❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌نــــــدی پێشینیـــــــــان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-12 19:29:09

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

په‌نــــــدی پێشینیـــــــــان

                                  په‌نــــــــــــــــــدی پێشینیـــــــــان



* که‌م بخوێنه‌ و زۆر بزانه‌ گوڵ به‌سه‌ر                 زۆر مه‌خوێنه‌ و که‌م بزانی قوڕ به‌سه‌ر



* له‌ تایفه‌دا ده‌ڕوا خێـــــر و بێـــــــــــر                مامــــــر بخوێنێ وه‌ک که‌ڵــــه‌شێـــــــــر



* ژین راناوه‌ستــێ،هه‌وه‌س نامــــــرێ                دڵــــــداری له‌ گه‌ڵ مــــــــردوو ناکـــرێ



* ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له‌ من ده‌پرســـی                تـێـــــر ئاگای نییه‌ هه‌رگیز له‌ برســــــــی



*به‌ قه‌ول و قه‌رار قه‌د مه‌خــۆ فریــــو               به‌ هیــوای جیــران ویشکه‌ تێــکوشیــــــــو



* گوێــگره‌ کاکه‌ بۆ ئه‌م نــه‌زیلـــــــه               مه‌سپێـــــره‌ هه‌رگیــــــز دووگ به‌ پشیلــــــه‌



*هه‌رچی خۆت نه‌یکه‌ی بێ سووده‌ کاکه‌ ‌         به‌ ده‌ستـــــــی خه‌ڵکــــی مار بگــــری چاکه



* له‌ نێو خاس و عام ئه‌م قسه‌ زۆره‌                ماڵـــــی خۆ نه‌ خــــۆر بۆ چه‌کمـــــه‌ بـــۆره



* لای پیاوی نه‌فام نه‌سیحه‌ت بایـــه                یاسیــــــن بۆ گوێــــلک ،بلوێر بــــۆ گایــــه



* ئه‌و که‌سه‌ی کووره‌ی نه‌وتی له‌ جۆشه‌           وه‌ک که‌ری مانـــدوو مه‌حته‌لــــی چۆشـــــه



* ناته‌واوی هــــۆی قـــڕه‌ وجنجاڵــه                به‌ڵام سفــــــره‌ی پــــڕ هێمنــــــــی ماڵــــه



* که ناعیلاجی رووی کـــرده‌ ماڵت                 حه‌ریفـــــی دایکت ده‌کــــــه‌ی به‌ خاڵـت



* مه‌نازه‌ به‌ بوون،مه‌گری بۆ نه‌بوون               هیچیان تا سه‌ر نین،نه‌ بوون،نه‌ نه‌بوون



* ئه‌م قسه‌ گه‌لێ به‌ سوود و که‌ڵکه‌                  پیاوی خۆش حیساب شه‌ریکــــی خه‌ڵکه‌



*ئه‌و که‌سه‌ی راسته‌ و حیسابی پاکه‌                له‌ حیساب کێشان،بــــێ تـــرس و باکـــه



* له‌ چاکه‌ی که‌مـــی زاڵم مه‌تـۆره‌‌                  مــــوویه‌ک لـــه‌ بـــه‌راز بێتــــه‌وه‌ زۆره



* ناشکوری مه‌که‌ به‌م به‌شه‌ کاکـه‌‌                  لـــه‌قـوڕ ئه‌وه‌نده‌ تـــــــۆز هه‌ستـێ چاکه



* لێم روونه‌ گه‌ر تۆش نه‌بی به‌یارم                به‌ یاری خـــــــودا ده‌ســــــازێ کــــارم



* که‌ وتیان خاسه‌،زوو هه‌ڵمه‌ماسه‌                 به‌ خاسه‌ خاسه‌،گــــــوو مه‌که‌ کاســــــه



*کوڕ کوڕ بێ چاوی له‌ میرات نییه‌              کـــوڕێ کــوڕ نه‌بــــێ ماڵــی بــۆ چییه‌



*مار خۆشی نه‌هات له‌ سیری بێعار              له‌ به‌ر کونه‌که‌ی شیـــــن ده‌بــوو به‌ بار‌‌

‌‌‌‌‌‌‌‌

* پیاو قه‌رزی کۆن وخزمی دووروڵات          دێنێته‌وه‌ بیـــــر ،گه‌ر زۆری بـــۆ هات



* خزم به‌ کاری قیامـــــه‌ت نایــــه                مه‌علـــــوومه‌ دنیا هه‌ر بــــۆ دنیایــــــه



* به‌و که‌سه‌ ده‌ڵێن عاقڵ و وشیــار               دوو جار له‌ جێیــــه‌ک پێوه‌ی نه‌دا مـــــار



* به‌و که‌سه‌ ده‌ڵێن:عه‌قڵی ته‌واوه‌                 خه‌می نان بخوا ،شــــــــووتی هه‌ر ئاوه‌



* جارێکت خواردم،به‌ سندانت بێ               دوو جارت خواردم ،نۆشی گیانت بێ



* گاڕانه‌که‌یان رادا بــــه‌ زۆری                  تازه‌ ده‌پرســــێ له‌ مانگا بــــــــۆری

*ئاوری بن کایه‌ بۆ ســــــۆی لێنایه                 دزی خـــــۆ ماڵــــــی له‌ گرتن نایـــــه



*دزوخاوه‌ن ماڵ گه‌ر ببنه‌ هاو ده‌ست               گا له‌ کولانکه‌وه‌ ده‌ر دێنن بێ هه‌ست



*ئه‌گه‌ر بکه‌ویه‌ به‌رهه‌ڵمه‌تی شێـــــر                قه‌ت په‌نا مه‌به‌ بۆ رێوی بێ خێـــــــر



*بێگانه‌ وه‌کوو بوت بی په‌ره‌ستـــــی                ئاخری وعاقیبه‌ت دێنێ نوشوستـــــی



*جێگات نه‌ لێژه‌ نه‌خوار وخێچــــــه               هه‌ر خــه‌وت نایه‌،بیانــــووت کێچـــــه‌



*خۆت لێ نه‌گۆڕێ که‌ بوویته‌ گه‌وره‌               مه‌شهــــووره‌ دنیــــا به‌ پێــــچ و ده‌وره‌ 



*پیاو کارێک بکا که‌پێی بوه‌ستـــــــێ               دوو شـــــووتی هه‌ڵناگیرێ به‌ ده‌ستـــــێ



*تێـــر نابــــێ چاوی ته‌ماع له‌ دنیــــا                کۆڵێک هه‌ڵــــگره‌ ،نه‌پسێــــی له‌ بنیـــــا



*ته‌ماع سوێـــــر ئاوه‌،وه‌ک ئاوده‌نوێنێ               تا بیخــــۆیته‌وه‌،تـــــوونیه‌تــــی دێنـــــێ



*ته‌شوێ بی ناوت نابه‌ن به‌ باشــــــــی               چونکو هه‌ر بۆ لای خۆتی ده‌تاشــــــــی



*ره‌نده‌ بی هه‌موو ره‌نجت به‌ بایـــــــه                له‌ هه‌شتـــێ مشتـــــێ بــۆ لای تۆ نایــــه‌



*جوابی قوزه‌ڵقورت،سنـــدان و ده‌رده               پێشینه‌ ده‌ڵێــــــــــن:جێگه‌ی کڵــــــۆ به‌رده‌‌‌‌



*وه‌ختێ ده‌زانــــی مانای حه‌وسه‌لــــه‌               به‌ که‌وچـــــکه‌ ئاوێ نه‌که‌ویــــــه‌ مــــه‌لـــه‌



*زانیت که‌ حه‌ریف له‌ خۆت زیاتـره                  شـــه‌ڕی خـــۆ تڕێــــن نه‌که‌ی چاتــــــره



*ده‌ستێ نه‌توانــــی بیبڕی له‌ بێـــــخ                ده‌بێ ماچــــی که‌ی وه‌ک جه‌نابــی شێــــخ



*مردم له‌ داخـــی ئه‌و زل پانێــــــره                خۆی کرده‌ وشتر له‌ ترســــــی گێــــــــــره‌



*وا مه‌شهووره‌ ساڵ هه‌وه‌ڵ به‌هاری                 خۆشـــی و ناخۆشــــــی ده‌کا به‌ دیــــاری



*نه‌هاته‌ به‌ر بار ئه‌گـــه‌ر که‌ری زل                بۆ خــــۆت بۆی به‌ره‌ به‌ شان و به‌ مــــــل‌‌‌



*وایان فه‌رمـــــووه‌ پیاوانی زانـــــا                کۆســـــه‌ چوو بۆ ریـــــش سمێڵــــی دانــا



*بیستوومه‌ له‌ زۆر پیاوی ده‌مار قووڵ             شــــه‌ڕ به‌ شمشێــــر و مامه‌ڵه‌ به‌ پـــووڵ



*ئاکارت وه‌کوو مشــــار بێ باشـــه‌               هه‌م بۆ لای خۆت و هه‌م بـــۆ ئه‌و لاشــــه‌



*تاقه‌ کراسێک بدڕی به‌ پیســــــی                  هه‌زار به‌ پاکــــــی بـــدڕه‌ هه‌ر پیســـــی



*گه‌ر به‌ درۆزن نێو بانگت رۆیی                   بێ نرخی له‌ لای بێگانه‌ وخـــــۆیــــــی



*به‌و که‌سه‌ ده‌کرێ بــڕوا و متمانه‌                  پابه‌نــدی وه‌فا وعه‌هـــد و په‌یمـــــانــــه



*که‌سێ راست نه‌بێ قه‌ل و بڕیاری                  بیخاته‌ پشت گــــوێ قه‌ول و قــه‌راری‌

گه‌وره‌ش بێ له‌ نێو کۆمه‌ڵ بچووکه‌                 وه‌ک پووڵی قه‌ڵب سووک و چرووکــه‌



*سوور نه‌بی له‌سه‌ر وه‌عده‌ و به‌ڵێنی                گه‌نجی دنیات بێ پووشێــک ناهێنــــــی



*میوان نایه‌وێ سفره‌ ره‌نگین بێ                    نانت جویین بـــــێ وخوڵقت گه‌نمین بێ



*پیاوی میوان گه‌ر چوو بۆهه‌رجێیه                بێ منه‌ت نان و خوانـــی خـــــــۆی پێیه

‌‌

*هه‌ڵاتن عه‌یبه‌ بۆ پیاوی شه‌ڕ که‌ر                  به‌ڵام هێندێ جار پێی ده‌ڵێن هـــــونـــه‌ر



*بۆ ئه‌م نه‌زیله‌ش گوێڕا بدێـــــــره                  چێشتی پــــڕ کابان بێ خوێ یان سوێره‌



*که‌سێ نه‌گبه‌تی بێته‌ سه‌ر شانـــی                   پاڵـــــــــووده‌ بخوا ده‌شکـــــــێ ددانـــی



*ئه‌گه‌ر گڵــۆڵه‌ی تۆ که‌وته‌ لێــــژی                  به‌ ته‌ما مه‌بـــه‌ که‌س چاکت بێــــــــژی



*حه‌زده‌که‌ی دووربی له‌ گێره‌ وکێشه‌‌                به‌ قه‌د به‌ڕه‌ی خـــۆت پــێ رابکێشــــه‌



*پێم خۆشه‌ گورگی وڵاته‌که‌ی خــۆم                 بمخــــوا نه‌وه‌ک شێــــــری عه‌رزه‌رۆم



*پێی ناوێ ئیتــــر ئه‌م ساک و فیکه‌                 ئه‌گه‌ر یه‌زد دووره‌ ،خۆیه‌ نـــــــزیــــکه‌



*پرس و رات نه‌بێ ئیشت له‌ پاشه‌                   سه‌ری بێ ده‌لاک نه‌تاشـــــی باشــــــــه



*کاری سه‌ر به‌ خـۆ ناحه‌ز ده‌نوێنێ                   به‌رد فڕێـــــدان سه‌ران ده‌شکــێـــــنێ



*ده‌ڵێن هه‌رشتێک شێت بیخاته نێو بیر                ده‌ر نایه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌د پیاوی ژیــــــــر



*گێـــره‌ چۆن ده‌کرێ به‌ بزنی هه‌ژار                  گا جــــووتی ده‌وێ و پیاوی کـۆنه‌ کار



*هێندێ شت نابێ زۆر بی پشکنــــی                    تۆ کاڵه‌ک خۆری یان بێستان ڕنــــــی



*چاکی بۆ هێنا به‌خت و ئێقباڵـــــی                       تووتنی خۆش و ئاغای ناحاڵـــــــــی



*دڵی ناســـووتێ به‌ ماڵی خاڵــــی                       گولله‌ی بایز ئاغا شه‌ق له‌ که‌نداڵــــــی



*تا ئاقڵ بیری کرده‌وه‌ له‌ کــــــــار                        شێت کاری خۆی کرد بژی هه‌زار جار



*بێ ئیزنی خاوه‌ن، به‌خشین حه‌رامه‌                     پیاوه‌تــــی له‌ســـــه‌ر ئاوی حه‌مامـــــــه‌‌‌



*بچۆره‌ دێیه‌ک هیچ که‌س نه‌تناسێ                    خۆت هه‌ڵ بکێشه‌ پڕ به‌ کراســـــــــــێ



*به‌ رۆژ ده‌گه‌ڕێ به‌ کراسی که‌تان                    به‌ شه‌و ده‌چێته‌ نێو کۆڵـــــێ کورتــــان



*ئه‌وه‌ی له‌ لای تۆ سووک و به‌د ناوه‌                   له‌ کراســــی خۆیدا وه‌کوو تۆ پیـــــاوه



*شوێن کڵاوی خوار مه‌که‌وه‌ خاڵه‌                      فه‌ڕز له‌وێ بێ سوننه‌ت به‌ تاڵــــــــــه‌



*خۆبه‌ کوشت مه‌ده‌ بۆ پارووی گه‌وره‌                 بێ به‌ڵا نییــــــه‌ ئه‌و دووگه‌ چــــــه‌وره‌



*هیچ سوودی نییه‌ ئیشی به‌ په‌لـــــه‌                      هه‌ر بۆ کاری خێــــــر باشه‌ عــه‌جه‌له‌   



*دۆست ئه‌وه‌یه‌ که‌ بت گریه‌نــــــێ                       دوژمن ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێت پێبکه‌نـــــــــێ‌



*دوژمنی زانا ده‌تکا سه‌ر بڵنــــــد                        دۆستی بێ شعوور هه‌ر ده‌تکا به‌ په‌ند



*ئه‌ی خوێن مژی گه‌ل تا زووه‌ بمره                     ده‌ڵێن سه‌گی هار چل شه‌وی عــومــره



*منه‌ت له‌م و له‌و مه‌کێشه‌ ده‌م چه‌وت                   پووڵ بده‌ ومه‌لا ده‌رکه‌ له‌ مــــــزگه‌وت‌‌



*هه‌ڵه‌ چاو پۆشی لێـــده‌کرێ به‌ڵام                     جارێک و دوو جار نه‌وه‌ک به‌ر ده‌وام



*شتی ته‌ماع کار له‌ کڕین نایـــــه                      ئه‌سپێی به‌ ئه‌سپه‌ ،کێچــــــی به‌ گایـــــه



*خۆی له‌ بۆ راوچی ده‌کوژێ تاژی                   تا که‌رێ نه‌بــــــــێ ئاقڵـــــــــــــێ ناژی‌‌

‌‌*ئه‌مه‌ش په‌ندێکه‌ روون و ئاشکرا                    برا مه‌کوژه‌ بــــــۆ ده‌ستــــــه بـــــــرا



*که‌روێشک هه‌ڵدێ له‌ ترسی گیانی                   تاژی بۆ سه‌وله‌ ده‌ک به‌ سندانـــــــی



*به‌ توند وتیژی کار نابێ مه‌یسه‌ر                     مار به‌ قسه‌ی خۆش له‌ کون دێته‌ ده‌ر



*وتیان به‌ پشیله‌ گووت بۆ ده‌رمانه‌                    دای پۆشی به‌ خۆڵ ئه‌و بێویـــــــژدانه‌



*نه‌مدیوه‌ له‌ ئاش گه‌رمتر کاســــه                    مه‌گه‌ر له‌ ژێریا هه‌بـــــــێ نیو کاســــه‌



*زگ گورگی سه‌رمه‌ڕ،بۆ رانه‌ قیری‌‌              بۆ تۆ هه‌وێنی نۆ مه‌نجه‌ڵ شیــــــــــری؟



*هه‌رچی مێرووله‌ کردی به‌ ساڵێ                  وشتـــــر لێســـــی دا هه‌ر به‌ قه‌پاڵــــــێ



*ئیش به‌ بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه‌ بوونی             پیاو ماســـی بگرێ ته‌ڕ ده‌بێ قـــوونـــــی



*ئاوت خوارده‌وه‌ له‌ کارێز یان کانی              به‌ردی تێمه‌خه‌ خــــــــۆتــــۆ ئینســـــانی



*له‌ گه‌ڵ کێ خواردت چایه‌کی تاڵی               خه‌یانـــه‌ت مه‌که‌ به‌ ســــــه‌ر و ماڵـــــــی   



*خۆت ناحه‌ز مه‌که‌ له‌لای ته‌ڵه‌بکار               حیساب به‌ دینار به‌خشیـــن به‌ خـــــــــروار 



*هیچ عه‌یب ناکه‌ی ده‌بوو داڕزی                رفیقــــی قافڵـــــه‌ و شــــه‌ریکــــــــی دزی 



*شایی له‌ گه‌ڵ گورگ ده‌که‌ی به‌ درۆ             بۆ مه‌ڕیش ده‌که‌ی شیـــــــوه‌ن و ڕۆڕۆ 



*هیوام پێت نییه‌ زل و بێ خێـــری               به‌ که‌ر ناوێـــــــــــری به‌ کورتان فێری



*له‌ زه‌وی بۆت بێ یان له‌ حه‌واوه‌              قه‌ت ده‌ستـــــــی که‌ره‌م مه‌گێــــــڕه‌ دواوه



*نه‌قڵه‌ له‌ پیاوی شیرین گفت ولفت‌              قازی مه‌راغه‌ش ده‌خوا ماڵـــــــی مفـــــت



*وایان فه‌رمووه‌ زانایانـــی زوو                زۆر دره‌نــــگ هه‌یـــه‌ باشتـــــــره‌ له‌ زوو



*کێ گورج وخێرا ته‌ماحی تێربوو             شه‌یتان په‌له‌ی کرد چاوێکی کوێر بـــــوو



*ئه‌گه‌ر شه‌ڕ قوونی له‌ ده‌رکت ناوه‌              بیکه‌،خوا یان به‌ تــۆ یان بــــه‌وی داوه‌



*ده‌ست مه‌پارێزه‌ له‌ وشک و له‌ ته‌ڕ             ده‌ڵێن:هه‌ر یه‌که‌ شــه‌ڕ و نیوه‌ شـــــــه‌ڕ



*رێژنه‌ بارانه‌ یان ره‌شـــه‌ بایــــه                هه‌ر عـــومــــری به‌فــر به‌ بای فه‌نایه



*ئه‌گه‌ر ره‌مه‌زان یان شه‌شه‌کانه‌                 تازه‌ به‌شـــــی من ژه‌م و دوو نانـــــــه



*وتیان به‌ وشتر بۆچی داماوی؟                 موژده‌ بــــێ خـــــودا کوڕی پێداوی‌‌‌

وتی کوڕ دیاره‌ هێزی ئه‌ژنۆمه‌                    به‌ڵام باری خۆم هه‌ر له‌سه‌ر خــــۆمه‌



*جێی مست وزلله‌، پێله‌قه‌ وشه‌قه‌                  له‌ قه‌دیمـــــه‌وه‌ قسه‌ی حـــه‌ق ره‌قـــــه



*پیاو به‌ خزم ودۆست ده‌بێ کۆڵه‌وار             نایقه‌ڵه‌شــــێ هۆره‌ ،له‌ خــــۆی نه‌بێ دار



*له‌ گه‌ڵ ئه‌م بیر و باوه‌ڕه‌ چۆنی                  ده‌ڵێن چێشتـــی خـــۆش دیاره‌ به‌ بۆنـــی‌



*زۆر به‌ نه‌فامم دێته‌ به‌ر نه‌زه‌ر                  که‌ســـــێ له‌ ئه‌سپ دابـــه‌زێ بــــۆ که‌ر



*بیستوومه‌ پارووله‌ زارداکه‌وێ                  بۆ کۆش چاکتــره‌ ،نه‌ک ئێــره‌ و ئه‌وێ



*ناحه‌قی کرا له‌ منــــی هه‌ژار                      جا فه‌رقی چییه‌ چ گورگ و چ سوار ؟



*سا وه‌رنه‌ سه‌یری ئه‌م نه‌قڵه‌ خۆشه‌                من ده‌ڵێم نێــره‌ ،ئه‌و ده‌ڵــێ بیدۆشــه



*گۆشتی رانی خۆت بکه‌ی به‌ که‌باب              گه‌لێ باشتره‌ له‌ منه‌تی قه‌سســــــاب



*به‌ قسه‌ی چه‌ور و شیرین زمانی                 تۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێی،گه‌وج و نه‌زانــــــی



*هه‌ڵه‌ و له‌ بیر چوون جاروبارێکه                ده‌ڵێن:هه‌ر عه‌قڵه‌ی له‌ خه‌ســـــارێکه



*دۆستت تا نه‌بێ وه‌ک خۆت دڵ به‌ کوڵ              بۆی هه‌ڵمه‌ڕێـــژه‌ خێرا کیسه‌ی دڵ‌‌‌

تا ئه‌و نه‌سووتێ بــۆ تـــــۆ هه‌نـــــاوی                 هه‌ڵمه‌قرچێنه‌ جه‌رگت له‌ تـــــاوی



*هاوڕێ گه‌لێکیان وه‌ک ماری سڕن                  به‌ رواڵه‌ت دۆست و له‌ بنه‌وه‌ بڕن

ئه‌مڕۆ لێده‌ده‌ن لافــــــی دڵســــــۆزی                  ده‌بنه‌ دوژمنی باب کوشته‌ ،سۆزی



*به‌ کاکه‌ کاکه‌ هات به‌ لامــــــــــه‌وه                   بوو به‌ سووجه‌ مار دای به‌ پامه‌وه‌



*گۆشته‌ زوون دێنێ برینی خه‌نجه‌ر                   ته‌شه‌ر زامـــی دڵ ده‌کا دیــوه‌ و ده‌ر



*زۆر کوتنی قوڕئان خۆش و دیاره‌                   قســـــه‌ هه‌زاره‌ و دوانــــــــی به‌کاره



*پێی ناوێ ئیتر ئه‌م به‌یت و بــــاوه                    مزگه‌وت رووخاوه‌،مێعرابـــــی ماوه‌‌‌‌



*کۆنه‌ به‌رگی خۆت پینه‌وپه‌ڕۆ که‌ی                    نه‌ک تازه‌ی خه‌ڵکی له‌به‌ره‌ خۆ که‌ی



*هه‌نگوینی خه‌ڵکی که‌ ده‌ست نه‌دا بۆت                قه‌ناعه‌ت بکه‌ به‌ دۆشاوی خـــــــۆت



*پشیله‌ ده‌می بۆ دووگ  نه‌ده‌چــــــوو                   ده‌یکوت پێم ناخورێ،چه‌ند سوێره‌ په‌کوو



*رێوی به‌ ته‌نیا له‌ کون نه‌ده‌چـــــوو                    هه‌ژگه‌ڵێکیشـــــــی ده‌کێشـــــــا له‌ دوو



*زاڵم ببێ به‌ پرد مه‌چــــۆ به‌سه‌ریا                      قه‌ت به‌ده‌می سه‌گ پیس نابـــێ ده‌ریا



*دار وشک ده‌بێ به‌ ئاواتــــــی باز                       جارێک له‌سه‌ری بخوێنێ به‌ ئاواز



*مه‌وعیزه‌ له‌ لای پیاوی عه‌قڵ که‌م                       به‌یتی بله‌یه‌ و شانامه‌ی رۆستـــــه‌م



*زانیت که‌ دوژمن لێی هه‌ڵگرتی قین                    ژه‌هری ده‌رخوارده‌ تیکه‌ڵ به‌ هه‌نگوین



*زۆر کوتن بایـــــی نادا به‌ قســـــــه                     ئه‌و که‌سه‌ی که‌سه‌ حه‌رفێــــکی به‌سه



*بۆ بابت ئه‌گه‌ر به‌ سوود و که‌ڵکی                      قه‌ت جنێــــو مه‌ده‌ به‌ بابـــــی خه‌ڵکی



*ئه‌م ماندوو بوونه‌ وئه‌و خۆهه‌ڵکوتانه‌‌‌                  به‌ر به‌ره‌کانــــــی ده‌گه‌ڵ ژیـــانـــــه



*ئاو به‌ ئاور داکـرا وکـــــۆتـــابــــوو                   ئه‌و شه‌ڕه‌ هه‌ر بۆ لێفه‌ی مه‌لا بـــــوو‌



*قه‌ت مه‌ڵێ بوومان ،بێژه‌ هه‌مــــانــه                  نان ئه‌و نانه‌یـــه‌ ئه‌مـــڕۆ له‌ خوانـــــه



*سه‌گ ئه‌گه‌ر نه‌مرێ له‌ قه‌سساب خانه‌                 لێی زایه‌ ده‌بێ ئه‌و عــــومــــره‌ جوانـه‌ 



*برا واچـــــاکـــــه‌ نه‌یــــکه‌یه‌ لایـــــی                 برامـــــان برایی کیسه‌مــــان جیایــــی

سه‌ر و ماڵ له‌ تۆم درێغـــــی نییــــــــه                 بزن له‌ سه‌د تمــــه‌ن هیچـــی که‌م نییــه‌ 



*ئه‌و که‌سه‌ پیاوه‌ له‌ خۆی نه‌خـــوڕێ                  هیچ که‌س له‌ پڕێ نه‌بووه‌ به‌ کــــــوڕێ



*مه‌شهووره‌ ده‌ڵێن:به‌رخ هه‌تا ســـه‌ر                 له‌ بن ســــه‌وه‌ته‌ نابـــــێ،دێتـــــــه‌ ده‌ر



*ناحه‌قته‌ ئه‌گه‌ر هیوات نه‌بێ پێــــم                   من به‌رخی نێرم به‌ کارت ده‌شێـــــــــم



*به‌قایان نییه‌ ئه‌سپ و ژن و چه‌ک                   بێجگه‌ له‌ مانه‌ش زۆرن بـــێ ئه‌مــــه‌ک



*نانت بخه‌ به‌ر سه‌گی بێ زمـــان                   مه‌یــــــده‌ به‌ پیاوی سپڵــــه‌ و نـــــــه‌زان



*ئه‌م قسه‌ زۆر کۆن وله‌ مێــــژه                    مردوو ئه‌گه‌ر مــــــــرد لینگــــــی درێــژه



*له‌ قه‌دیمه‌وه‌ ئه‌م قسه‌ قــــــاوه‌                      کوێــــــر هه‌تا ده‌مــرێ به‌ هیوای چـــــاوه



*دۆستی که‌سێ به‌ کاتی فه‌رعانه‌                   به‌ جێـــــت نه‌هێڵــــــێ رۆژی ته‌نگانــــه



*کێ دێته‌ ماڵت را نه‌خه‌ی قاڵی                   ئه‌گه‌ر به‌ ماڵـــــی به‌ مــــــام و خاڵـــــــــی‌‌‌‌‌‌‌

‌‌

*چه‌وه‌نده‌ر قه‌ت تێرگۆشت نابێ                 دوژمــــــن قــــــه‌ت به‌ دۆســـت نابـــــــێ   



*هه‌ر کاتێک بزمار‌چوو به‌ به‌رددا              نه‌سیحه‌ت ده‌چــــێ به‌ گوێچـــکه‌ی که‌ردا 



*لـــه‌ حه‌رش هه‌تــــا عــــه‌رش                کــــــه‌س بــه‌ دۆی خــــــۆی ناڵێ تــــرش   



*دار که‌ بێ به‌ربوو له‌ بنی ده‌ربێنه             ژن که‌ خراپ بــــوو وازی لـــــێ بێنــــــه‌ 



*پیاو که‌ جڵه‌وی که‌وته‌ ده‌ستی ژن             خۆی له‌ گه‌ڵ خۆیــــدا ده‌بێتــــه‌ دوژمــــــن 



*ئه‌شق کــه‌ که‌وتــــه‌ کـــــــه‌لله‌وه‌‌               هــه‌ر رێیـــه‌ک بـــــگری رێـــــــی ئــه‌وه‌



*کچ له‌ حه‌ددی خۆی تێپه‌ڕی خه‌مه              تا زوو شــــــوو بکات هێشتا هه‌ر که‌مه‌



*میوه‌ زۆر بگات که‌ڵکی لێ ده‌بڕێت             کچ وه‌ک میوه‌یه‌ ده‌بــــــێ بخورێـــــت



*که‌سێک له‌ دنیا شاد و به‌ختیاره‌                 که‌ خودا پێی دابـــێ ته‌نیا ئه‌م چـــــواره

یه‌ک له‌ش ساغی ودووژنێکی جوان            سێ مناڵی چاک و چوار پووڵ و سامان



*ئاره‌زوو زۆره‌ و رێی ژیان سه‌خته‌           ئاخـــۆ بۆ کــــێ بێ ئه‌م ته‌خت و به‌ختــه



*پیسی گه‌ر گه‌رای داخست له‌ دڵدا             ناچــــــــێ تا نه‌تبــــا به‌ ناخــــی گڵـــــــدا



*به‌رخ هه‌ر له‌ بن سه‌وه‌ته‌ نابـــــێ             رۆژێک دێ شـــــــاخی لـــــێ په‌یدا بــــــێ



*یه‌ک موو ده‌پسێ،به‌ڵام به‌ ده‌سته‌                بیهـــــــۆنه‌وه‌،فیلــــــــی پـــــێ وه‌به‌ستـــه



*به‌ ره‌گ کوتان و بڵندی مه‌نازه‌،بای مــــــــردن 

                                                             له‌ تــــــۆ به‌رزتری هه‌ڵکه‌ند که‌ هاته‌ هه‌ڵکردن



*خۆشــی و ناخۆشـی نامێنێ بۆ که‌س            هه‌رچی دێته‌ دی بــــــڕانه‌وه‌ی هــــــه‌س     



*ئه‌گه‌ر رێگای هه‌ڵاتــــن بکـــــرێ به‌ر به‌ست

                                                           پشــــــیله‌ش دێته‌ شه‌ڕ وه‌ک شێـــری سه‌ر مه‌ست 



*ئه‌وه‌ی سرته‌ و خرته‌ی خه‌ڵکت بۆ دێنــــــــێ       

                                                         له‌ لای خه‌ڵکیــــــش بـــــۆت تێـــــــده‌چێــــــــنێ



*پیاو لاشه‌ی له‌ نـــاو گـــۆڕ بــــێ                 نه‌ک بمێنـــــێ و سه‌ر شۆڕ بــــــێ



  ‌‌‌‌*هه‌ر به‌ مناڵی شێره‌ کوڕ دیــاره                 لاوێچ نمــــوونه‌ی بار و خـــرواره

                                          نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی

                                                                         حافزی مه‌هابادی

*یه‌کـــێ گه‌ڕانی به‌ کادیلاکــــه‌‌‌                     یه‌کـــێ به‌ پێیـــان مانـــــدوو هیلاکـــه‌



*یه‌کێ راده‌خا فه‌ڕش له‌ به‌ر پێ                    یه‌کــــێ له‌ سه‌رحه‌سیرگیانی ده‌رده‌چێ



*یه‌کــــێ زانایـــه‌ ژیانــی تاڵــه                   یه‌ک گه‌وج و نــه‌زان به‌ مــاڵ و حاڵــــه



*یه‌کێ دانیشتووی کۆشک و ته‌لاره‌               یه‌ک به‌ ئه‌رمه‌نی و جووش قه‌رزداره‌



*یه‌کێ شیک ترین جل له‌ به‌ریایه‌                 یه‌ک له‌ ته‌نووری خه‌ی بۆسۆی لێ نایه‌



*یه‌ک کۆشک و سه‌رای لێ به‌جێماوه‌            یه‌ک شـــــاره‌داری له‌ قه‌بـــــــری نــاوه



*یه‌ک ماڵـــی پڕه‌ له‌ نه‌فت و گازۆڵ‌‌‌               یه‌ک هه‌ڵده‌له‌رزێ له‌به‌ر سه‌رما و سۆڵ



*یه‌کـــێ خاوه‌نـــی پژۆ و په‌یکانــه               یه‌کـــــێ لاره‌ مل له‌ قـــون ده‌رکانـــــه



*یه‌کــــــێ ئاره‌قه‌ی نایه‌ته‌ نێو چاو                 یه‌کــــــــێ ده‌برژێ له‌ به‌ر سووره‌ تاو



*یه‌ک پووڵ و پاره‌ی به‌ سوود ده‌گه‌ڕێ            یه‌ک سه‌ری مانگێ ره‌نگی ده‌په‌ڕێ



*یه‌ک رۆژ و شه‌و مه‌ست و سه‌رخۆشه‌             یه‌ک له‌ سۆیی گۆشت و چه‌وری نه‌خۆشه‌



*یه‌کــــێ نه‌هاری قه‌ل و مریشــــــکه                 یه‌کـــــــێ دۆی ترش یا نانـــــی وشکه

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-17 11:56:38

Liza"92
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: " سلێمانی "
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-25
دواترین سه‌ردان: 2011-07-21
په‌یامه‌كان: 327
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: په‌نــــــدی پێشینیـــــــــان

ده‌ست خۆش
سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-01-18 17:55:11

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

Re: په‌نــــــدی پێشینیـــــــــان

dasty tosh xosh bet ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net