❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ ناوبردنی خۆڵ و پاشه‌ر??ۆ-به‌شى2

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-09-19 08:26:49

rawand80
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-25
دواترین سه‌ردان: 2007-12-11
په‌یامه‌كان: 10

له‌ ناوبردنی خۆڵ و پاشه‌ر??ۆ-به‌شى2

پاك ر??اگرتنى ده‌وروبه‌ر و شوێنه‌ گشتى یه‌كان

له‌ ناوبردنی خۆڵ و پاشه‌ر??ۆ (ته‌واوكه‌رى بابه‌تى پێشوو)


هه‌تا ئێستاش، زۆر له‌ گوندنشینان له‌ شوێنه‌ كراوه‌كاندا پیسایى ده‌كه‌ن، واته‌ ئاوده‌ستیان نىیه‌. بۆ باشتر كردن و پاك ر??اگرتنى ده‌وروبه‌ر، پێویسته‌ ئاسانكارى بۆ گوندنشینان بكرێت و ر??ێگاى ئاسان و كه‌م مه‌سره‌??یان بۆ بدۆزرێته‌وه‌و گرنگى ئه‌م كاره‌یان به‌ ته‌واوى بۆ ر??وون بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ شێوه‌یه‌كى دروست پاشه‌ر??ۆو پیسایى له‌ ناوببه‌ن و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان له‌ پیس بوون بپارێزن.
كاریگه‌رترین ر??ێگه‌ى له‌ ناوبردنى پیسایى له‌ گونده‌كاندا، بریتىیه‌ له‌ دروست كردنى جۆرێك له‌ ئاوده‌ست، كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ر??وون كراوه‌ته‌وه‌. هه‌موو كارا و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌بێت شاره‌زاییان هه‌بێت له‌ چۆنیه‌تى دروست كردنى ئه‌م شێوه‌ ئاوده‌ستانه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ریان كه‌ گرنگى ئه‌م ئاوده‌ستانه‌ بۆ خه‌ڵكى ر??وون بكه‌نه‌وه‌. قوتابیان ده‌توانن هه‌مان ر??ۆڵ ببینن، به‌ گه‌یاندنى زانیارى پێویست ده‌رباره‌ى گرنگى ئاوده‌ست بۆ خێزان و دراوسێكانیان، هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌شدارى بكه‌ن له‌ دروست كردنى ئه‌و ئاوده‌ستانه‌دا، له‌هه‌ر شوێنێك پێویست بێت.
ئاوده‌ستى سه‌ركوون:
ئه‌م ئاوده‌سته‌ بریتىیه‌ له‌ چاڵێك، كه‌ سه‌ره‌كه‌ى له‌ پلێتێك دروست كراوه‌ و ناوه‌ر??استه‌كه‌ى كونێكى تێكراوه‌، به‌ دیوارێكى ساده‌ ده‌وره‌ دراوه‌ و سه‌ق??ى هه‌یه‌.
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌وه‌یه‌ پیسایى یه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى دروست له‌ ناو ببرێت و مێشى لىَ كۆنه‌بێته‌وه‌ و قاچ و ده‌ستى به‌رنه‌كه‌وێت.
ئاوده‌ستى باشتر:
ئه‌و ئاوده‌سته‌ى له‌ سه‌ره‌وه‌ وێنه‌كه‌ى كراوه‌، بۆ ماڵان گونجاوه‌ و كه‌مى تێده‌چێت به‌ڵام ئاوده‌ستى داخراو باشتره‌ چونكه‌ بۆنى بڵاونابێته‌وه‌ و مێش و مه‌گه‌زى له‌ ده‌ور كۆنابێته‌وه‌. ئاوده‌ستى داخراو سه‌ره‌كه‌ى به‌ چیمه‌نتۆ یان له‌ ته‌خته‌یه‌كى ئه‌ستوور دروست ده‌كرێت، كه‌ سه‌رقاپى هه‌یه‌ بۆ كونه‌كه‌ى. چیمه‌نتۆ باشتره‌ چونكه‌ قایمتر جێگه‌ى خۆى ده‌گرێت و نار??زێت.
ر??ێگه‌یه‌ك بۆ دروست كردنى پلێتى چیمه‌نتۆ بۆ سه‌ر چاڵى ئاوده‌سته‌كه‌:
1- چاڵێك به‌ قوڵى 7 سانتیمه‌تر هه‌ڵكه‌نه‌ به‌ ر??ووبه‌رى یه‌ك مه‌تر دووجا، وه‌ دڵنیا به‌ له‌وه‌ى ناو چاڵه‌كه‌ به‌ ر??ێكى ته‌خت كراوه‌.
2- له‌ شیشى ئاسن، كه‌ ئه‌ستوریه‌كه‌ى نزیكه‌ى 1\4 بۆ 1 سانتیمه‌تر بێت، شه‌به‌كه‌یه‌ك دروست بكه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ دوورى شیشه‌كان له‌یه‌ك (10) سانتیمه‌تر بێت و له‌ ناوه‌ر??استه‌كه‌ى كونێك هه‌بێت به‌ پانى 25 سانتیمه‌تر.
3- شه‌به‌كه‌كه‌ بخه‌ره‌وه‌ ناو چاڵه‌كه‌وه‌ و سه‌رى شیشه‌كان بنوشتێنه‌وه‌ یان به‌رد بخه‌ره‌ ژێر لاكانیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى 3 سانتیمه‌تر له‌ سه‌ر ر??ووى زه‌وىیه‌وه‌ به‌رز ببێته‌وه‌. پاشان سه‌تڵێكى كۆن بخه‌ره‌ ناو كونى شه‌به‌كه‌كه‌وه‌.
4- چیمه‌نتۆى گیراوه‌ بكه‌ ناو چاڵه‌كه‌وه‌ هه‌تا به‌ به‌رزى 5 سانتیمه‌تر چیمه‌نتۆكه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ (له‌گه‌ڵ هه‌ر بێڵێك چیمه‌نتۆ، 2 بێڵ لم و 3 بێڵ چه‌و تێكه‌ڵاو بكه‌).
5- دواى 3 سه‌عات، دواى ئه‌وه‌ى چیمه‌نتۆكه‌ كه‌مێك ر??ه‌ق ده‌بێت، سه‌تڵه‌كه‌ ده‌ربهێنه‌، پاشان چیمه‌نتۆكه‌ به‌ په‌ر??ۆى ته‌ر?? یان چووش یان نایلۆن دابپۆشه‌ و به‌ ته‌ر??ى بیپارێزه‌ هه‌تا 3 ر??ۆژ، پاشان پلێته‌ چیمه‌نتۆكه‌ ده‌ربهێنه‌.
بۆ دروست كردنى ئاوده‌ستى داخراو، چاڵێكى بازنه‌یى به‌ پانى یه‌ك مه‌تر و به‌ قوڵى 1-2 مه‌تر هه‌ڵده‌كه‌نرێت و سه‌ره‌كه‌ى به‌ پلێته‌ چیمه‌نتۆیه‌ك ده‌گێرێت.بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاوده‌سته‌ نه‌بێته‌ هۆى نه‌خۆشى، ده‌بێت به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ له‌ دوورى 20 مه‌تره‌وه‌ له‌ ماڵان و بیر و كانى و جۆگه‌ و ر??ووباره‌كانه‌وه‌ دروست بكرێت. ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه‌ لاى سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌وه‌ بوو، پێویسته‌ له‌ خوار سه‌رچاوه‌كه‌وه‌ دروست بكرێت. با ئاوده‌سته‌كه‌ به‌ پاكى ر??ابگیرێت، به‌ به‌رده‌وامى بشۆرێت، منداڵان ??ێر بكه‌ پاك و خاوێنى ناو ئاوده‌سته‌كان ر??ابگرن.
دڵنیابه‌ له‌وه‌ى كه‌ كونى ئاوده‌سته‌كه‌ سه‌رقاپى هه‌یه‌ و له‌ شوێنى خۆیه‌تى. ئه‌توانرێت سه‌رقاپێكى ساده‌ له‌ ته‌خته‌ دروست بكرێت.
سووده‌كانى ئاوده‌ست له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كاندا:
1- زۆربه‌ى گونده‌كان به‌شی ئه‌وه‌ شوێن و خاكیان هه‌یه‌ ئاوده‌ستى تێدا دروست بكه‌ن.
2- دروست كردنى ئه‌و جۆره‌ له‌ ئاوده‌ست زۆر ئاسانه‌و كه‌مى تێده‌چێت.
3- بۆ دروست كردنیان، شاره‌زایى زۆر پێویست نىیه‌، خه‌ڵكى ناوچه‌كان ته‌نها پێویستیان به‌ كه‌مێك زانیارى و سه‌رپه‌رشتى هه‌یه‌.
4- كه‌ره‌سته‌كانى دروست كردنى به‌ ئاسانى به‌رده‌ست ده‌كه‌ون.
5- ئه‌م ئاوده‌ستانه‌ پێویستیان به‌ ر??اكێشانى ئاوى بۆرى نىیه‌.
6- ئه‌گه‌ر به‌ باشى دروست بكرێن، ئه‌وا زۆر خاوێنن و بۆنیان لێوه‌ نایه‌ت.
7- به‌كارهێنانیان ئاسانه‌.
8- هه‌ر كاتێك چاڵى ئاوده‌سته‌كه‌ پر?? بوو، به‌ ئاسانى دائه‌پۆشرێت و یه‌كێكى دیكه‌ دروست ئه‌كرێت.

سه‌رچاوه‌كان:


1-   Community health by C.H. Wood, J.P. Vaughan, H. de Glanville.

2-   Where there is no doctor, by David Werner, op. cit.

3-   Sanitation without water, Winblad et al, 1978.

4- بنه‌ماكانى ته‌ندروستى گشتى: لیژنه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، هه‌رێمى كوردستانى عێراق، 1999 .


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-09-26 13:34:08

jihan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-19
دواترین سه‌ردان: 2008-10-23
په‌یامه‌كان: 191

Re: له‌ ناوبردنی خۆڵ و پاشه‌ر??ۆ-به‌شى2

دةست خؤش رةوةند كيان ئةمرؤ شارةكانيش لةو قةيرانةيان

Kurdzhin
when wealth is lost nothing is lost when health is lost something is lost but when character is lost everything is lost

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net