❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێشبڕكێی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-10 20:35:03

devilunited101
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-12
دواترین سه‌ردان: 2010-03-20
په‌یامه‌كان: 253

پێشبڕكێی

بۆ جاری یانزده‌هه‌مین وڵاتی ئیستۆنیا توانی نازناوی پێشبڕکێی له کۆڵکردنی ژنان له‌لایه‌ن مێرده‌کانیانه‌وه بباته‌وه.

له‌میانه‌ی ئه‌م پێشبڕکێیه‌دا "Alar Voogla" هاوسه‌ره‌که‌ی "Kirsti Viltrop" له کۆڵکرد و 253 مه‌تری له‌ماوه‌ی یه‌ك خووله‌کدا بڕی و به‌و شێوه‌یه‌ش بۆ ساڵی یانزده‌هه‌م پله‌ی یه‌که‌می بۆ ئیستۆنیا تۆمار کرد.

خه‌ڵاتی زیوی ژن و مێردێكی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستیان هێنا و خه‌ڵاتی بڕۆنزی بوویه خاوه‌نی هاوسه‌رێك له وڵاتی ئێنگلته‌راوه، له‌کاتێکدا فنله‌ندییه‌کان، ڕێکخه‌رانی ئه‌م پێشبڕکێیه، ناچاربوون وه‌ك براوه‌ی پێشبڕكێی 100 مه‌تری ئه‌نجامدراو له‌ته‌ك پێشبڕكێی سه‌ره‌کیدا دڵی خۆیان خۆشبکه‌ن.

هه‌ندێك له‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌م پێشبڕكێیه‌ ده‌که‌ن، که‌سانی لێهاتوون، له‌کاتێکدا هه‌ندێکی تریان بۆ خۆشی و چێژ وه‌رگرتن به‌شداری ئه‌م پێشبڕكێیه ده‌که‌ن.

پێشبڕكێی له کۆڵکردنی ژنان له‌لایه‌ن مێرده‌کانیانه‌وه به‌یه‌كێك له پێشبڕکێیه سه‌یره‌کانی وڵاتی فنله‌ندا ده‌دانرێت، که دانیشتووانه‌که‌ی به‌هۆی شه‌ودرێژیی زستانی ساردی وڵاته‌که‌یان ئاره‌زووی کونجی ماڵه‌کانیان ده‌که‌ن و ڕۆژ درێژیی هاوینیش بۆ خۆشی خۆیان ده‌قۆزنه‌وه.

له‌م پێشبڕکێیه‌دا 48 هاوسه‌ر له 13 وڵاته‌وه به‌شدارییان تێدا کرد. کینیا و ئوسترالیا و که‌نه‌دا له‌ وڵاته به‌شداربووه‌کان بوون.

بیرۆکه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م پێشبڕكێیه‌ش بۆ ئه‌فسانه‌ی "ڕۆنکاینین"ی دز ده‌گه‌ڕێته‌وه، که گوایه له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئه‌ندامه‌ نوێیه‌کانی به هه‌ڵگرتنی به‌راز یان گوێنی دانه‌وێڵه‌ تاقیکردۆته‌وه.

هه‌ندێكی تر پێیانوایه، که بیرۆکه‌ی ئه‌م پێشبڕكێیه بۆ ڕه‌دووکردن ده‌گه‌ڕێته‌وه، که پێشتر ژنان پاش ڕه‌دوکه‌وتنیان له‌لایه‌ن پیاوه‌کانه‌وه کراونه‌ته‌ کۆڵ و له خێزانه‌کانیان دوورخراونه‌ته‌وه.

Kurdzhin
Hey What Are You thinking About Me???? HUH???????? I Wanna be Your Friend

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-45f4211742.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-11 12:37:31

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: پێشبڕكێی

sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-11 17:19:06

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: پێشبڕكێی

دەستە کانت خۆش هاوڕێی خۆشەویست بۆ بابەتەکەت........
دەخوازم ژیانت لێوان لێو بێ لەبەختەوەری.......

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net