❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هیچ کوڕێك به‌ نیازی ئه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-07 10:52:10

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

هیچ کوڕێك به‌ نیازی ئه‌وه‌

هیچ کوڕێك به‌ نیازی ئه‌وه‌ نه‌بێت بڵێت خۆشم ئه‌وێت

هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ‌منداڵیمه‌وه‌ له‌ چالاكی قوتابخانه‌كانی سلێمانی به‌شداری كاری شانۆیی و گروپی  موزیكم كردووه‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گروپی هونه‌ری لانه‌ی منداڵانی كوردستاندا كارم كردووه‌ . هونه‌ر لای من خۆزگه‌ و ئاواتی هه‌میشه‌ییمه‌و ده‌مه‌وێت به‌رده‌وامبم، به‌ده‌ر له‌ شانۆو دراما حه‌زیش به‌ موزیك ده‌كه‌م و كاری وێنه‌كێشانیشم هه‌یه‌ و هه‌ر لێره‌ش له‌سوید ده‌ستمكردووه‌ به‌ كاری وێنه‌ كێشان .
- شایی كه‌مال ڕه‌شید ! كه‌له‌دایكبووی شاری سلێمانییه‌ و ئێستا له‌وڵاتی سوید نیشته‌جێیه‌و له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری له‌ درامای چامه‌یه‌كی ته‌واو نه‌كراودا كرد كه له‌ نووسین و وێنه‌گرتنی فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید سیناریۆ و ده‌رهێنانی میران عه‌لی له‌ ڕۆژانی 15 و 16 و 17 مانگی ئادار له‌ کوردسات په‌خشکرا .
ئاوێزه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كدا، شایی دواند ، له‌سه‌ره‌تادا شایی به‌وچه‌شنه‌ی سه‌ره‌وه‌ سه‌ره‌تای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌ستپێكرد .
- ده‌رباره‌ی كاركردنیش له‌بواره‌كانی شانۆ و دراماو سینه‌مادا ، شایی وتی : هه‌موویان هونه‌رن ، هه‌رچه‌نده‌ كه‌متازۆر جیاوازییان هه‌یه‌ ، به‌ڵام زیاتر حه‌زم له‌كاری درامایه‌ .
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ زیاتر ده‌خوازێت ڕۆڵی چ كه‌سایه‌تییه‌ك یا كاراكته‌رێك به‌رجه‌سته‌ بكات ؟ شایی ده‌ڵێت ( گرنگ نییه‌ هه‌ر ڕۆڵێكم بده‌نێ ! گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌كامیاندا خۆم ده‌بینمه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنم ، هه‌ر ڕۆڵیك بێت بۆ من ئاساییه‌ ، به‌ڵام زیاتر حه‌زده‌كه‌م ڕۆڵێكم بده‌نێ كه‌باس له‌ كچێكی حاقڵ و سالار بكات ) .
ئاوێزه‌ ، شایی كچه‌ ئه‌كته‌ری دواندو پرسیشی ئه‌گه‌ر ڕۆڵێكت بده‌نێ خۆت به‌دڵت نه‌بێت به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌یت ؟
- بێگومان به‌رجه‌سته‌ی ناكه‌م ! چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك به‌ زۆربێت ئه‌وا هونه‌رو كاری شانۆو دراما به‌ زۆر نابێت .
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌شی تاچه‌ند حه‌ز ده‌كات له‌ چیرۆكێكی خۆشه‌ویستیدا ڕۆڵببینێ‌ ؟ شایی وتی ، ڕۆڵی خۆشه‌ویستی لای من كه‌مێك ناخۆشه‌و زۆر  حه‌زم له‌ ڕۆڵی خۆشه‌ویستی نییه‌ .
هه‌روه‌ها وتیشی: له‌ڕاستیدا به‌ هه‌رسێ زمانی كوردی سویدی ئینگلیزیش كارمكردووه‌و هیچ جیاوازییه‌كیش نییه‌ . به‌ڵام ده‌توانم بڵێم له‌ كوردییدا زیاتر سه‌ركه‌وتن به‌ خۆمه‌وه‌ ده‌بینم .
-به‌چی كه‌سایه‌تییه‌ك سه‌رسامیت ! ئه‌گه‌ر حه‌زبكه‌یت له‌ كارێكی  دراما دا ئه‌و ڕۆڵه‌ ببینیت ؟
-پرسیارێكی زۆر به‌ جێیه‌، خۆزگه‌ ده‌رهێنه‌رێك ده‌هات و به‌ منی ده‌وت خۆت كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ خۆت دروستبكه‌و بیخوڵقێنه‌ ! ئه‌وكاته‌ بۆ من زۆر ئاسانه‌ باشترین كه‌سایه‌تی دروستبكه‌م . ( دوور له‌ موجامه‌له‌ ) كه‌ ئه‌ویش دایكمه‌ ،،
-ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ پاشه‌ڕۆژدا ده‌بێته‌ هاوسه‌رت پێتخۆشه‌ چۆن كه‌سایه‌تییه‌ك بێت ؟
- له‌ڕاستیدا هه‌تا ئێستا بیرم له‌وه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ جارێ په‌له‌ ناكه‌م له‌هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رێتیدا ، به‌ڵام باشتره‌ بۆ پیاوان یان كوڕان خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خۆیان بن ( به‌شه‌خسییه‌تبێت ) باشتره‌ .
- تاچه‌ند حه‌ز  به‌خواردنه‌ كورده‌وارییه‌كان ده‌كه‌یت ؟ چ خواردنێك زیاتر ؟
- به‌گشتی حه‌زم له‌هه‌موو خواردنێكی كوردییه‌ ، به‌ڵام زۆرم حه‌ز له‌ كفته‌ی سابونكه‌رانه‌ .
- به‌ چ شتێك دڵ ته‌نگ ده‌بیت ؟
- دڵ پیسی و ناحه‌قی و نایه‌كسانی پیاو و ژن ، كاتێك ماڵه‌وه‌مان خه‌مێكیان ده‌بێت ئه‌وكاته‌ من زۆر بێتاقه‌ت ده‌بم ، هه‌رگیز حه‌زناكه‌م چ دایك یان باوكم بچنه‌ ژێرباری خه‌فه‌ت و مه‌راقی ژیانه‌وه‌ .
-له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به‌ده‌گمه‌ن وابووه‌ كچ سه‌ره‌تا خۆشه‌ویستی خۆی بۆ كوڕ ده‌ربڕێت ، به‌ڵام شایی ئه‌گه‌ر كوڕیكی خۆشویست تاچه‌ند ئاماده‌یه‌ ده‌ستپێشخه‌ربێت ؟
- هه‌رگیز هیچ كاڕێك به‌ نیازی ئه‌وه‌ نه‌بێت، كه‌ من سه‌ره‌تا پێی بڵێم خۆشمده‌وێیت، پێشئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ من بڵێت.
tishk

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-07 11:02:50

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999

Re: هیچ کوڕێك به‌ نیازی ئه‌وه‌

ده‌سته‌ خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت هاوناز گیان ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-07 11:54:25

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: هیچ کوڕێك به‌ نیازی ئه‌وه‌

zoor swpas,,,dasty tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net