.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پهنــــــــــــــــــدی پێشینیـــــــــان
* که‌م بخوێنه و زۆر بزانه گوڵ به‌سه‌ر زۆر مه‌خوێنه و که‌م بزانی قوڕ به‌سه‌ر
* له تایفه‌دا ده‌ڕوا خێـــــر و بێـــــــــــر مامــــــر بخوێنێ وه‌ک کهڵــــهشێـــــــــر
* ژین راناوهستــێ،هه‌وه‌س نامــــــرێ دڵــــــداری له گه‌ڵ مــــــــردوو ناکـــرێ
* ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من دهپرســـی تـێـــــر ئاگای نییه هه‌رگیز له برســــــــی
*به قه‌ول و قه‌رار قه‌د مه‌خــۆ فریــــو به هیــوای جیــران ویشکه تێــکوشیــــــــو
* گوێــگره کاکه بۆ ئه‌م نــهزیلـــــــه مهسپێـــــره هه‌رگیــــــز دووگ به پشیلــــــه
*هه‌رچی خۆت نه‌یکه‌ی بێ سووده کاکه به دهستـــــــی خهڵکــــی مار بگــــری چاکه
* له نێو خاس و عام ئه‌م قسه زۆره ماڵـــــی خۆ نه خــــۆر بۆ چهکمـــــه بـــۆره
* لای پیاوی نه‌فام نه‌سیحه‌ت بایـــه یاسیــــــن بۆ گوێــــلک ،بلوێر بــــۆ گایــــه
* ئه‌و که‌سه‌ی کووره‌ی نه‌وتی له جۆشه وه‌ک که‌ری مانـــدوو مهحتهلــــی چۆشـــــه
* ناته‌واوی هــــۆی قـــڕه وجنجاڵــه به‌ڵام سفــــــرهی پــــڕ هێمنــــــــی ماڵــــه
* که ناعیلاجی رووی کـــرده ماڵت حهریفـــــی دایکت دهکــــــهی به خاڵـت
* مه‌نازه به بوون،مه‌گری بۆ نه‌بوون هیچیان تا سه‌ر نین،نه بوون،نه نه‌بوون
* ئه‌م قسه گه‌لێ به سوود و که‌ڵکه پیاوی خۆش حیساب شهریکــــی خه‌ڵکه
*ئه‌و که‌سه‌ی راسته و حیسابی پاکه له حیساب کێشان،بــــێ تـــرس و باکـــه
* له چاکه‌ی کهمـــی زاڵم مهتـۆره مــــوویهک لـــه بـــهراز بێتــــهوه زۆره
* ناشکوری مه‌که به‌م به‌شه کاکـه لـــهقـوڕ ئه‌وه‌نده تـــــــۆز ههستـێ چاکه
* لێم روونه گه‌ر تۆش نه‌بی به‌یارم به یاری خـــــــودا دهســــــازێ کــــارم
* که وتیان خاسه،زوو ههڵمهماسه به خاسه خاسه،گــــــوو مه‌که کاســــــه
*کوڕ کوڕ بێ چاوی له میرات نییه کـــوڕێ کــوڕ نهبــــێ ماڵــی بــۆ چییه
*مار خۆشی نه‌هات له سیری بێعار له به‌ر کونه‌که‌ی شیـــــن ده‌بــوو به بار
* پیاو قه‌رزی کۆن وخزمی دووروڵات دێنێته‌وه بیـــــر ،گه‌ر زۆری بـــۆ هات
* خزم به کاری قیامـــــهت نایــــه مهعلـــــوومه دنیا هه‌ر بــــۆ دنیایــــــه
* به‌و که‌سه ده‌ڵێن عاقڵ و وشیــار دوو جار له جێیــــهک پێوه‌ی نه‌دا مـــــار
* به‌و که‌سه ده‌ڵێن:عه‌قڵی ته‌واوه خه‌می نان بخوا ،شــــــــووتی هه‌ر ئاوه
* جارێکت خواردم،به سندانت بێ دوو جارت خواردم ،نۆشی گیانت بێ
* گاڕانه‌که‌یان رادا بــــه زۆری تازه دهپرســــێ له مانگا بــــــــۆری
*ئاوری بن کایه بۆ ســــــۆی لێنایه دزی خـــــۆ ماڵــــــی له گرتن نایـــــه
*دزوخاوهن ماڵ گه‌ر ببنه هاو ده‌ست گا له کولانکه‌وه ده‌ر دێنن بێ هه‌ست
*ئه‌گه‌ر بکه‌ویه بهرههڵمهتی شێـــــر قه‌ت په‌نا مه‌به بۆ رێوی بێ خێـــــــر
*بێگانه وه‌کوو بوت بی پهرهستـــــی ئاخری وعاقیبهت دێنێ نوشوستـــــی
*جێگات نه لێژه نه‌خوار وخێچــــــه هه‌ر خــهوت نایه،بیانــــووت کێچـــــه
*خۆت لێ نه‌گۆڕێ که بوویته گه‌وره مهشهــــووره دنیــــا به پێــــچ و ده‌وره
*پیاو کارێک بکا که‌پێی بوهستـــــــێ دوو شـــــووتی هه‌ڵناگیرێ به دهستـــــێ
*تێـــر نابــــێ چاوی ته‌ماع له دنیــــا کۆڵێک ههڵــــگره ،نهپسێــــی له بنیـــــا
*ته‌ماع سوێـــــر ئاوه،وه‌ک ئاودهنوێنێ تا بیخــــۆیتهوه،تـــــوونیهتــــی دێنـــــێ
*ته‌شوێ بی ناوت نابه‌ن به باشــــــــی چونکو هه‌ر بۆ لای خۆتی دهتاشــــــــی
*ره‌نده بی هه‌موو ره‌نجت به بایـــــــه له ههشتـــێ مشتـــــێ بــۆ لای تۆ نایــــه
*جوابی قوزه‌ڵقورت،سنـــدان و ده‌رده پێشینه دهڵێــــــــــن:جێگه‌ی کڵــــــۆ به‌رده
*وه‌ختێ ده‌زانــــی مانای حهوسهلــــه به کهوچـــــکه ئاوێ نهکهویــــــه مــــهلـــه
*زانیت که حه‌ریف له خۆت زیاتـره شـــه‌ڕی خـــۆ تڕێــــن نه‌که‌ی چاتــــــره
*ده‌ستێ نهتوانــــی بیبڕی له بێـــــخ ده‌بێ ماچــــی که‌ی وه‌ک جهنابــی شێــــخ
*مردم له داخـــی ئه‌و زل پانێــــــره خۆی کرده وشتر له ترســــــی گێــــــــــره
*وا مه‌شهووره ساڵ هه‌وه‌ڵ به‌هاری خۆشـــی و ناخۆشــــــی ده‌کا به دیــــاری
*نه‌هاته به‌ر بار ئه‌گـــه‌ر که‌ری زل بۆ خــــۆت بۆی به‌ره به شان و به مــــــل
*وایان فهرمـــــووه پیاوانی زانـــــا کۆســـــه چوو بۆ ریـــــش سمێڵــــی دانــا
*بیستوومه له زۆر پیاوی ده‌مار قووڵ شــــه‌ڕ به شمشێــــر و مامه‌ڵه به پـــووڵ
*ئاکارت وه‌کوو مشــــار بێ باشـــه هه‌م بۆ لای خۆت و هه‌م بـــۆ ئه‌و لاشــــه
*تاقه کراسێک بدڕی به پیســــــی هه‌زار به پاکــــــی بـــدڕه هه‌ر پیســـــی
*گه‌ر به درۆزن نێو بانگت رۆیی بێ نرخی له لای بێگانه وخـــــۆیــــــی
*به‌و که‌سه ده‌کرێ بــڕوا و متمانه پابهنــدی وه‌فا وعههـــد و پهیمـــــانــــه
*که‌سێ راست نه‌بێ قه‌ل و بڕیاری بیخاته پشت گــــوێ قه‌ول و قــهراری
گه‌وره‌ش بێ له نێو کۆمه‌ڵ بچووکه وه‌ک پووڵی قه‌ڵب سووک و چرووکــه
*سوور نه‌بی له‌سه‌ر وه‌عده و به‌ڵێنی گه‌نجی دنیات بێ پووشێــک ناهێنــــــی
*میوان نایه‌وێ سفره ره‌نگین بێ نانت جویین بـــــێ وخوڵقت گه‌نمین بێ
*پیاوی میوان گه‌ر چوو بۆههرجێیه بێ منه‌ت نان و خوانـــی خـــــــۆی پێیه
*هه‌ڵاتن عه‌یبه بۆ پیاوی شه‌ڕ که‌ر به‌ڵام هێندێ جار پێی ده‌ڵێن هـــــونـــهر
*بۆ ئه‌م نهزیلهش گوێڕا بدێـــــــره چێشتی پــــڕ کابان بێ خوێ یان سوێره
*که‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانـــی پاڵـــــــــووده بخوا دهشکـــــــێ ددانـــی
*ئه‌گه‌ر گڵــۆڵهی تۆ که‌وته لێــــژی به ته‌ما مهبـــه که‌س چاکت بێــــــــژی
*حه‌زده‌که‌ی دووربی له گێره وکێشه به قه‌د به‌ڕه‌ی خـــۆت پــێ رابکێشــــه
*پێم خۆشه گورگی وڵاته‌که‌ی خــۆم بمخــــوا نه‌وه‌ک شێــــــری عهرزهرۆم
*پێی ناوێ ئیتــــر ئه‌م ساک و فیکه ئه‌گه‌ر یه‌زد دووره ،خۆیه نـــــــزیــــکه
*پرس و رات نه‌بێ ئیشت له پاشه سه‌ری بێ ده‌لاک نهتاشـــــی باشــــــــه
*کاری سه‌ر به خـۆ ناحه‌ز ده‌نوێنێ به‌رد فڕێـــــدان سه‌ران دهشکــێـــــنێ
*ده‌ڵێن هه‌رشتێک شێت بیخاته نێو بیر ده‌ر نایه‌ته‌وه به سه‌د پیاوی ژیــــــــر
*گێـــره چۆن ده‌کرێ به بزنی هه‌ژار گا جــــووتی ده‌وێ و پیاوی کـۆنه کار
*هێندێ شت نابێ زۆر بی پشکنــــی تۆ کاڵه‌ک خۆری یان بێستان ڕنــــــی
*چاکی بۆ هێنا به‌خت و ئێقباڵـــــی تووتنی خۆش و ئاغای ناحاڵـــــــــی
*دڵی ناســـووتێ به ماڵی خاڵــــی گولله‌ی بایز ئاغا شه‌ق له کهنداڵــــــی
*تا ئاقڵ بیری کرده‌وه له کــــــــار شێت کاری خۆی کرد بژی هه‌زار جار
*بێ ئیزنی خاوه‌ن، به‌خشین حه‌رامه پیاوهتــــی له‌ســـــه‌ر ئاوی حهمامـــــــه
*بچۆره دێیه‌ک هیچ که‌س نهتناسێ خۆت هه‌ڵ بکێشه پڕ به کراســـــــــــێ
*به رۆژ ده‌گه‌ڕێ به کراسی که‌تان به شه‌و ده‌چێته نێو کۆڵـــــێ کورتــــان
*ئه‌وه‌ی له لای تۆ سووک و به‌د ناوه له کراســــی خۆیدا وه‌کوو تۆ پیـــــاوه
*شوێن کڵاوی خوار مه‌که‌وه خاڵه فه‌ڕز له‌وێ بێ سوننه‌ت به تاڵــــــــــه
*خۆبه کوشت مه‌ده بۆ پارووی گه‌وره بێ به‌ڵا نییــــــه ئه‌و دووگه چــــــهوره
*هیچ سوودی نییه ئیشی به پهلـــــه هه‌ر بۆ کاری خێــــــر باشه عــهجهله
*دۆست ئه‌وه‌یه که بت گریهنــــــێ دوژمن ئه‌وه‌یه که پێت پێبکهنـــــــــێ
*دوژمنی زانا ده‌تکا سه‌ر بڵنــــــد دۆستی بێ شعوور هه‌ر ده‌تکا به په‌ند
*ئه‌ی خوێن مژی گه‌ل تا زووه بمره ده‌ڵێن سه‌گی هار چل شه‌وی عــومــره
*منه‌ت له‌م و له‌و مه‌کێشه ده‌م چه‌وت پووڵ بده ومه‌لا ده‌رکه له مــــــزگهوت
*هه‌ڵه چاو پۆشی لێـــدهکرێ به‌ڵام جارێک و دوو جار نه‌وه‌ک به‌ر ده‌وام
*شتی ته‌ماع کار له کڕین نایـــــه ئه‌سپێی به ئه‌سپه ،کێچــــــی به گایـــــه
*خۆی له بۆ راوچی ده‌کوژێ تاژی تا که‌رێ نهبــــــــێ ئاقڵـــــــــــــێ ناژی
*ئه‌مه‌ش په‌ندێکه روون و ئاشکرا برا مه‌کوژه بــــــۆ دهستــــــه بـــــــرا
*که‌روێشک هه‌ڵدێ له ترسی گیانی تاژی بۆ سه‌وله ده‌ک به سندانـــــــی
*به توند وتیژی کار نابێ مه‌یسه‌ر مار به قسه‌ی خۆش له کون دێته ده‌ر
*وتیان به پشیله گووت بۆ ده‌رمانه دای پۆشی به خۆڵ ئه‌و بێویـــــــژدانه
*نه‌مدیوه له ئاش گه‌رمتر کاســــه مه‌گه‌ر له ژێریا ههبـــــــێ نیو کاســــه
*زگ گورگی سه‌رمه‌ڕ،بۆ رانه قیری بۆ تۆ هه‌وێنی نۆ مه‌نجه‌ڵ شیــــــــــری؟
*هه‌رچی مێرووله کردی به ساڵێ وشتـــــر لێســـــی دا هه‌ر به قهپاڵــــــێ
*ئیش به بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی پیاو ماســـی بگرێ ته‌ڕ ده‌بێ قـــوونـــــی
*ئاوت خوارده‌وه له کارێز یان کانی به‌ردی تێمه‌خه خــــــــۆتــــۆ ئینســـــانی
*له گه‌ڵ کێ خواردت چایه‌کی تاڵی خهیانـــهت مه‌که به ســــــه‌ر و ماڵـــــــی
*خۆت ناحه‌ز مه‌که له‌لای ته‌ڵه‌بکار حیساب به دینار بهخشیـــن به خـــــــــروار
*هیچ عه‌یب ناکه‌ی ده‌بوو داڕزی رفیقــــی قافڵـــــه و شــــهریکــــــــی دزی
*شایی له گه‌ڵ گورگ ده‌که‌ی به درۆ بۆ مه‌ڕیش ده‌که‌ی شیـــــــوهن و ڕۆڕۆ
*هیوام پێت نییه زل و بێ خێـــری به که‌ر ناوێـــــــــــری به کورتان فێری
*له زه‌وی بۆت بێ یان له حه‌واوه قه‌ت دهستـــــــی که‌ره‌م مهگێــــــڕه دواوه
*نه‌قڵه له پیاوی شیرین گفت ولفت قازی مه‌راغه‌ش ده‌خوا ماڵـــــــی مفـــــت
*وایان فه‌رمووه زانایانـــی زوو زۆر درهنــــگ هه‌یـــه باشتـــــــره له زوو
*کێ گورج وخێرا ته‌ماحی تێربوو شه‌یتان په‌له‌ی کرد چاوێکی کوێر بـــــوو
*ئه‌گه‌ر شه‌ڕ قوونی له ده‌رکت ناوه بیکه،خوا یان به تــۆ یان بــــهوی داوه
*ده‌ست مه‌پارێزه له وشک و له ته‌ڕ ده‌ڵێن:هه‌ر یه‌که شــه‌ڕ و نیوه شـــــــهڕ
*رێژنه بارانه یان رهشـــه بایــــه هه‌ر عـــومــــری به‌فــر به بای فه‌نایه
*ئه‌گه‌ر ره‌مه‌زان یان شهشهکانه تازه بهشـــــی من ژه‌م و دوو نانـــــــه
*وتیان به وشتر بۆچی داماوی؟ موژده بــــێ خـــــودا کوڕی پێداوی
وتی کوڕ دیاره هێزی ئه‌ژنۆمه به‌ڵام باری خۆم هه‌ر له‌سه‌ر خــــۆمه
*جێی مست وزلله، پێله‌قه وشهقه له قهدیمـــــهوه قسه‌ی حـــهق رهقـــــه
*پیاو به خزم ودۆست ده‌بێ کۆڵه‌وار نایقهڵهشــــێ هۆره ،له خــــۆی نه‌بێ دار
*له گه‌ڵ ئه‌م بیر و باوه‌ڕه چۆنی ده‌ڵێن چێشتـــی خـــۆش دیاره به بۆنـــی
*زۆر به نهفامم دێته به‌ر نه‌زه‌ر کهســـــێ له ئه‌سپ دابـــهزێ بــــۆ که‌ر
*بیستوومه پارووله زارداکهوێ بۆ کۆش چاکتــره ،نه‌ک ئێــره و ئه‌وێ
*ناحه‌قی کرا له منــــی هه‌ژار جا فه‌رقی چییه چ گورگ و چ سوار ؟
*سا وه‌رنه سه‌یری ئه‌م نه‌قڵه خۆشه من ده‌ڵێم نێــره ،ئه‌و ده‌ڵــێ بیدۆشــه
*گۆشتی رانی خۆت بکه‌ی به که‌باب گه‌لێ باشتره له منه‌تی قهسســــــاب
*به قسه‌ی چه‌ور و شیرین زمانی تۆ ههڵخهڵهتێی،گه‌وج و نهزانــــــی
*هه‌ڵه و له بیر چوون جاروبارێکه ده‌ڵێن:هه‌ر عه‌قڵه‌ی له خهســـــارێکه
*دۆستت تا نه‌بێ وه‌ک خۆت دڵ به کوڵ بۆی ههڵمهڕێـــژه خێرا کیسه‌ی دڵ
تا ئه‌و نه‌سووتێ بــۆ تـــــۆ ههنـــــاوی هه‌ڵمه‌قرچێنه جه‌رگت له تـــــاوی
*هاوڕێ گه‌لێکیان وه‌ک ماری سڕن به رواڵه‌ت دۆست و له بنه‌وه بڕن
ئه‌مڕۆ لێده‌ده‌ن لافــــــی دڵســــــۆزی ده‌بنه دوژمنی باب کوشته ،سۆزی
*به کاکه کاکه هات به لامــــــــــهوه بوو به سووجه مار دای به پامه‌وه
*گۆشته زوون دێنێ برینی خه‌نجه‌ر ته‌شه‌ر زامـــی دڵ ده‌کا دیــوه و ده‌ر
*زۆر کوتنی قوڕئان خۆش و دیاره قســـــه هه‌زاره و دوانــــــــی به‌کاره
*پێی ناوێ ئیتر ئه‌م به‌یت و بــــاوه مزگه‌وت رووخاوه،مێعرابـــــی ماوه
*کۆنه به‌رگی خۆت پینه‌وپه‌ڕۆ که‌ی نه‌ک تازه‌ی خه‌ڵکی له‌به‌ره خۆ که‌ی
*هه‌نگوینی خه‌ڵکی که ده‌ست نه‌دا بۆت قه‌ناعه‌ت بکه به دۆشاوی خـــــــۆت
*پشیله ده‌می بۆ دووگ نهدهچــــــوو ده‌یکوت پێم ناخورێ،چه‌ند سوێره په‌کوو
*رێوی به ته‌نیا له کون نهدهچـــــوو ههژگهڵێکیشـــــــی دهکێشـــــــا له دوو
*زاڵم ببێ به پرد مهچــــۆ به‌سه‌ریا قه‌ت به‌ده‌می سه‌گ پیس نابـــێ ده‌ریا
*دار وشک ده‌بێ به ئاواتــــــی باز جارێک له‌سه‌ری بخوێنێ به ئاواز
*مه‌وعیزه له لای پیاوی عه‌قڵ که‌م به‌یتی بله‌یه و شانامه‌ی رۆستـــــهم
