.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









بۆ جاری یانزده‌هه‌مین وڵاتی ئیستۆنیا توانی نازناوی پێشبڕکێی له کۆڵکردنی ژنان له‌لایه‌ن مێرده‌کانیانه‌وه بباته‌وه.
له‌میانه‌ی ئه‌م پێشبڕکێیه‌دا "Alar Voogla" هاوسه‌ره‌که‌ی "Kirsti Viltrop" له کۆڵکرد و 253 مه‌تری له‌ماوه‌ی یه‌ك خووله‌کدا بڕی و به‌و شێوه‌یه‌ش بۆ ساڵی یانزده‌هه‌م پله‌ی یه‌که‌می بۆ ئیستۆنیا تۆمار کرد.
خه‌ڵاتی زیوی ژن و مێردێكی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستیان هێنا و خه‌ڵاتی بڕۆنزی بوویه خاوه‌نی هاوسه‌رێك له وڵاتی ئێنگلتهراوه، له‌کاتێکدا فنله‌ندییه‌کان، ڕێکخه‌رانی ئه‌م پێشبڕکێیه، ناچاربوون وه‌ك براوه‌ی پێشبڕكێی 100 مه‌تری ئه‌نجامدراو له‌ته‌ك پێشبڕكێی سه‌ره‌کیدا دڵی خۆیان خۆشبکه‌ن.
هه‌ندێك له‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌م پێشبڕكێیه ده‌که‌ن، که‌سانی لێهاتوون، له‌کاتێکدا هه‌ندێکی تریان بۆ خۆشی و چێژ وه‌رگرتن به‌شداری ئه‌م پێشبڕكێیه ده‌که‌ن.
پێشبڕكێی له کۆڵکردنی ژنان له‌لایه‌ن مێرده‌کانیانه‌وه به‌یه‌كێك له پێشبڕکێیه سه‌یره‌کانی وڵاتی فنله‌ندا ده‌دانرێت، که دانیشتووانه‌که‌ی به‌هۆی شهودرێژیی زستانی ساردی وڵاته‌که‌یان ئاره‌زووی کونجی ماڵه‌کانیان ده‌که‌ن و ڕۆژ درێژیی هاوینیش بۆ خۆشی خۆیان ده‌قۆزنه‌وه.
له‌م پێشبڕکێیه‌دا 48 هاوسه‌ر له 13 وڵاته‌وه به‌شدارییان تێدا کرد. کینیا و ئوسترالیا و که‌نه‌دا له وڵاته به‌شداربووه‌کان بوون.
بیرۆکه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م پێشبڕكێیه‌ش بۆ ئه‌فسانه‌ی "ڕۆنکاینین"ی دز ده‌گه‌ڕێته‌وه، که گوایه له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئه‌ندامه نوێیه‌کانی به هه‌ڵگرتنی به‌راز یان گوێنی دانه‌وێڵه تاقیکردۆته‌وه.
هه‌ندێكی تر پێیانوایه، که بیرۆکه‌ی ئه‌م پێشبڕكێیه بۆ ڕهدووکردن ده‌گه‌ڕێته‌وه، که پێشتر ژنان پاش ڕهدوکهوتنیان له‌لایه‌ن پیاوه‌کانه‌وه کراونه‌ته کۆڵ و له خێزانه‌کانیان دوورخراونه‌ته‌وه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه






sarkawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەستە کانت خۆش هاوڕێی خۆشەویست بۆ بابەتەکەت........
دەخوازم ژیانت لێوان لێو بێ لەبەختەوەری.......

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه