.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












مه‌روانییه‌کان بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردن له نێوان ساڵانی (990-1084)ی زاینی فه‌رمانڕه‌وای باکوری سوریا و باشوری ئه‌نه‌دۆڵ بوون. مێژووی دهسهڵاتداێتی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له‌و کاته‌وه ده‌ست پێده‌کات که ده‌وڵه‌تی "بووهیهییهکان" به نه‌مانی "عهزد الدوله‌ی بووهیهی" له ساڵی (983م)دا به‌ره‌و نه‌مان و توانه‌وه ده‌چێت و ، خێڵێکی کورد به ناوی "بن‌و مروان" به سه‌رۆکایه‌تی "ئه‌بو عه‌لی کوڕی مه‌روان" میرایه‌تییه‌کی سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌کانی دیاربه‌کر و مه‌لازگه‌رد ڕاده‌گه‌یه‌نن.
"ئه‌بو عه‌لی کوڕی مه‌روان" خۆی له ساڵی (990م)یه‌وه میر بووه تا ساڵی (997م). به هۆی شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان ئه‌وان و دراوسێکانیان ، مه‌روانییه‌کان پاڵیان داوه به ده‌وڵه‌تی فاتمییه‌کانه‌وه.مه‌روانییه‌کان گرنگییه‌کی زۆریان داوه به دروست کردنی خاو و به‌ره و ڕاکێشانی ڕێگاوبان و دروست کردنی پرد. هه‌روه‌ها زانا و ئه‌دیبه‌کانیان هانداوه و بۆ بینینی ڕۆڵی خۆیان له به‌ره‌وپێش بردنی میرایهتییهکه پشتیان گرتوون و ، ڕێزێکی تایبه‌تیان لێ‌گرتوون.
له لایه‌نی ئازایه‌تی و به‌رگری له‌خۆ کردن بێ وێنه بوون و ، به توندترین شێوه به‌رامبه‌ر به دوژمن و ناحه‌زه‌کانیان وه‌ستاونه‌ته‌وه. له ساڵی (1042م) گه‌وره‌ترین هێرشی خێڵی "ئهغوهز"ی تورکمانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌که‌یان شکاندوه. به‌ڵام له ساڵی (1061م) به‌دواوه ناکۆکی و ناته‌بایی ڕووی تێکردون و ، میرایهتییهکان به‌ره‌و لاوازی شۆڕ بۆته‌وه. له ساڵی (1070م)دا چوونه‌ته بن باڵی "سه‌لجوقییه‌کان" ، به‌ڵام ئه‌و چوونه هیچ دادی نه‌دان و ، سه‌لجوقییه‌کان له ساڵی (1084م)دا به ته‌واوی له ناوچه‌ی دیاربه‌کر ده‌ریان کردن و ، له ساڵی (1096م)دا کۆتا میریان له‌ناوبردن.
فاتمییه‌کان
فاتمییه‌کان شیعه‌ی ئیسماعیلی بوون و ، له سه‌رده‌مێکدا فه‌رمانڕه‌وای تونس و میسر و شام بوون و ، ناوبهناوێکیش ده‌ستیان گه‌یشتۆته جه‌زایر و مه‌راکێش و نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب و ، تا سقلیهش چوون. له قۆڵی میرایه‌تی "کنوز"ه‌وه سنووریان گه‌یشتۆته ناوچه‌ی :نوبه: و له نێوان ساڵانی (909-1171) له‌وێ فه‌رمانڕه‌وا بوون.
فاتمییه‌کان له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییاندا پایته‌ختیان له سێ شار بووه. له نێوان ساڵانی (909-920) له شاری قه‌یره‌وانی تونس بووه و ، له نێوان ساڵانی (820-973) له شاری "مه‌هدیه"ی تونس بووه و ، له نێوان ساڵی (973) به‌دواوه گواستویانه‌ته‌وه بۆ قاهیره.
فاتمییه‌کان بنه‌چه‌ی خۆیان ده‌به‌نه‌وه سه‌ر فاتیمه‌ی کچی پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) و ، خۆیان به بنه‌ماڵه‌ی ئالوبه‌یت له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ، ده‌ڵێن له ڕێی ئیمامی سێیه‌میانه‌وه "ئیسماعیلی کوڕی جه‌عفه‌ری سادق" دهظنهوه سه‌ر ئالوبه‌یت. ناوی ئیسماعیلیش که پێیانه‌وه لکاوه هه‌ر ه هۆی ئیمام ئیسماعیله‌وه بووه.
فاتمییه‌کان بۆ کۆنترۆڵ کردنی شام له گه‌ڵ عه‌باسییه‌کان ده‌سته‌ویه‌خه بوونه‌ته‌وه و ، بۆ .اڵ بوون به‌سه‌ر باکوری ئه‌فریقادا له گه‌ڵ ئه‌مه‌وییه‌کانی ئه‌نده‌لوس ده‌سته‌ویه‌خه بوونه‌ته‌وه ، توانیویانه تبهسهر حیجاز و مه‌ککه و مه‌دینه‌شدا زاڵ بن و له نێوان ساڵانی (865-1070) له‌وێ فه‌رمانڕه‌وا بوون. دامه‌زرێنه‌ری فاتمییه‌کان ناوی "عه‌بدوڵای مه‌هدی"یه و خۆی له نێوان ساڵانی (909-934)دا فه‌رمانڕه‌وا بووه.
س.ل.س.له نه‌رویج
(5/2/2008)

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه