.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







پاك ر??اگرتنى ده‌وروبه‌ر و شوێنه گشتى یه‌كان
له ناوبردنی خۆڵ و پاشه‌ر??ۆ (ته‌واوكه‌رى بابه‌تى پێشوو)
هه‌تا ئێستاش، زۆر له گوندنشینان له شوێنه كراوه‌كاندا پیسایى ده‌كه‌ن، واته ئاوده‌ستیان نىیه. بۆ باشتر كردن و پاك ر??اگرتنى ده‌وروبه‌ر، پێویسته ئاسانكارى بۆ گوندنشینان بكرێت و ر??ێگاى ئاسان و كه‌م مهسره??یان بۆ بدۆزرێته‌وه‌و گرنگى ئه‌م كاره‌یان به ته‌واوى بۆ ر??وون بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به شێوه‌یه‌كى دروست پاشه‌ر??ۆو پیسایى له ناوببه‌ن و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان له پیس بوون بپارێزن.
كاریگه‌رترین ر??ێگهى له ناوبردنى پیسایى له گونده‌كاندا، بریتىیه له دروست كردنى جۆرێك له ئاوده‌ست، كه له خواره‌وه ر??وون كراوه‌ته‌وه. هه‌موو كارا و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌بێت شاره‌زاییان هه‌بێت له چۆنیه‌تى دروست كردنى ئه‌م شێوه ئاوده‌ستانه و پێویسته له‌سه‌ریان كه گرنگى ئه‌م ئاوده‌ستانه بۆ خه‌ڵكى ر??وون بكه‌نه‌وه. قوتابیان ده‌توانن هه‌مان ر??ۆڵ ببینن، به گه‌یاندنى زانیارى پێویست ده‌رباره‌ى گرنگى ئاوده‌ست بۆ خێزان و دراوسێكانیان، هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌شدارى بكه‌ن له دروست كردنى ئه‌و ئاوده‌ستانه‌دا، له‌هه‌ر شوێنێك پێویست بێت.
ئاوده‌ستى سهركوون:
ئه‌م ئاوده‌سته بریتىیه له چاڵێك، كه سه‌ره‌كه‌ى له پلێتێك دروست كراوه و ناوه‌ر??استهكهى كونێكى تێكراوه، به دیوارێكى ساده ده‌وره دراوه و سه‌ق??ى هه‌یه.
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌وه‌یه پیسایى یه‌كه به شێوه‌یه‌كى دروست له ناو ببرێت و مێشى لىَ كۆنه‌بێته‌وه و قاچ و ده‌ستى به‌رنه‌كه‌وێت.
ئاوده‌ستى باشتر:
ئه‌و ئاودهستهى له سه‌ره‌وه وێنه‌كه‌ى كراوه، بۆ ماڵان گونجاوه و كه‌مى تێده‌چێت به‌ڵام ئاوده‌ستى داخراو باشتره چونكه بۆنى بڵاونابێته‌وه و مێش و مه‌گه‌زى له ده‌ور كۆنابێته‌وه. ئاوده‌ستى داخراو سه‌ره‌كه‌ى به چیمه‌نتۆ یان له تهختهیهكى ئه‌ستوور دروست ده‌كرێت، كه سه‌رقاپى هه‌یه بۆ كونه‌كه‌ى. چیمه‌نتۆ باشتره چونكه قایمتر جێگه‌ى خۆى ده‌گرێت و نار??زێت.
ر??ێگهیهك بۆ دروست كردنى پلێتى چیمه‌نتۆ بۆ سه‌ر چاڵى ئاوده‌سته‌كه:
1- چاڵێك به قوڵى 7 سانتیمه‌تر هه‌ڵكه‌نه به ر??ووبهرى یه‌ك مه‌تر دووجا، وه دڵنیا به له‌وه‌ى ناو چاڵه‌كه به ر??ێكى ته‌خت كراوه.
2- له شیشى ئاسن، كه ئه‌ستوریه‌كه‌ى نزیكه‌ى 1\4 بۆ 1 سانتیمه‌تر بێت، شه‌به‌كه‌یه‌ك دروست بكه به شێوه‌یه‌ك كه دوورى شیشه‌كان له‌یه‌ك (10) سانتیمه‌تر بێت و له ناوه‌ر??استهكهى كونێك هه‌بێت به پانى 25 سانتیمه‌تر.
