❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / (فێرم بکه‌ وه‌ک ئاشقان پیاسه‌ بکه‌م!)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-06 00:19:05

RoZee
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-03
دواترین سه‌ردان: 2010-01-09
په‌یامه‌كان: 194
WindowsVistaMSIE7

(فێرم بکه‌ وه‌ک ئاشقان پیاسه‌ بکه‌م!)

له‌ تاریکایی دڵمدا تاڵێ له‌ تیشکت بڕوێنه‌!...
تیرۆژێک له‌ بیناییمدا،
له‌ هزرینمدا ئیشراقێک،
له‌ نێوله‌پمدا مانگێک و
له‌ زمانمدا ئه‌ستێره‌یه‌ک!.

له‌نێو بازنه‌ی ڕه‌شبینییدا هه‌ڵمکێشه‌ و
له‌ خه‌رمانه‌ی نووری خۆتدا په‌نجه‌ره‌یه‌ک
بۆ بینینم ئاوه‌ڵاکه‌!.

ئه‌شقی رۆحتم.. ئاشقم به‌!.
به‌ زمانی ئه‌ڤین بمدوێنه‌!.
له‌ سۆناتای ده‌نگی تۆدا،
به‌ نۆته‌ی ده‌نگه‌کان ئاشنام.
فێرم بکه‌:
به‌ ته‌نیایی وه‌ک ئاشقان پیاسه‌ بکه‌م.
له‌گه‌ڵ که‌روێشکه‌ی قه‌رسیلدا بم به‌ شه‌پۆل!.
هاوئیقاعی چڵه‌پۆپی سنه‌وبه‌رێک بشنێمه‌وه‌.
له‌ گریه‌ی گه‌ڵایه‌ک بگه‌م که‌ چڵی خۆی به‌جێ دێڵێ.
له‌نێو جامۆڵکه‌ی په‌یڤێکدا مشتێک مرواری هه‌ڵهێنجم.
له‌ ته‌لاری تێکستێکدا،
ده‌رگا له‌سه‌ر گه‌له‌رییه‌ک
بۆ نمایشی
ڕه‌نگه‌کان بترازێنم.

بمبه‌ره‌ رۆخی رۆخانه‌ی خه‌یاڵ،
با له‌ خه‌زانی ئه‌وگوڵماچانه‌ بڕوانم به‌ بای پاییزم سپاردن.
رووناکاییی بزه‌کان که‌ له‌سه‌ر به‌رزاییی تاوێره‌کانی ته‌مه‌ن کوژانه‌وه‌،
ببینمه‌وه‌!.
بژێنمه‌وه‌ له‌ جه‌سته‌مدا گه‌رماییی جه‌سته‌کان که‌ زه‌مهه‌ریرن ئه‌مێستا.
رۆژێک گوتم:
((به‌ردیش له‌گه‌ڵ زه‌وین ده‌دوێت.
به‌ردیش زمانێکی هه‌یه‌،
ئێمه‌ هه‌رگیز لێی تێ ناگه‌ین!....)).
له‌نێو سیحری ڕۆشناییتدا،
دیرۆکی به‌به‌ردبوون و بوون به‌ ئاوی رۆحه‌کانم،
له‌ زماندا بۆ بنه‌خشێنه‌!.
تۆ مه‌هێڵه‌:
ئه‌سپی سه‌رم سین بکات و
سمکۆڵانی بیر چێته‌وه.
‌ڕه‌گی زمانم با هه‌ر خۆی بێ و
له‌سه‌ر بنجی زمانێکی تر نه‌ڕوێته‌وه‌!.
تۆ بهێڵه‌ به‌ باڵی زمانێکی باڵا،
باڵای شیعر به‌رزتر بفڕێ،
تا ته‌رزی شکۆیی ئه‌وین،
دووندی ئه‌شقت جێ نه‌هێڵێ.

پشکۆ نه‌جمه‌دین- سوید

Kurdzhin
زۆرداره‌کان  ،ده‌توانن هه‌موو شتێکمان لێ زه‌وت که‌ن
به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن قه‌ڵه‌مه‌کانمان لێ بشارنه‌وه‌
ببورن هاورییان من بۆماوه‌ی  چه‌ند مانگێك لێتان دائه‌برێم به‌ هیوای سه‌رکه‌وتنتـــان..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-06 00:57:39

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: (فێرم بکه‌ وه‌ک ئاشقان پیاسه‌ بکه‌م!)

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت به‌رێزم

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-07 21:02:42

RoZee
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-03
دواترین سه‌ردان: 2010-01-09
په‌یامه‌كان: 194
WindowsVistaMSIE7

Re: (فێرم بکه‌ وه‌ک ئاشقان پیاسه‌ بکه‌م!)

zor supas baxwanm bjit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net