❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕێگاکانی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-06 06:43:34

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ڕێگاکانی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان

ڕێگاکانی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان

د. دارا عه‌بدوڵا حه‌مه‌ سه‌عید چناره‌

مرۆڤ ده‌توانێت تاڕاده‌یه‌کی زۆر خۆی بپارێزێ له‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان ئه‌گه‌ر هاتوو په‌یڕه‌وی چه‌ند ڕێوشوێنێک بکات که‌ به‌هۆیانه‌وه‌ ده‌توانێت ڕێگه‌ چاره‌یه‌ک په‌ی پێببات بۆ ڕوونه‌دانی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان یان که‌مکردنه‌وه‌ی کێشه‌ ده‌روونییه‌کان و بچووک کردنه‌وه‌یان له‌به‌رچاوی تاک . له‌و ڕێوشوێنانه‌ که‌ ده‌بێت بگیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ :

1-  ئه‌نجامدانی کاری به‌سوود و گرنگیدان به‌ به‌ها به‌نرخه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ و خۆ ڕۆشنبیرکردن به‌زانیاری جۆراوجۆر و خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵ و یارمه‌تیدانی بێ لانه‌ و داماوان .

2- گرنگیدان به‌ ته‌ندروستی جه‌سته‌ و بیر و خۆ دوورخستنه‌وه‌ له‌ ماندوێتی و شه‌که‌تی زۆری جه‌سته‌یی و ده‌روونی .

3-  پاپه‌به‌ند بوون به‌باوه‌ڕی ته‌واو به‌ په‌روه‌ردگار .

4-  ڕێکخستنی کاته‌کانی مرۆڤ له‌ئیشی به‌سووددا و گرنگیدان به‌ ژه‌مه‌کانی خواردن و خواردنی به‌سوود و هه‌مه‌ جۆر وه‌ک : کاربۆهایدره‌یت ، پرۆتین ، ڤیتامینه‌کان ، کانزاکان .

5- گرنگیدان به‌ وه‌رزش له‌کاته‌ جیاکانی ڕۆژدا .

6- دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ستیاری زۆر واته‌ تاکه‌که‌ با زۆر هه‌ستیار نه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێک که‌ دێته‌ ڕێی له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ڕاڕایی و دڵه‌ڕاوکێی ناپێویست .

7- تێکه‌ڵاوی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ هاوڕێ و دۆست و خزمان ، دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌رم کردن له‌تێکه‌ڵاوی و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ دووره‌ په‌رێزی .

8- متمانه‌کردن به‌ خود و پابه‌ندبوون به‌بیر و ڕاکانته‌وه‌ تائه‌وکاته‌ی که‌له‌سه‌ر ڕاستی بیت و ڕێگه‌ نه‌دان به‌ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ دژایه‌تیت ده‌که‌ن له‌ ناهه‌قیدا .

9- ئه‌نجامدانی ئاره‌زوو و چالاکی جۆراوجۆر بێ گوێدانه‌ توانج و لۆمه‌ی خه‌ڵکی و ئیشکردن و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی کرداره‌کانت به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ خه‌یاڵات و شتی ناواقیعی .

10- دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌و بیروڕا و هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتارانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ هۆی هه‌ستکردن به‌تاوان و خه‌فه‌ت خواردنی بێ سوود و که‌مکردنه‌وه‌ و بچووککردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که‌ زیاد له‌پێویست گه‌وره‌ کراوه‌ .

11- ڕێکخستنی کات و گرنگیدان به‌ خه‌وی پێویست له‌شه‌و و ڕۆژدا و گرنگیدان به‌ پشووی جه‌سته‌ و بیر و به‌سه‌ربردنی کاته‌کان له‌ سه‌فه‌ر کردن و گرنگیدان به‌شوێن گۆڕین .

12- زیاد ڕه‌وی نه‌کردن له‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ و جگه‌ره‌ کێشان و ماده‌ وریابه‌خشه‌کانی وه‌ک قاوه‌ .


مالبةرى دةروونناسى

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hanw (2009-04-06 06:44:47)

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net