.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











له تاریکایی دڵمدا تاڵێ له تیشکت بڕوێنه!...
تیرۆژێک له بیناییمدا،
له هزرینمدا ئیشراقێک،
له نێولهپمدا مانگێک و
له زمانمدا ئه‌ستێره‌یه‌ک!.
له‌نێو بازنه‌ی ڕهشبینییدا ههڵمکێشه و
له خه‌رمانه‌ی نووری خۆتدا په‌نجه‌ره‌یه‌ک
بۆ بینینم ئاوه‌ڵاکه!.
ئه‌شقی رۆحتم.. ئاشقم به!.
به زمانی ئه‌ڤین بمدوێنه!.
له سۆناتای ده‌نگی تۆدا،
به نۆته‌ی ده‌نگه‌کان ئاشنام.
فێرم بکه:
به ته‌نیایی وه‌ک ئاشقان پیاسه بکه‌م.
له‌گه‌ڵ که‌روێشکه‌ی قهرسیلدا بم به شه‌پۆل!.
هاوئیقاعی چڵه‌پۆپی سنه‌وبه‌رێک بشنێمه‌وه.
له گریه‌ی گه‌ڵایه‌ک بگه‌م که چڵی خۆی به‌جێ دێڵێ.
له‌نێو جامۆڵکه‌ی په‌یڤێکدا مشتێک مرواری ههڵهێنجم.
له ته‌لاری تێکستێکدا،
ده‌رگا له‌سه‌ر گه‌له‌رییه‌ک
بۆ نمایشی
ڕه‌نگه‌کان بترازێنم.
بمبه‌ره رۆخی رۆخانه‌ی خه‌یاڵ،
با له خه‌زانی ئهوگوڵماچانه بڕوانم به بای پاییزم سپاردن.
رووناکاییی بزه‌کان که له‌سه‌ر به‌رزاییی تاوێره‌کانی ته‌مه‌ن کوژانه‌وه،
ببینمه‌وه!.
بژێنمه‌وه له جه‌سته‌مدا گه‌رماییی جه‌سته‌کان که زهمههریرن ئه‌مێستا.
رۆژێک گوتم:
((به‌ردیش له‌گه‌ڵ زه‌وین ده‌دوێت.
به‌ردیش زمانێکی هه‌یه،
ئێمه هه‌رگیز لێی تێ ناگه‌ین!....)).
له‌نێو سیحری ڕۆشناییتدا،
دیرۆکی به‌به‌ردبوون و بوون به ئاوی رۆحهکانم،
له زماندا بۆ بنه‌خشێنه!.
تۆ مه‌هێڵه:
ئه‌سپی سه‌رم سین بکات و
سمکۆڵانی بیر چێته‌وه.
ڕه‌گی زمانم با هه‌ر خۆی بێ و
له‌سه‌ر بنجی زمانێکی تر نه‌ڕوێته‌وه!.
تۆ بهێڵه به باڵی زمانێکی باڵا،
باڵای شیعر به‌رزتر بفڕێ،
تا ته‌رزی شکۆیی ئه‌وین،
دووندی ئه‌شقت جێ نه‌هێڵێ.
پشکۆ نه‌جمه‌دین- سوید

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه





zor supas baxwanm bjit
له‌سه‌ر هێڵ نییه