.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ڕێگاکانی خۆپاراستن له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
د. دارا عه‌بدوڵا حه‌مه سه‌عید چناره
مرۆڤ ده‌توانێت تاڕاده‌یه‌کی زۆر خۆی بپارێزێ له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان ئه‌گه‌ر هاتوو په‌یڕه‌وی چه‌ند ڕێوشوێنێک بکات که به‌هۆیانه‌وه ده‌توانێت ڕێگه چاره‌یه‌ک په‌ی پێببات بۆ ڕوونه‌دانی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان یان که‌مکردنه‌وه‌ی کێشه ده‌روونییه‌کان و بچووک کردنه‌وه‌یان له‌به‌رچاوی تاک . له‌و ڕێوشوێنانه که ده‌بێت بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته :
1- ئه‌نجامدانی کاری به‌سوود و گرنگیدان به به‌ها به‌نرخه‌کانی کۆمه‌ڵگه و خۆ ڕۆشنبیرکردن به‌زانیاری جۆراوجۆر و خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵ و یارمه‌تیدانی بێ لانه و داماوان .
2- گرنگیدان به ته‌ندروستی جه‌سته و بیر و خۆ دوورخستنه‌وه له ماندوێتی و شه‌که‌تی زۆری جه‌سته‌یی و ده‌روونی .
3- پاپهبهند بوون به‌باوه‌ڕی ته‌واو به په‌روه‌ردگار .
4- ڕێکخستنی کاته‌کانی مرۆڤ له‌ئیشی به‌سووددا و گرنگیدان به ژه‌مه‌کانی خواردن و خواردنی به‌سوود و هه‌مه جۆر وه‌ک : کاربۆهایدره‌یت ، پرۆتین ، ڤیتامینه‌کان ، کانزا‌کان .
5- گرنگیدان به وه‌رزش له‌کاته جیاکانی ڕۆژدا .
6- دوورکه‌وتنه‌وه له هه‌ستیاری زۆر واته تاکه‌که با زۆر هه‌ستیار نه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێک که دێته ڕێی له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا و دوورکه‌وتنه‌وه له‌ڕاڕایی و دڵه‌ڕاوکێی ناپێویست .
7- تێکه‌ڵاوی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ هاوڕێ و دۆست و خزمان ، دوورکه‌وتنه‌وه له شه‌رم کردن له‌تێکه‌ڵاوی و دوورکه‌وتنه‌وه له دووره په‌رێزی .
8- متمانه‌کردن به خود و پابه‌ندبوون به‌بیر و ڕاکانتهوه تائه‌وکاته‌ی که‌له‌سه‌ر ڕاستی بیت و ڕێگه نه‌دان به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی که دژایه‌تیت ده‌که‌ن له ناهه‌قیدا .
9- ئه‌نجامدانی ئاره‌زوو و چالاکی جۆراوجۆر بێ گوێدانه توانج و لۆمه‌ی خه‌ڵکی و ئیش‌کردن و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی کرداره‌کانت به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست و دوورکه‌وتنه‌وه له خه‌یاڵات و شتی ناواقیعی .
10- دوورکه‌وتنه‌وه له‌و بیروڕا و هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتارانه‌ی که ده‌بنه هۆی هه‌ستکردن به‌تاوان و خه‌فه‌ت خواردنی بێ سوود و که‌مکردنه‌وه و بچووککردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که زیاد له‌پێویست گه‌وره کراوه .
11- ڕێکخستنی کات و گرنگیدان به خه‌وی پێویست له‌شه‌و و ڕۆژدا و گرنگیدان به پشووی جه‌سته و بیر و به‌سه‌ربردنی کاته‌کان له سه‌فه‌ر کردن و گرنگیدان به‌شوێن گۆڕین .
12- زیاد ڕه‌وی نه‌کردن له مه‌ی خواردنه‌وه و جگه‌ره کێشان و ماده وریابهخشهکانی وه‌ک قاوه .
مالبةرى دةروونناسى
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hanw (2009-04-06 06:44:47)

له‌سه‌ر هێڵ نییه