❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بە پێێ ئاژانسەکانی AFP ‌ـی جیهانی ، دەشنێ شاکیرای عێراقە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-31 11:25:47

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

بە پێێ ئاژانسەکانی AFP ‌ـی جیهانی ، دەشنێ شاکیرای عێراقە

بە پێێ ئاژانسەکانی AFP ‌ـی جیهانی ، دەشنێ شاکیرای عێراقە

دەشنێ :‌ جیهان وا باسم دەکات و کوردیش دەمڕوخێنی

هەڵکەوت زاهیر :‌ هەر لە سەرەتاوە ئەوەم لە دەشنێ چاوەڕێ دەکرد


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5c86875082.jpg
ریپۆرتاژ و بەدواداچون : دەرباز یونس



هەموو ڕۆژنامە و پێگە ئەلیکترۆنیەکانی جیهان لەم هەفتەی داهاتوودا چەندین بابەت و ڕێپۆرتاژیان سەبارەت بە خانمە هونەرمەند و پێشکەشکاری کورد (‌ دەشنێ موراد )‌ بڵاوکردۆتەوە و بۆتە جێگای گرنگی و سەرنجڕاکێشانی هەموو جیهان ، بە پێی ئاژانسەکانی AFP ـی جیهانی دەشنێ کچە هونەرمەند شاکیرای عێراقە و ئەو دیوار و پەردە ڕەشەی کە بە هۆی کەلتورەوە کورد و کوردستان تێێ کەوتووە دەیشکێنێت و لە چەندین ئاژانس باسکراوە کەوا دەشنێ پێگەی قوتابخانەی شاکیرای هەیە لە کوردستان .



شایەنی گوتنە بڵاوبونەوەی هەواڵ و بابەتەکانی ( دەشنێ موراد‌ ) بۆتە جێگای ئاژانسە بەرزەکانی چەندین وڵاتی وەکو (‌ ئیسپانیا - چین - کەنەدا - ئوسترالیا - فەڕەنسا ) و چەندین وڵاتی تر .



ئەمەش دەبێتە وەڵامێک بۆ ئەو بابەت و نووسراوانەی کە چەندین نووسەر و ڕۆژنامەی کوردی کەوتنە ڕوخاندنی دەشنێ و ئەو دیاریەی ( هەڵکەوت زاهیر )‌ ڕاوێژکاری سەرۆک حکومەت وەک باشترین پێشکەشکاری کورد دای بە دەشنێ موراد بە شتێکی ناڕاستیان لە قەلەم دا



دەشنێ موراد زۆر خۆشحاڵە و لە لایەکی ترەوە لە میدیاکانی کوردی توڕەیە ، سەبارەت بەم دەستکەوتەی دەشنێ موراد ووتی : سەرەتا زۆر سوپاسی ( دەرباز یونس ) ئەکەم کە زوو بە پیلم هات و پێشنیاری ئەم ڕێپۆرتاژەی کرد ، چونکە بە ڕاستی ئەمە زۆر گرنگە دەست خۆشی لە دەستکەوتە باشەکان بکرێت نەوەک هەردەم بڕوخێنرێیت ، دەشنێ وتی کە ڕۆژنامەنووسێکی ئەنتەرناشیناڵی جیهانی لە یەکێک لە کۆنسێرتەکانی من ئامادەبووە ، هەرچەندە من زۆر بە سانایی گۆرانیەکانم ئەوت و تۆزێک بێتاقەت بووم ، هەر بەو جلانەی کە مۆدی شەقاوەیی ئەبەخشن لەسەر ستەیج کەوتمە گۆرانی گوتن ، سەرەتا سەبارەت بە کاراکتەرەکەی من لەم کۆنسێرتە چەندین بابەت و لێدوانی گرنگ لە هەموو ڕۆژنامەکانی لوبنان بڵاوکرایەوە هەروەها ڕیپۆرتاژێکی 30 خولەکی لە تەلەفزیۆنی New Tv لوبنانی بڵاوکرایەوە ، هەروەها لە هەفتەی ڕابردوو ڕیپۆرتاژێکی یەک کاتژمێری لە هەموو ڕۆژنامەکانی تورکیا بڵاوکرایەوە و لە هەموو ماڵپەڕە تورکیەکان ڤیدیۆ کلیپێکی من بڵاوکرایەوە ، زۆر خۆشحاڵم کە وەکو یەکەم کچی کورد بگەمە ئەو ئاستەی هەموو ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانی Telegraph ـی جیهانی وەکو (‌مەکسیکۆ - کەنەدا - ئیسپانیا - ئوسترالیا - چین ) و هەروەها ئاژانسەکانی AFP  و Daily Star کە بڵاوکراوەیەکی جیهانیەو باس لە هونەرمەندە جیهانیەکان دەکات گرنگی بە کارەکانم بدرێت و لایەنە جوانەکانی من نیشانی جیهان بدەن ، هەروەها دەشنێ وتی کە لە بڵاوکراوە کەسیەکانی هونەرمەند واتە ( شاکیرا سلێبرتی ) باسکراوە و وتراوە کە ( شاکیرا بۆتە قوتابخانەی کوردستان ) ، ئەمەوێ بڵێم کە هەموو جیهان باسی منی کردووە و وتویانە کە دەشنێ توانیویەتی وەکو یەکەم کورد گۆرانی کوردی و موزیکی پۆپی جیهانی تێکەڵ بە یەکتری بکات .



دەشنێ سەبارەت بەم بابەتە ڕوخێنەرانەی کە میدیا کوردیەکان خۆیان پێوە خەریک کردووە و سەرزەنشتی دەکەن خەمباری خۆی پیشان داو و وتی : خۆزگە میدیا کوردیەکانیش توانیبایان هونەرمەندی کورد بەرز ڕاگرن و ڕێز لە هونەرەکەیان بگرن بۆ ئەوەی ئێمەش بمانتوانیایا باڵ بگرین و بفڕین کاری جوانتر بکەین ، ڕۆژنامە جیهانیەکان وا باسی منیان کردووە کە من ئەو کات بڵیم بەڵی وایە ئەم شتە باشانە لە من هەن ، ئەم شتە جوانانە لە من هەن ، بەڵام بە داخەوە کە میدیا کوردیەکان تەنیا وایان لە من کردووەو کە من بڵێم ( من لە ئەرزم و هیچ نیم ) ، زۆر زۆر حەیفە میدیا کوردیەکان پێویستە بە خۆیان دابچنەوە چونکە ئەم جۆرە کارانەی ئەوان دەیکەن هیچ سودێکی بۆ خۆیان و بۆ نەتەوەیەکەیان نیە ، من پێم خۆشە ڕەخنەی دروستکەرم لێ بگیرێ نەوەک بمڕوخێنن .



هەروەها هونەرمەند و ئاواز دانەر هەڵکەوت زاهیر سەبارەت بەم دەستکەوتە بەرزەی دەشنێ بەم جۆرە ڕیپۆرتاژەکەی دەوڵەمەندتر کرد و وتی : بێگومان مایەی خۆشحاڵیە بۆ ئێمە ، من ئەم پێشبینیەم هەر ئەبینی و لە سەرەتاوە بە دەشنێم ئەوت کە تۆ بەرەو کەسێکی جیهانی ئەڕۆیت ، دڵنیام لەوەش کە ناوی زۆر بەرزتر ئەبێت چونکە کارەکتەر و هونەرمەندێکی زۆر بە هێزە ، دەشنێ من وەکو ئەوەی بیبینم وەکو پێشکەشکار و هونەرمەندێک دەرکەوتووە ، بەڵام زیاتر هونەرمەندە لە بواری گۆرانی گوتن و سەمادا ، بێگومان لە پێشکەشکاریشدا زۆر باشە و بە ڕای من یەکەم پێشکەشکارە لە کورددا ، ئەتوانم بڵێم لە کورددا یەک دەشنێ هەیە و کارەکتەرێکی تری وەکو دەشنێ نیە و دروستیش نابێتەوە ، دەشنێ شایەنی ئەوەیە کە هەموو کورد شانازی پێوە بکات وەکو هونەرمەندێکی جیهانیە و وەکو خۆمان بینیمان کە بوو بە هونەرمەندێکی جیهانی ، خۆشحاڵم کە ئەو پێشنیارەی بەر لە ساڵێک بۆ دەشنێ کردم ئەمڕۆ وا هاتۆتە دی و زۆربەی ڕۆژنامە و میدیا عەرەبی و جیهانیەکان باسی ئەکەن ،زیاتر لە 120 میدیای جیهانی بە پێی ئەو ئەرشیفەی تا ئێستا کۆمان کردۆتەوە باس لە دەشنێ کراوە و بە دیاردەیەکی نوێ لە کورد و کوردستان ناسراوە ، دەشنێ جیگای شانازی کوردە و هیوادارم نموونەی دەشنێ لە کورددا زۆر بێت و هەر سەرکەوتوو بێت .



لە کۆتایی ئەوەی دەیڵێم ئەوەیە جیهان شانازیمان پێوە دەکات و خۆمان خۆمان دەخۆینەوە .



بۆ بینینی هەموو ئەو بابەتانە سەردانی ماڵپەڕی

بکە و لە پەڕگەی گەڕان بنووسە iraq's shakira dashni و هەموو بابەتەکان بخوێنەرەوە .

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-31 18:29:53

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

Re: بە پێێ ئاژانسەکانی AFP ‌ـی جیهانی ، دەشنێ شاکیرای عێراقە

dast xosh be girilla gian ba rasty awa nkoly lenakre ka dashni kcheky activy  xoshawista
dlsoza barambar karakany u pawereky zory haia bzhy dashni shakiray iraq.

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-01 11:56:45

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: بە پێێ ئاژانسەکانی AFP ‌ـی جیهانی ، دەشنێ شاکیرای عێراقە

dasti tosh xosh bet bo payamakat hanasakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-01 16:34:48

zhiwar
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2011-04-05
په‌یامه‌كان: 181
WindowsXPFirefox

Re: بە پێێ ئاژانسەکانی AFP ‌ـی جیهانی ، دەشنێ شاکیرای عێراقە

dast xosh be haqyaty2=)

Kurdzhin
ZhiwaR jawhaR

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-01 16:37:55

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: بە پێێ ئاژانسەکانی AFP ‌ـی جیهانی ، دەشنێ شاکیرای عێراقە

dasti tosh xosh bet azizim bo payama naskakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-01 16:45:23

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: بە پێێ ئاژانسەکانی AFP ‌ـی جیهانی ، دەشنێ شاکیرای عێراقە

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-09-01 17:49:33

HaZHeR-95
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-11-17
په‌یامه‌كان: 915
WindowsXPFirefox

Re: بە پێێ ئاژانسەکانی AFP ‌ـی جیهانی ، دەشنێ شاکیرای عێراقە

ده‌ست خۆش بێت گه‌رێلا گیان

Kurdzhin
http://img251.imageshack.us/img251/3832/hzh.png

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-09-01 18:14:19

Saraa_UK
جوانی کوردژین
شوێن: Uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 338
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: بە پێێ ئاژانسەکانی AFP ‌ـی جیهانی ، دەشنێ شاکیرای عێراقە

ده‌ستت خۆش بێت گه‌ریلا گیان سه‌رکه‌وت و بییت
هه‌رگیز ماندوو نه‌بییت
  42

Kurdzhin
مـه‌یـخـۆ ‌ عــاره‌ق و مــه‌ی بــێ ئـاگـا ئـه‌بــیــت لـه‌ دیـــن
بـه‌ڵام مـن لـه‌ ئـه‌شـقی تـۆ مـه‌سـت و بـێ ئـاگـام لـه‌ ژیـن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-09-01 19:28:03

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: بە پێێ ئاژانسەکانی AFP ‌ـی جیهانی ، دەشنێ شاکیرای عێراقە

zooor swpas hawreyan hewadarm ba dltan bwbet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net