.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











kurdsat
له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا قانونێكی تایبه‌تی هه‌یه كه رێگا له كه‌س و كاری منداڵان ده‌گرێت منداڵه‌كانیان له كوشنی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دابنێن ئه‌گه‌ر هاتوو كورسییه‌كی باش و دوور له مه‌ترسی و پشتێنی سه‌لامه‌تی تێدا نه‌بێت ئه‌وه‌ش بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ر رووداوێكی هاتووچۆی له ناكاو و مه‌ترسیدار كه مه‌ترسی له سه‌ر گیانی منداڵه‌كه هه‌بێت، به‌ڵام له وڵاتی ئه‌مریكا ته‌نها ئه‌و قانونه بۆ مندالان نیه به‌ڵكو له سه‌ر سه‌گیش جێبه‌جێ ده‌كرێت، چونكه به‌پێی دواین ئامار له‌و وڵاته ده‌ركه‌وتووه كه زیاتر له 80 ملیۆن سه‌گ له نێو خانه‌واده و ماڵه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌یه كه زۆربه‌یان وه‌ك تاكێك له‌و خێزانه هه‌ژمار ده‌كرێن.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند قانونێك پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا كرا، به‌مه‌ستی زیاتر پاراستنی گیانی سه‌گه‌كانی ئه‌مریكا له رووداوه‌كانی هاتووچۆو ئێستاش ئه‌و پرۆژه قانونه له لێكۆڵینه‌وه‌دایه، له قانونهكهشدا قه‌ده‌غه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌كات كه سه‌گه‌كانیان له گه‌ڵ خۆیان له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان هه‌ڵگرن ئه‌گه‌ر هاتوو كوشنێكی باش و دوور له مهترسیو بشتێنی سه‌لامه‌تی تیدا نه‌بوو.
هه‌وڵه‌كانی لایه‌نگرانی ئه‌و پرۆژه قانونیه به‌رده‌وامه‌و توانیویانه له‌و رێگایه‌وه ره‌زامه‌ندییه‌كی سه‌ره‌تای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا وه‌ربگرن ئه‌وه‌یش بهغرامه كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌رپێچی له‌و پرۆژه قانونه‌یه ده‌كات به 35 دۆلاری ئه‌مریكی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه