❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵ‌و سه‌گ مافیان وه‌ك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-18 13:43:51

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 539

منداڵ‌و سه‌گ مافیان وه‌ك

http://kurdsat.tv/wenekan/h-18-8-2008.jpg
kurdsat
له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ دونیا قانونێكی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ كه‌ رێگا له‌ كه‌س و كاری‌ منداڵان ده‌گرێت منداڵه‌كانیان له‌ كوشنی‌ پێشه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دابنێن ئه‌گه‌ر هاتوو كورسییه‌كی‌ باش و دوور له‌ مه‌ترسی‌ و پشتێنی‌ سه‌لامه‌تی‌ تێدا نه‌بێت ئه‌وه‌ش بۆ رێگه‌گرتن له‌ هه‌ر رووداوێكی‌ هاتووچۆی‌ له‌ ناكاو و مه‌ترسیدار كه‌ مه‌ترسی‌ له‌ سه‌ر گیانی‌ منداڵه‌كه‌ هه‌بێت، به‌ڵام له‌ وڵاتی‌ ئه‌مریكا ته‌نها ئه‌و قانونه‌ بۆ مندالان نیه‌ به‌ڵكو له‌ سه‌ر سه‌گیش جێ‌به‌جێ‌ ده‌كرێت، چونكه‌‌ به‌پێ‌ی‌ دواین ئامار له‌و وڵاته‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زیاتر له‌ 80 ملیۆن سه‌گ له‌ نێو خانه‌واده‌ و ماڵه‌كانی‌ ئه‌مریكادا هه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌یان وه‌ك تاكێك له‌و خێزانه‌ هه‌ژمار ده‌كرێن.

له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا چه‌ند قانونێك پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ویلایه‌تی‌ كالیفۆرنیای‌ ئه‌مریكا كرا، به‌مه‌ستی‌ زیاتر پاراستنی‌ گیانی‌ سه‌گه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ رووداوه‌كانی‌ هاتووچۆو ئێستاش ئه‌و پرۆژه‌ قانونه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌، له‌ قانونه‌كه‌شدا قه‌ده‌غه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات كه‌ سه‌گه‌كانیان له‌ گه‌ڵ خۆیان له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان هه‌ڵگرن ئه‌گه‌ر هاتوو كوشنێكی‌ باش و دوور له‌ مه‌ترسی‌‌و بشتێنی‌ سه‌لامه‌تی‌ تیدا نه‌بوو.

هه‌وڵه‌كانی‌ لایه‌نگرانی‌ ئه‌و پرۆژه‌ قانونیه‌ به‌رده‌وامه‌و‌ توانیویانه‌ له‌و رێگایه‌وه‌ ره‌زامه‌ندییه‌كی‌ سه‌ره‌تای‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ویلایه‌تی‌ كالیفۆرنیا وه‌ربگرن ئه‌وه‌یش به‌غرامه‌ كردنی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ سه‌رپێچی‌ له‌و پرۆژه‌ قانونه‌یه‌ ده‌كات به‌ 35 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net