*زانیت که دوژمن لێی هه‌ڵگرتی قین ژه‌هری دهرخوارده تیکه‌ڵ به هه‌نگوین
*زۆر کوتن بایـــــی نادا به قســـــــه ئه‌و که‌سه‌ی که‌سه حهرفێــــکی به‌سه
*بۆ بابت ئه‌گه‌ر به سوود و که‌ڵکی قه‌ت جنێــــو مه‌ده به بابـــــی خه‌ڵکی
*ئه‌م ماندوو بوونه وئه‌و خۆههڵکوتانه به‌ر بهرهکانــــــی ده‌گه‌ڵ ژیـــانـــــه
*ئاو به ئاور داکـرا وکـــــۆتـــابــــوو ئه‌و شه‌ڕه هه‌ر بۆ لێفه‌ی مه‌لا بـــــوو
*قه‌ت مه‌ڵێ بوومان ،بێژه ههمــــانــه نان ئه‌و نانهیـــه ئه‌مـــڕۆ له خوانـــــه
*سه‌گ ئه‌گه‌ر نه‌مرێ له قه‌سساب خانه لێی زایه ده‌بێ ئه‌و عــــومــــره جوانـه
*برا واچـــــاکـــــه نهیــــکهیه لایـــــی برامـــــان برایی کیسهمــــان جیایــــی
سه‌ر و ماڵ له تۆم درێغـــــی نییــــــــه بزن له سه‌د تمــــهن هیچـــی که‌م نییــه
*ئه‌و که‌سه پیاوه له خۆی نهخـــوڕێ هیچ که‌س له پڕێ نه‌بووه به کــــــوڕێ
*مه‌شهووره ده‌ڵێن:به‌رخ هه‌تا ســـه‌ر له بن ســــهوهته نابـــــێ،دێتـــــــه ده‌ر
*ناحهقته ئه‌گه‌ر هیوات نه‌بێ پێــــم من به‌رخی نێرم به کارت دهشێـــــــــم
*به‌قایان نییه ئه‌سپ و ژن و چه‌ک بێجگه له مانه‌ش زۆرن بـــێ ئهمــــهک
*نانت بخه به‌ر سه‌گی بێ زمـــان مهیــــــده به پیاوی سپڵــــه و نـــــــهزان
*ئه‌م قسه زۆر کۆن وله مێــــژه مردوو ئه‌گه‌ر مــــــــرد لینگــــــی درێــژه
*له قه‌دیمه‌وه ئه‌م قسه قــــــاوه کوێــــــر هه‌تا دهمــرێ به هیوای چـــــاوه
*دۆستی که‌سێ به کاتی فه‌رعانه به جێـــــت نههێڵــــــێ رۆژی تهنگانــــه
*کێ دێته ماڵت را نه‌خه‌ی قاڵی ئه‌گه‌ر به ماڵـــــی به مــــــام و خاڵـــــــــی
*چه‌وه‌نده‌ر قه‌ت تێرگۆشت نابێ دوژمــــــن قــــــهت به دۆســـت نابـــــــێ
*هه‌ر کاتێک بزمارچوو به به‌رددا نه‌سیحه‌ت ده‌چــــێ به گوێچـــکهی که‌ردا
*لـــه حه‌رش ههتــــا عــــهرش کــــــهس بــه دۆی خــــــۆی ناڵێ تــــرش
*دار که بێ به‌ربوو له بنی ده‌ربێنه ژن که خراپ بــــوو وازی لـــــێ بێنــــــه
*پیاو که جڵه‌وی که‌وته ده‌ستی ژن خۆی له گه‌ڵ خۆیــــدا دهبێتــــه دوژمــــــن
*ئه‌شق کــه کهوتــــه کـــــــهللهوه هــه‌ر رێیـــهک بـــــگری رێـــــــی ئــه‌وه
*کچ له حه‌ددی خۆی تێپه‌ڕی خه‌مه تا زوو شــــــوو بکات هێشتا هه‌ر که‌مه
*میوه زۆر بگات که‌ڵکی لێ ده‌بڕێت کچ وه‌ک میوه‌یه ده‌بــــــێ بخورێـــــت
