.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












هیچ کوڕێك به نیازی ئه‌وه نه‌بێت بڵێت خۆشم ئه‌وێت
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵیمه‌وه له چالاكی قوتابخانه‌كانی سلێمانی به‌شداری كاری شانۆیی و گروپی موزیكم كردووه‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گروپی هونه‌ری لانه‌ی منداڵانی كوردستاندا كارم كردووه . هونه‌ر لای من خۆزگه و ئاواتی ههمیشهییمهو ده‌مه‌وێت به‌رده‌وامبم، به‌ده‌ر له شانۆ‌و دراما حه‌زیش به موزیك ده‌كه‌م و كاری وێنهكێشانیشم هه‌یه و هه‌ر لێره‌ش له‌سوید ده‌ستمكردووه به كاری وێنه كێشان .
- شایی كه‌مال ڕه‌شید ! كه‌له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و ئێستا له‌وڵاتی سوید نیشته‌جێیه‌و له ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری له درامای چامه‌یه‌كی ته‌واو نه‌كراودا كرد كه له نووسین و وێنه‌گرتنی فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید سیناریۆ و ده‌رهێنانی میران عه‌لی له ڕۆژانی 15 و 16 و 17 مانگی ئادار له کوردسات په‌خشکرا .
ئاوێزه له په‌یوه‌ندییه‌كدا، شایی دواند ، له‌سه‌ره‌تادا شایی به‌وچه‌شنه‌ی سه‌ره‌وه سه‌ره‌تای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌ستپێكرد .
- ده‌رباره‌ی كاركردنیش له‌بواره‌كانی شانۆ و دراما‌و سینه‌مادا ، شایی وتی : هه‌موویان هونه‌رن ، هه‌رچه‌نده كه‌متازۆر جیاوازییان هه‌یه ، به‌ڵام زیاتر حه‌زم له‌كاری درامایه .
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه زیاتر ده‌خوازێت ڕۆڵی چ كه‌سایه‌تییه‌ك یا كاراكته‌رێك به‌رجه‌سته بكات ؟ شایی ده‌ڵێت ( گرنگ نییه هه‌ر ڕۆڵێكم بده‌نێ ! گرنگ ئه‌وه‌یه له‌كامیاندا خۆم ده‌بینمه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنم ، هه‌ر ڕۆڵیك بێت بۆ من ئاساییه ، به‌ڵام زیاتر حه‌زده‌كه‌م ڕۆڵێكم بده‌نێ كه‌باس له كچێكی حاقڵ و سالار بكات ) .
ئاوێزه ، شایی كچه ئه‌كته‌ری دواندو پرسیشی ئه‌گه‌ر ڕۆڵێكت بده‌نێ خۆت به‌دڵت نه‌بێت به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌یت ؟
- بێگومان به‌رجه‌سته‌ی ناكه‌م ! چونكه ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك به زۆربێت ئه‌وا هونه‌رو كاری شانۆ‌و دراما به زۆر نابێت .
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌شی تاچه‌ند حه‌ز ده‌كات له چیرۆكێكی خۆشه‌ویستیدا ڕۆڵببینێ ؟ شایی وتی ، ڕۆڵی خۆشه‌ویستی لای من كه‌مێك ناخۆشه‌و زۆر حه‌زم له ڕۆڵی خۆشه‌ویستی نییه .
هه‌روه‌ها وتیشی: له‌ڕاستیدا به هه‌رسێ زمانی كوردی سویدی ئینگلیزیش كارمكردووهو هیچ جیاوازییه‌كیش نییه . به‌ڵام ده‌توانم بڵێم له كوردییدا زیاتر سه‌ركه‌وتن به خۆمه‌وه ده‌بینم .
-به‌چی كه‌سایه‌تییه‌ك سه‌رسامیت ! ئه‌گه‌ر حه‌زبكه‌یت له كارێكی دراما دا ئه‌و ڕۆڵه ببینیت ؟
-پرسیارێكی زۆر به جێیه، خۆزگه ده‌رهێنه‌رێك ده‌هات و به منی ده‌وت خۆت كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ خۆت دروستبكه‌و بیخوڵقێنه ! ئه‌وكاته بۆ من زۆر ئاسانه باشترین كه‌سایه‌تی دروستبكه‌م . ( دوور له موجامه‌له ) كه ئه‌ویش دایكمه ،،
-ئه‌و كه‌سه‌ی له پاشه‌ڕۆژدا ده‌بێته هاوسه‌رت پێتخۆشه چۆن كه‌سایه‌تییه‌ك بێت ؟
- له‌ڕاستیدا هه‌تا ئێستا بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه جارێ په‌له ناكه‌م له‌هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رێتیدا ، به‌ڵام باشتره بۆ پیاوان یان كوڕان خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خۆیان بن ( بهشهخسییهتبێت ) باشتره .
- تاچه‌ند حه‌ز به‌خواردنه كورده‌وارییه‌كان ده‌كه‌یت ؟ چ خواردنێك زیاتر ؟
- به‌گشتی حه‌زم له‌هه‌موو خواردنێكی كوردییه ، به‌ڵام زۆرم حه‌ز له كفته‌ی سابونكهرانه .
- به چ شتێك دڵ ته‌نگ ده‌بیت ؟
- دڵ پیسی و ناحه‌قی و نایه‌كسانی پیاو و ژن ، كاتێك ماڵه‌وه‌مان خه‌مێكیان ده‌بێت ئه‌وكاته من زۆر بێتاقه‌ت ده‌بم ، هه‌رگیز حه‌زناكه‌م چ دایك یان باوكم بچنه ژێرباری خه‌فه‌ت و مه‌راقی ژیانه‌وه .
-له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به‌ده‌گمه‌ن وابووه كچ سه‌ره‌تا خۆشه‌ویستی خۆی بۆ كوڕ ده‌ربڕێت ، به‌ڵام شایی ئه‌گه‌ر كوڕیكی خۆش‌ویست تاچه‌ند ئاماده‌یه ده‌ستپێشخه‌ربێت ؟
- هه‌رگیز هیچ كاڕێك به نیازی ئه‌وه نه‌بێت، كه من سه‌ره‌تا پێی بڵێم خۆشمده‌وێیت، پێشئه‌وه‌ی ئه‌و به من بڵێت.tishk
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌سته خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت هاوناز گیان ده‌ست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه






zoor swpas,,,dasty tosh xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه