❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ مێژووی‌ روسیادا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-10-27 11:45:21

koshan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ســـلێـمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-27
دواترین سه‌ردان: 2013-04-19
په‌یامه‌كان: 20
ویبگه‌

له‌ مێژووی‌ روسیادا

ده‌ستگیركردنی‌ مه‌ترسیدارترین تاوانبار له‌ مێژووی‌ روسیادا



هێزه‌كانی‌ پۆلیسی روسیا توانییان ئه‌لیكسانده‌ر بیشۆشكین-ی‌ ته‌مه‌ن"33"ساڵ ده‌ستگیربكه‌ن،كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆربوو به‌ شوێنیدا ده‌گه‌ڕان. بیشۆشكین كه‌ له‌ خانوویه‌كی‌ بچوكدا له‌گه‌ڵ دایكیدا نیشته‌جێبووه‌، به‌پێی‌ دانپێدانانه‌كانی‌ خۆی‌ نزیكه‌ی‌"63"كه‌سی له‌و ماڵه‌دا‌ كوشتووه‌، بیشۆشكین له‌به‌رده‌م دادگادا وتی‌ بڕیارمدابوو به‌پێی‌ ژماره‌ی‌ خانه‌كانی‌ شه‌تره‌نج خه‌ڵك بكوژم، كه‌"64"خانه‌یه‌،به‌لاَم به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌ستگیركرام نه‌متوانی‌ دوا كه‌سی‌ كۆتایی‌ بكوژم. جێی‌ ئاماژه‌یه‌ دادگا نه‌یتوانی‌ بیسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌م تاوانباره‌"63"كه‌سی‌ كوشتووه‌"به‌ڵكو سه‌لمێنرا كه‌"48"كه‌سی‌ كوشتووه‌‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ له‌"3"هه‌وڵدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌. بیشۆشكین –ی‌ تاوانبار كه‌ زۆربه‌ی‌ تاوانه‌كانی‌ له‌نێوان ساڵه‌كانی‌"2001 بۆ 2006" دا ئه‌نجامداوه‌‌و زۆربه‌ی‌ ته‌رمه‌كانیشی‌ له‌ناو باخچه‌ی‌ ماڵه‌كه‌یدا شاردۆته‌وه‌. دادگایی‌ كردنه‌كه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ پێنج هه‌فته‌ی‌ خایاند،حوكمه‌شی‌ به‌ یه‌ك كاتژمێر له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌. تاوانباریش كه‌ به‌ شانازییه‌وه‌ باسی‌ تاوانه‌كانی‌ خۆی‌ ده‌كرد،حوكمی‌ زیندانی‌ هه‌تاهه‌تایی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا،له‌و حوكمه‌شدا"15"ساڵی‌ له‌ زیندانی‌ تاكه‌كه‌سیدا به‌سه‌رده‌بات. ئه‌گه‌رچی‌ ئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ حوكمه‌كه‌ی‌ له‌سێداره‌دانه‌، به‌لاَم یاسای‌ له‌سێداره‌دان له‌ روسیادا وه‌ستێنراوه‌‌و كاری‌ پێناكرێ‌. شایانی‌ باسه‌، ئه‌م تاوانباره‌ كاتێك كه‌ ده‌ستگیركرا كچێكی‌ هاوڕێی‌ خۆی‌ بانگێشتكردبوو، كه‌ زانی‌ پۆلیس چوارده‌وری‌ ماڵه‌كه‌یان گرتووه‌‌و هیچ بواری‌ راكردنی‌ نه‌ماوه‌، به‌ كوشتنی‌ كچه‌ هاوڕێكه‌ی‌ تاوانی‌ ژماره‌"63"ی‌ ئه‌نجامدا.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-21 16:48:14

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ مێژووی‌ روسیادا

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net