*که‌سێک له دنیا شاد و به‌ختیاره که خودا پێی دابـــێ ته‌نیا ئه‌م چـــــواره
یه‌ک له‌ش ساغی ودووژنێکی جوان سێ مناڵی چاک و چوار پووڵ و سامان
*ئاره‌زوو زۆره و رێی ژیان سه‌خته ئاخـــۆ بۆ کــــێ بێ ئه‌م ته‌خت و بهختــه
*پیسی گه‌ر گه‌رای داخست له دڵدا ناچــــــــێ تا نهتبــــا به ناخــــی گڵـــــــدا
*به‌رخ هه‌ر له بن سه‌وه‌ته نابـــــێ رۆژێک دێ شـــــــاخی لـــــێ په‌یدا بــــــێ
*یه‌ک موو ده‌پسێ،به‌ڵام به ده‌سته بیهـــــــۆنهوه،فیلــــــــی پـــــێ وهبهستـــه
*به ره‌گ کوتان و بڵندی مه‌نازه،بای مــــــــردن
له تــــــۆ به‌رزتری هه‌ڵکه‌ند که هاته هه‌ڵکردن
*خۆشــی و ناخۆشـی نامێنێ بۆ که‌س هه‌رچی دێته دی بــــــڕانهوهی هــــــهس
*ئه‌گه‌ر رێگای ههڵاتــــن بکـــــرێ به‌ر به‌ست
پشــــــیلهش دێته شه‌ڕ وه‌ک شێـــری سه‌ر مه‌ست
*ئه‌وه‌ی سرته و خرتهی خه‌ڵکت بۆ دێنــــــــێ
له لای خهڵکیــــــش بـــــۆت تێـــــــدهچێــــــــنێ
*پیاو لاشه‌ی له نـــاو گـــۆڕ بــــێ نه‌ک بمێنـــــێ و سه‌ر شۆڕ بــــــێ
*هه‌ر به مناڵی شێره کوڕ دیــاره لاوێچ نمــــوونهی بار و خـــرواره
نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
حافزی مه‌هابادی
*یهکـــێ گه‌ڕانی به کادیلاکــــه یهکـــێ به پێیـــان مانـــــدوو هیلاکـــه
*یه‌کێ راده‌خا فه‌ڕش له به‌ر پێ یهکــــێ له سهرحهسیرگیانی ده‌رده‌چێ
*یهکــــێ زانایـــه ژیانــی تاڵــه یه‌ک گه‌وج و نــه‌زان به مــاڵ و حاڵــــه
*یه‌کێ دانیشتووی کۆشک و ته‌لاره یه‌ک به ئه‌رمه‌نی و جووش قه‌رزداره
*یه‌کێ شیک ترین جل له بهریایه یه‌ک له ته‌نووری خه‌ی بۆسۆی لێ نایه
*یه‌ک کۆشک و سه‌رای لێ به‌جێماوه یه‌ک شـــــارهداری له قهبـــــــری نــاوه
*یه‌ک ماڵـــی پڕه له نه‌فت و گازۆڵ یه‌ک هه‌ڵده‌له‌رزێ له‌به‌ر سه‌رما و سۆڵ
*یهکـــێ خاوهنـــی پژۆ و پهیکانــه یهکـــــێ لاره مل له قـــون دهرکانـــــه
*یهکــــــێ ئاره‌قه‌ی نایه‌ته نێو چاو یهکــــــــێ ده‌برژێ له به‌ر سووره تاو
*یه‌ک پووڵ و پاره‌ی به سوود ده‌گه‌ڕێ یه‌ک سه‌ری مانگێ ره‌نگی ده‌په‌ڕێ
*یه‌ک رۆژ و شه‌و مه‌ست و سه‌رخۆشه یه‌ک له سۆیی گۆشت و چه‌وری نه‌خۆشه
*یهکــــێ نه‌هاری قه‌ل و مریشــــــکه یهکـــــــێ دۆی ترش یا نانـــــی وشکه

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasty tosh xosh bet ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه