.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














بە پێێ ئاژانسەکانی AFP ـی جیهانی ، دەشنێ شاکیرای عێراقە
دەشنێ : جیهان وا باسم دەکات و کوردیش دەمڕوخێنی
هەڵکەوت زاهیر : هەر لە سەرەتاوە ئەوەم لە دەشنێ چاوەڕێ دەکرد

ریپۆرتاژ و بەدواداچون : دەرباز یونس
هەموو ڕۆژنامە و پێگە ئەلیکترۆنیەکانی جیهان لەم هەفتەی داهاتوودا چەندین بابەت و ڕێپۆرتاژیان سەبارەت بە خانمە هونەرمەند و پێشکەشکاری کورد ( دەشنێ موراد ) بڵاوکردۆتەوە و بۆتە جێگای گرنگی و سەرنجڕاکێشانی هەموو جیهان ، بە پێی ئاژانسەکانی AFP ـی جیهانی دەشنێ کچە هونەرمەند شاکیرای عێراقە و ئەو دیوار و پەردە ڕەشەی کە بە هۆی کەلتورەوە کورد و کوردستان تێێ کەوتووە دەیشکێنێت و لە چەندین ئاژانس باسکراوە کەوا دەشنێ پێگەی قوتابخانەی شاکیرای هەیە لە کوردستان .
شایەنی گوتنە بڵاوبونەوەی هەواڵ و بابەتەکانی ( دەشنێ موراد ) بۆتە جێگای ئاژانسە بەرزەکانی چەندین وڵاتی وەکو ( ئیسپانیا - چین - کەنەدا - ئوسترالیا - فەڕەنسا ) و چەندین وڵاتی تر .
ئەمەش دەبێتە وەڵامێک بۆ ئەو بابەت و نووسراوانەی کە چەندین نووسەر و ڕۆژنامەی کوردی کەوتنە ڕوخاندنی دەشنێ و ئەو دیاریەی ( هەڵکەوت زاهیر ) ڕاوێژکاری سەرۆک حکومەت وەک باشترین پێشکەشکاری کورد دای بە دەشنێ موراد بە شتێکی ناڕاستیان لە قەلەم دا
دەشنێ موراد زۆر خۆشحاڵە و لە لایەکی ترەوە لە میدیاکانی کوردی توڕەیە ، سەبارەت بەم دەستکەوتەی دەشنێ موراد ووتی : سەرەتا زۆر سوپاسی ( دەرباز یونس ) ئەکەم کە زوو بە پیلم هات و پێشنیاری ئەم ڕێپۆرتاژەی کرد ، چونکە بە ڕاستی ئەمە زۆر گرنگە دەست خۆشی لە دەستکەوتە باشەکان بکرێت نەوەک هەردەم بڕوخێنرێیت ، دەشنێ وتی کە ڕۆژنامەنووسێکی ئەنتەرناشیناڵی جیهانی لە یەکێک لە کۆنسێرتەکانی من ئامادەبووە ، هەرچەندە من زۆر بە سانایی گۆرانیەکانم ئەوت و تۆزێک بێتاقەت بووم ، هەر بەو جلانەی کە مۆدی شەقاوەیی ئەبەخشن لەسەر ستەیج کەوتمە گۆرانی گوتن ، سەرەتا سەبارەت بە کاراکتەرەکەی من لەم کۆنسێرتە چەندین بابەت و لێدوانی گرنگ لە هەموو ڕۆژنامەکانی لوبنان بڵاوکرایەوە هەروەها ڕیپۆرتاژێکی 30 خولەکی لە تەلەفزیۆنی New Tv لوبنانی بڵاوکرایەوە ، هەروەها لە هەفتەی ڕابردوو ڕیپۆرتاژێکی یەک کاتژمێری لە هەموو ڕۆژنامەکانی تورکیا بڵاوکرایەوە و لە هەموو ماڵپەڕە تورکیەکان ڤیدیۆ کلیپێکی من بڵاوکرایەوە ، زۆر خۆشحاڵم کە وەکو یەکەم کچی کورد بگەمە ئەو ئاستەی هەموو ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانی Telegraph ـی جیهانی وەکو (مەکسیکۆ - کەنەدا - ئیسپانیا - ئوسترالیا - چین ) و هەروەها ئاژانسەکانی AFP و Daily Star کە بڵاوکراوەیەکی جیهانیەو باس لە هونەرمەندە جیهانیەکان دەکات گرنگی بە کارەکانم بدرێت و لایەنە جوانەکانی من نیشانی جیهان بدەن ، هەروەها دەشنێ وتی کە لە بڵاوکراوە کەسیەکانی هونەرمەند واتە ( شاکیرا سلێبرتی ) باسکراوە و وتراوە کە ( شاکیرا بۆتە قوتابخانەی کوردستان ) ، ئەمەوێ بڵێم کە هەموو جیهان باسی منی کردووە و وتویانە کە دەشنێ توانیویەتی وەکو یەکەم کورد گۆرانی کوردی و موزیکی پۆپی جیهانی تێکەڵ بە یەکتری بکات .
دەشنێ سەبارەت بەم بابەتە ڕوخێنەرانەی کە میدیا کوردیەکان خۆیان پێوە خەریک کردووە و سەرزەنشتی دەکەن خەمباری خۆی پیشان داو و وتی : خۆزگە میدیا کوردیەکانیش توانیبایان هونەرمەندی کورد بەرز ڕاگرن و ڕێز لە هونەرەکەیان بگرن بۆ ئەوەی ئێمەش بمانتوانیایا باڵ بگرین و بفڕین کاری جوانتر بکەین ، ڕۆژنامە جیهانیەکان وا باسی منیان کردووە کە من ئەو کات بڵیم بەڵی وایە ئەم شتە باشانە لە من هەن ، ئەم شتە جوانانە لە من هەن ، بەڵام بە داخەوە کە میدیا کوردیەکان تەنیا وایان لە من کردووەو کە من بڵێم ( من لە ئەرزم و هیچ نیم ) ، زۆر زۆر حەیفە میدیا کوردیەکان پێویستە بە خۆیان دابچنەوە چونکە ئەم جۆرە کارانەی ئەوان دەیکەن هیچ سودێکی بۆ خۆیان و بۆ نەتەوەیەکەیان نیە ، من پێم خۆشە ڕەخنەی دروستکەرم لێ بگیرێ نەوەک بمڕوخێنن .
هەروەها هونەرمەند و ئاواز دانەر هەڵکەوت زاهیر سەبارەت بەم دەستکەوتە بەرزەی دەشنێ بەم جۆرە ڕیپۆرتاژەکەی دەوڵەمەندتر کرد و وتی : بێگومان مایەی خۆشحاڵیە بۆ ئێمە ، من ئەم پێشبینیەم هەر ئەبینی و لە سەرەتاوە بە دەشنێم ئەوت کە تۆ بەرەو کەسێکی جیهانی ئەڕۆیت ، دڵنیام لەوەش کە ناوی زۆر بەرزتر ئەبێت چونکە کارەکتەر و هونەرمەندێکی زۆر بە هێزە ، دەشنێ من وەکو ئەوەی بیبینم وەکو پێشکەشکار و هونەرمەندێک دەرکەوتووە ، بەڵام زیاتر هونەرمەندە لە بواری گۆرانی گوتن و سەمادا ، بێگومان لە پێشکەشکاریشدا زۆر باشە و بە ڕای من یەکەم پێشکەشکارە لە کورددا ، ئەتوانم بڵێم لە کورددا یەک دەشنێ هەیە و کارەکتەرێکی تری وەکو دەشنێ نیە و دروستیش نابێتەوە ، دەشنێ شایەنی ئەوەیە کە هەموو کورد شانازی پێوە بکات وەکو هونەرمەندێکی جیهانیە و وەکو خۆمان بینیمان کە بوو بە هونەرمەندێکی جیهانی ، خۆشحاڵم کە ئەو پێشنیارەی بەر لە ساڵێک بۆ دەشنێ کردم ئەمڕۆ وا هاتۆتە دی و زۆربەی ڕۆژنامە و میدیا عەرەبی و جیهانیەکان باسی ئەکەن ،زیاتر لە 120 میدیای جیهانی بە پێی ئەو ئەرشیفەی تا ئێستا کۆمان کردۆتەوە باس لە دەشنێ کراوە و بە دیاردەیەکی نوێ لە کورد و کوردستان ناسراوە ، دەشنێ جیگای شانازی کوردە و هیوادارم نموونەی دەشنێ لە کورددا زۆر بێت و هەر سەرکەوتوو بێت .
لە کۆتایی ئەوەی دەیڵێم ئەوەیە جیهان شانازیمان پێوە دەکات و خۆمان خۆمان دەخۆینەوە .
بۆ بینینی هەموو ئەو بابەتانە سەردانی ماڵپەڕی 

لهسهر هێڵ نییه








dast xosh be girilla gian ba rasty awa nkoly lenakre ka dashni kcheky activy xoshawista
dlsoza barambar karakany u pawereky zory haia bzhy dashni shakiray iraq.

لهسهر هێڵ نییه








dasti tosh xosh bet bo payamakat hanasakam
لهسهر هێڵ نییه





dast xosh be haqyaty2=)

لهسهر هێڵ نییه








dasti tosh xosh bet azizim bo payama naskakat
لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه







دهست خۆش بێت گهرێلا گیان


لهسهر هێڵ نییه
دهستت خۆش بێت گهریلا گیان سهرکهوت و بییت
ههرگیز ماندوو نهبییت 

لهسهر هێڵ نییه








zooor swpas hawreyan hewadarm ba dltan bwbet
لهسهر هێڵ نییه