردنی میرایه‌تییه‌که‌ پشتیان گرتوون و ، ڕێزێکی تایبه‌تیان لێگرتوون.

له‌ لایه‌نی ئازایه‌تی و به‌رگری له‌خۆ کردن بێ وێنه‌ بوون و ، به‌ توندترین شێوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دوژمن و ناحه‌زه‌کانیان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌. له‌ ساڵی (1042م) گه‌وره‌ترین هێرشی خێڵی "ئه‌غوه‌ز"ی تورکمانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌که‌یان شکاندوه‌. به‌ڵام له‌ ساڵی (1061م) به‌دواوه‌ ناکۆکی و ناته‌بایی ڕووی تێکردون و ، میرایه‌تییه‌کان به‌ره‌و لاوازی شۆڕ بۆته‌وه‌. له‌ ساڵی (1070م)دا چوونه‌ته‌ بن باڵی "سه‌لجوقییه‌کان" ، به‌ڵام ئه‌و چوونه‌ هیچ دادی نه‌دان و ، سه‌لجوقییه‌کان له‌ ساڵی (1084م)دا به‌ ته‌واوی له‌ ناوچه‌ی دیاربه‌کر ده‌ریان کردن و ، له‌ ساڵی (1096م)دا کۆتا میریان له‌ناوبردن.

فاتمییه‌کان

فاتمییه‌کان شیعه‌ی ئیسماعیلی بوون و ، له‌ سه‌رده‌مێکدا فه‌رمانڕه‌وای تونس و میسر و شام بوون و ، ناوبه‌ناوێکیش ده‌ستیان گه‌یشتۆته‌ جه‌زایر و مه‌راکێش و نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب و ، تا سقلیه‌ش چوون. له‌ قۆڵی میرایه‌تی "کنوز"ه‌وه‌ سنووریان گه‌یشتۆته‌ ناوچه‌ی :نوبه‌: و له‌ نێوان ساڵانی (909-1171) له‌وێ فه‌رمانڕه‌وا بوون.

فاتمییه‌کان له‌ ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییاندا پایته‌ختیان له‌ سێ شار بووه‌. له‌ نێوان ساڵانی (909-920) له‌ شاری قه‌یره‌وانی تونس بووه‌ و ، له‌ نێوان ساڵانی (820-973) له‌ شاری "مه‌هدیه‌"ی تونس بووه‌ و ، له‌ نێوان ساڵی (973) به‌دواوه‌ گواستویانه‌ته‌وه‌ بۆ قاهیره‌.

فاتمییه‌کان بنه‌چه‌ی خۆیان ده‌به‌نه‌وه‌ سه‌ر فاتیمه‌ی کچی پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) و ، خۆیان به‌ بنه‌ماڵه‌ی ئالوبه‌یت له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ، ده‌ڵێن له‌ ڕێی ئیمامی سێیه‌میانه‌وه‌ "ئیسماعیلی کوڕی جه‌عفه‌ری سادق" ده‌ظنه‌وه‌ سه‌ر ئالوبه‌یت. ناوی ئیسماعیلیش که‌ پێیانه‌وه‌ لکاوه‌ هه‌ر ه‌ هۆی ئیمام ئیسماعیله‌وه‌ بووه‌.

فاتمییه‌کان بۆ کۆنترۆڵ کردنی شام له‌ گه‌ڵ عه‌باسییه‌کان ده‌سته‌ویه‌خه‌ بوونه‌ته‌وه‌ و ، بۆ .اڵ بوون به‌سه‌ر باکوری ئه‌فریقادا له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌وییه‌کانی ئه‌نده‌لوس ده‌سته‌ویه‌خه‌ بوونه‌ته‌وه‌ ، توانیویانه‌ تبه‌سه‌ر حیجاز و مه‌ککه‌ و مه‌دینه‌شدا زاڵ بن و له‌ نێوان ساڵانی (865-1070) له‌وێ فه‌رمانڕه‌وا بوون. دامه‌زرێنه‌ری فاتمییه‌کان ناوی "عه‌بدوڵای مه‌هدی"یه‌ و خۆی له‌ نێوان ساڵانی (909-934)دا فه‌رمانڕه‌وا بووه‌.
س.ل.س.له‌ نه‌رویج

(5/2/2008)

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net