3- شه‌به‌كه‌كه بخه‌ره‌وه ناو چاڵه‌كه‌وه و سه‌رى شیشه‌كان بنوشتێنه‌وه یان به‌رد بخه‌ره ژێر لاكانیهوه بۆ ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى 3 سانتیمه‌تر له سه‌ر ر??ووى زه‌وىیه‌وه به‌رز ببێته‌وه. پاشان سه‌تڵێكى كۆن بخه‌ره ناو كونى شهبهكهكهوه.
4- چیمه‌نتۆى گیراوه بكه ناو چاڵه‌كه‌وه هه‌تا به به‌رزى 5 سانتیمه‌تر چیمه‌نتۆكه به‌رز ده‌بێته‌وه (له‌گه‌ڵ هه‌ر بێڵێك چیمه‌نتۆ، 2 بێڵ لم و 3 بێڵ چه‌و تێكه‌ڵاو بكه).
5- دواى 3 سه‌عات، دواى ئه‌وه‌ى چیمه‌نتۆكه كه‌مێك ر??هق ده‌بێت، سه‌تڵه‌كه ده‌ربهێنه، پاشان چیمه‌نتۆكه به په‌ر??ۆى ته‌ر?? یان چووش یان نایلۆن دابپۆشه و به ته‌ر??ى بیپارێزه هه‌تا 3 ر??ۆژ، پاشان پلێته چیمه‌نتۆكه ده‌ربهێنه.
بۆ دروست كردنى ئاوده‌ستى داخراو، چاڵێكى بازنه‌یى به پانى یه‌ك مه‌تر و به قوڵى 1-2 مه‌تر ههڵدهكهنرێت و سه‌ره‌كه‌ى به پلێته چیمه‌نتۆیه‌ك ده‌گێرێت.بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاوده‌سته نه‌بێته هۆى نه‌خۆشى، ده‌بێت به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه له دوورى 20 مه‌تره‌وه له ماڵان و بیر و كانى و جۆگه و ر??ووبارهكانهوه دروست بكرێت. ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه لاى سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌وه بوو، پێویسته له خوار سه‌رچاوه‌كه‌وه دروست بكرێت. با ئاوده‌سته‌كه به پاكى ر??ابگیرێت، به به‌رده‌وامى بشۆرێت، منداڵان ??ێر بكه پاك و خاوێنى ناو ئاوده‌سته‌كان ر??ابگرن.
دڵنیابه له‌وه‌ى كه كونى ئاوده‌سته‌كه سه‌رقاپى هه‌یه و له شوێنى خۆیه‌تى. ئه‌توانرێت سهرقاپێكى ساده له ته‌خته دروست بكرێت.
سووده‌كانى ئاوده‌ست له ناوچه گوندنشینه‌كاندا:
1- زۆربه‌ى گونده‌كان به‌شی ئه‌وه شوێن و خاكیان هه‌یه ئاوده‌ستى تێدا دروست بكه‌ن.
2- دروست كردنى ئه‌و جۆره له ئاوده‌ست زۆر ئاسانه‌و كه‌مى تێده‌چێت.
3- بۆ دروست كردنیان، شاره‌زایى زۆر پێویست نىیه، خه‌ڵكى ناوچه‌كان ته‌نها پێویستیان به كه‌مێك زانیارى و سه‌رپه‌رشتى هه‌یه.
4- كه‌ره‌سته‌كانى دروست كردنى به ئاسانى به‌رده‌ست ده‌كه‌ون.
5- ئه‌م ئاوده‌ستانه پێویستیان به ر??اكێشانى ئاوى بۆرى نىیه.
6- ئه‌گه‌ر به باشى دروست بكرێن، ئه‌وا زۆر خاوێنن و بۆنیان لێوه نایه‌ت.
7- به‌كارهێنانیان ئاسانه.
8- هه‌ر كاتێك چاڵى ئاوده‌سته‌كه پر?? بوو، به ئاسانى دائه‌پۆشرێت و یه‌كێكى دیكه دروست ئه‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كان:
1- Community health by C.H. Wood, J.P. Vaughan, H. de Glanville.
2- Where there is no doctor, by David Werner, op. cit.
3- Sanitation without water, Winblad et al, 1978.
4- بنه‌ماكانى ته‌ندروستى گشتى: لیژنه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، هه‌رێمى كوردستانى عێراق، 1999 . 
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةست خؤش رةوةند كيان ئةمرؤ شارةكانيش لةو قةيرانةيان

له‌سه‌ر هێڵ نییه