.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ده‌ستگیركردنی مه‌ترسیدارترین تاوانبار له مێژووی روسیادا
هێزه‌كانی پۆلیسی روسیا توانییان ئه‌لیكسانده‌ر بیشۆشكین-ی ته‌مه‌ن"33"ساڵ ده‌ستگیربكه‌ن،كه ماوه‌یه‌كی زۆربوو به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕان. بیشۆشكین كه له خانوویه‌كی بچوكدا له‌گه‌ڵ دایكی‌دا نیشته‌جێبووه، به‌پێی دانپێدانانه‌كانی خۆی نزیكه‌ی"63"كه‌سی له‌و ماڵه‌دا كوشتووه، بیشۆشكین له‌به‌رده‌م دادگادا وتی بڕیارمدابوو به‌پێی ژماره‌ی خانه‌كانی شه‌تره‌نج خه‌ڵك بكوژم، كه"64"خانه‌یه،بهلاَم به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستگیركرام نه‌متوانی دوا كه‌سی كۆتایی بكوژم. جێی ئاماژه‌یه دادگا نه‌یتوانی بیسه‌لمێنێت كه ئه‌م تاوانباره"63"كه‌سی كوشتووه"به‌ڵكو سه‌لمێنرا كه"48"كه‌سی كوشتووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له"3"هه‌وڵدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. بیشۆشكین –ی تاوانبار كه زۆربه‌ی تاوانه‌كانی له‌نێوان ساڵه‌كانی"2001 بۆ 2006" دا ئه‌نجامداوه‌و زۆربه‌ی ته‌رمه‌كانیشی له‌ناو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌یدا شاردۆته‌وه. دادگایی كردنه‌كه‌ی نزیكه‌ی پێنج هه‌فته‌ی خایاند،حوكمه‌شی به یه‌ك كاتژمێر له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه خوێندرایه‌وه. تاوانباریش كه به شانازییه‌وه باسی تاوانه‌كانی خۆی ده‌كرد،حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا،له‌و حوكمهشدا"15"ساڵی له زیندانی تاكه‌كه‌سیدا به‌سه‌رده‌بات. ئه‌گه‌رچی ئه‌م جۆره تاوانانه حوكمه‌كه‌ی له‌سێداره‌دانه، بهلاَم یاسای له‌سێداره‌دان له روسیادا وه‌ستێنراوه‌و كاری پێناكرێ. شایانی باسه، ئه‌م تاوانباره كاتێك كه ده‌ستگیركرا كچێكی هاوڕێی خۆی بانگێشتكردبوو، كه زانی پۆلیس چوارده‌وری ماڵه‌كه‌یان گرتووه‌و هیچ بواری راكردنی نه‌ماوه، به كوشتنی كچه هاوڕێكه‌ی تاوانی ژماره"63"ی ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه