❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جوانیه‌كان ئه‌مان گه‌یه‌نێته‌ بلةي

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-15 12:48:52

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

جوانیه‌كان ئه‌مان گه‌یه‌نێته‌ بلةي

جوانیه‌كان ئه‌مان گه‌یه‌نێته‌ پله‌ی‌ سه‌ركه‌وتن
هه‌موو یه‌كێك له‌ئێمه‌ ئاره‌زووی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ناو سروشتدا به‌جوانی‌ بناسرێت، هه‌ر یه‌كێكیشمان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان جوانی‌ له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه‌، جوانیه‌كانیش كۆمه‌ڵێك سیفاتی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان بۆ دانراوه‌، كه‌ له‌كاتی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنیاندا له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌كانه‌وه‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر ئه‌درێت .
جوانی به‌سنورێكی‌ تایبه‌تی‌ خۆی له‌ نێو مرۆڤه‌كاندا جیاده‌كاته‌وه‌، له‌ هه‌ندێكیاندا به‌جۆرێكی‌ سه‌رنجڕاكێش له‌سه‌ر ڕوخساریان خۆی ده‌رده‌خات، له‌ هه‌ندێكی‌ تریشیاندا له‌ هه‌ڵسه‌وكه‌وت ‌و ڕه‌وشتیاندا ده‌ر ئه‌كه‌وێت، به‌م دوو وێنه‌یه‌ش هه‌میشه‌ كه‌سه‌كان شانازی‌ به‌جوانی‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌كه‌ن. كاتێك سیفه‌تی جوانیش له‌ مرۆڤه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئیتر ئه‌و جوانیه‌ وه‌كو بنه‌مایه‌ك ئه‌یكه‌نه‌ پێشه‌نگی‌ ئاره‌زوو ‌و ژیان‌و ئاواته‌كانیان، لێره‌شه‌وه‌  هه‌وڵی‌ سه‌ركه‌وتن ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌و مه‌رامانه‌ی‌ كه‌ له‌ناخیاندا نه‌خشه‌یان بۆ كێشاوه‌.
جوانیش له‌ چه‌ندین هۆكاردا له‌ نێو مرۆڤه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌كیترینیان ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خواره‌وه‌یه‌:-
1.ڕوخسار:  جوانی‌ ڕوخسار ئه‌بێته‌ هۆی ئاسوده‌بوونی‌ دڵ ،  ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ جوانی‌ له‌ ڕوخساریاندا ڕه‌نگی‌ داوه‌ته‌وه‌، هه‌میشه‌ شانازی‌ به‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌و جێگایه‌ی‌ تیایدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، خۆشیان هه‌رگیز به‌ دۆڕاو نازانن له‌ هه‌نگاونانه‌كانی‌ ژیانیاندا، چونكه‌ هه‌موو كاتێك ئه‌توانن جوانی‌ ڕوخساریان بۆ مه‌رام ‌و ڕازه‌كانی‌ دڵ ‌و هه‌نگاوه‌كانی‌ به‌رده‌میان به‌كار بهێنن، وه‌ك وێنه‌یه‌كی‌ جوانیش ئه‌بنه‌ باسی ده‌وروبه‌ر‌و به‌ كه‌سه‌ جوانه‌كه‌ وه‌سف ده‌كرێن، به‌ته‌ماشاكردنی ڕوخساری‌ خۆشیان هه‌نگاوه‌ سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانی‌ ژیانیان جارێكی‌ تر به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رزتر ئه‌نێنه‌وه‌، هه‌ندێك جار له‌ڕێی جوانیه‌كه‌یانه‌وه‌ خه‌ڵكی‌ زۆر لێیان نزیك ده‌بنه‌وه‌.

2.ڕه‌وشت : خۆی‌ له‌" هه‌ڵسوكه‌ت‌و  كردارو ڕه‌فتار‌و قسه‌كردن‌و دانیشتن‌و ڕۆیشتن‌و پێكه‌نین‌و سلاَوكردن‌و سه‌یركردن‌و ڕێزگرتن‌و.....هتد" ده‌بینێته‌وه‌،  هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كیشن بۆ دروستبوونی‌ جوانی‌ له‌ ناو مرۆڤدا.
كاتێك باسی به‌رزی‌ ‌و جوانی‌ ڕه‌وشتی‌ كه‌سێك ده‌كرێت له‌ نێو كۆمه‌ڵگادا، ناخی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ ئاسوده‌ ده‌بێت، ژیانی‌ لا خۆشه‌ویست ده‌بێت، ڕۆژگار له‌به‌رچاوی‌ گه‌ش ئه‌بێت، هه‌نگاوی‌ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشته‌ جوانانه‌ ده‌نێت كه‌ هێشتا پێی نه‌گه‌یشتووه‌، چونكه‌ ئه‌و شێوه‌ وه‌سفه‌ی‌ كه‌ كراوه‌ له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ریه‌وه‌ ئه‌یه‌وێت جوانتری‌ بكات .
بۆیه‌:-
قسه‌كردن: ئه‌و بنه‌ما جوانه‌ی‌ مرۆڤه‌ كه‌ ئه‌توانێ له‌ ڕێی زمانیه‌وه‌ خۆی پێ جوانبكات، كاتێك كه‌ باسێكی‌ بۆ ده‌كرێت به‌چه‌ند زاراوه‌یه‌كی‌ جوان ئه‌چێته‌ ناو باسه‌كه‌وه‌و ئه‌بێته‌ جێی سه‌رنجی‌ ده‌وروبه‌ری‌، به‌مه‌ش هه‌میشه‌ ئه‌و سنوره‌ بۆ خۆی داگیر ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێكدا ئه‌دوێت به‌و په‌ڕی خۆشیه‌وه‌ گوێ بۆ وشه‌كانی‌ ده‌گیرێت.
دانیشتن ‌و ڕۆیشتن:  خۆیان هونه‌رێكن گه‌ر مرۆڤه‌كان به‌كاریان بهێنن وه‌كو پێویست جوانترین نمایشیان پێده‌كرێت له‌ هه‌موو جێگایه‌كدا، یه‌كێكیشن له‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ ڕه‌وشتی‌ مرۆڤی‌ زیاتر پێ جوانتر ده‌بێت.
پێكه‌نین:  هه‌میشه‌ به‌سووده‌ بۆ جوانی ئێمه‌، گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ قه‌شه‌نگ له‌سه‌ر لێومان ده‌ری ببڕین، له‌ كاتێكدا كه‌ باسێكمان بۆ ده‌كرێت ئه‌بێت بزانین به‌چ شێوازێك ئه‌و پێكه‌نینه‌ ده‌ربڕین‌و ڕوخساری‌ خۆمانی‌ پێ جوان بكه‌ین، چونكه‌ هه‌ندێك له‌ پێكه‌نینه‌كان مرۆڤی‌ پێناشرین ده‌بێت.
سلاَوكردن:  یه‌كێكی تره‌ له‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ ڕه‌وشتی‌ پێ جوان ده‌بێت، كاتێك به‌رامبه‌ره‌كه‌مان سلاَومان لێده‌كات به‌و وێنه‌یه‌ی‌ كه‌ خۆی ئه‌یه‌وێت وه‌لاَمی‌ بده‌ینه‌وه‌، ئه‌وا ده‌بینه‌ جوانترین نمونه‌ لای ‌و هه‌میشه‌ حه‌ز به‌بینیمان ده‌كه‌ن بۆ قسه‌كردن له‌ گه‌ڵماندا، چونكه‌ هه‌ریه‌كێك له‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ كه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ماڵ چه‌ندین كه‌سی توش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی‌ كه‌ ئه‌وی‌ لێوه‌ ده‌ڕوات‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كانیش ده‌ناسێت، پێویسته‌ بۆ سلاَوكردن لێیان جوانترین شێوه‌ به‌كاربهێنێت، تا ڕه‌وشتی‌ خۆمان زیاتر به‌رزو جوان ڕابگرین . 
سه‌یركردن:  به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ ئه‌وان كاردانه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشتمان، چونكه‌ سه‌یركردنه‌كان جاری‌ وا هه‌یه‌ ئازاردانه‌ بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ‌و ئه‌بێته‌ هۆی ناڕه‌حه‌تی ‌و بیركردنه‌وه‌ له‌ تێروانینه‌كانمان، پێویسته‌ هه‌میشه‌ به‌ چاوێكی‌ دوور له‌ توانج بڕوانینه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ڕۆژانه‌ دێنه‌ به‌رده‌ممان .
ڕێزگرتن:  گرنگترین هۆكاره‌ كه‌ جوانی‌ ڕه‌وشتی‌ مرۆڤه‌كانی‌ پێده‌ناسرێت له‌ ناو كۆمه‌ڵگادا، كه‌ له‌ هه‌موو ساتێكدا وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ژیاندا دێته‌وه‌ به‌ر ده‌ممان، پێشینان وتویانه‌ "چی‌ بچێنیت  هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌دووریته‌وه‌"، له‌به‌رئه‌وه‌ ڕێزگرتن و كارپێكردنی‌ له‌ژیانی‌ ڕۆژانه‌دا له‌لایه‌ن هه‌ر تاكێكه‌وه‌ گه‌ر بێت و له‌ده‌رنجامدا سودێكی‌ ئه‌وتۆیشی‌ نه‌بێت، ئه‌وا دڵنیابه‌ كه‌ زیانیشی‌ نابێت.
NNA

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-11-18 14:03:33

kchakam
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-21
په‌یامه‌كان: 576

Re: جوانیه‌كان ئه‌مان گه‌یه‌نێته‌ بلةي

am  babatasht  zor  jwana
wala  kure  shara  hayataka  ka  adeet  ::  chy  bcheny  awa  adwreetawa  ,,,  jare  wa haya  ba  aksawa  bot   adwrn ,hhhhhhhhhh   ,,,( halaty  shaz)a  amash
am  xalanay  ka  base  akay   jwann   ,,to  blee   zhmaray  aw  mrova  rek w  pekana( kaml  mwasafata)na   chan  bn   ??  ba  dl  nyaee  pet  alem  zorn  balam  la  haman  kateshda   jare  wa  haya   rez  la  barambarek  agret   ( ka  awa  nahenet )   ,,zor   naxosha 
mn    wak  aw  shewaya  e  ka  base  akam   rw  ba  rwm  bwnatawa  (shaxse   nzekn  boya  natwanm  xomyan  le  dwr  xamawa),,  azany    aw  halatanash    chan  naxosha  bo  hamw  kasek

Kurdzhin
http://img140.imageshack.us/img140/4586/1413kh0.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399200&c=7197913

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-11-18 14:23:02

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: جوانیه‌كان ئه‌مان گه‌یه‌نێته‌ بلةي

waya qsakant rasta azezm swpas bo to azizi mn kchakam taman drezh bit malakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net